کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیرۆرستانی ده‌سه‌ڵات...به‌ ته‌قه‌کردن له‌ پارێزه‌ر کاروان که‌مال دوا وه‌ڵامی داواکانی شه‌قام وپڕۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆنیان دایه‌وه

Tuesday, 28/06/2011, 12:00


بارزانی و تاڵه‌بانی خۆیان به‌رپرسن له‌ هه‌مووبێ مافی و نایه‌کسانی و تاوانه‌کان به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان، بۆیه‌ گوێ ناده‌ن به‌ داواکانی شه‌قام و ئۆپۆزسیۆنیش ودرێژه‌ به‌تاوانه‌کانیان ئه‌ده‌ن.!!
ده‌سه‌ڵات له‌ 19ی نیسانه‌وه‌ بڕیاری کۆتایی خۆی دا به‌ سه‌رکوتکردن و کوشتن وبڕین وتاوانه‌کانی هه‌روه‌ها به‌ ئه‌نفالکردن و داگیرکردنی سه‌رای ئازادی وه‌ڵامی داخوازی یه‌کانی شه‌قامی دایه‌وه‌...!! له‌وڕۆژه‌وه‌ هه‌مووئازادیخوازان و خه‌ڵکی ناڕازی له‌ کوردستان ژیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌..!!

به‌ڵام پاش ئه‌وتاوانانه‌ به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان که‌وتنه‌ گفتووگۆو دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌مجاره‌ش وه‌ک دارشه‌ق چونه‌ وه‌ ژێرباڵی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ق بووه‌که‌‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی و بوونه‌ ڕزگارکه‌ریان له‌هه‌ره‌سهێنان ونه‌مان! له‌پاداشتی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و بێ هه‌ڵوێستی یان له‌به‌رامبه‌رسه‌رکوتی شه‌قام دا چاوه‌ڕوانن ده‌سه‌ڵات گۆیان لێبگرێت و وه‌ڵامی پڕۆژه‌ نه‌زۆک و دوورله ‌داواکان ونوێنه‌ران وچاودێرانی شه‌قام بداته‌وه.....!
ئه‌م بێ هه‌ڵوێستی یه‌‌ی ئۆپۆزسیۆن‌ ئه‌وه‌نده‌ی تربارزانی وتاڵه‌بانی که‌لله‌ ڕه‌قتروله‌ خۆبایی بووتری کردن بۆچوونه‌ ژێرباری داخوازیه‌کانی شه‌قام وخه‌ڵکی ناڕازی له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانیان!!
ئه‌وان له‌پاش 17ی شوباته‌وه‌ هه‌مووئان و ساتێک خۆیان ئاماده‌کردبووبۆ هه‌ڵاتن وه‌ک هاوڕێکانیان له‌ تونس و میسر، چونکه‌ ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان تا ده‌هات په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و ده‌سه‌ڵاتیانی له‌ق کردبوو..!!

خه‌ڵکی ناڕازی وگۆڕڕانخوازانی کوردستان زۆرهیوایان به‌ لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا بووبه‌حساب پشتگیری ته‌واوی داخوازی یه‌کانی شه‌قام بکات به‌ کردارنه‌ک هه‌ربه‌ قسه‌ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن وخۆڵکردنه‌ چاویان و به‌کارهێنانیان وه‌ک کارتی فشارله‌دژی ده‌سه‌ڵات له‌ دانیشتنه‌ نهێنی یه‌کانیاندا....!

دوێنێ شه‌وده‌سه‌ڵات دوا وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قامی دایه‌وه‌ کاتێک هێزه‌ تیرۆرست و ئاماده‌ کراوه‌ کانیان مافیائاسا په‌لاماری پارێزه‌ر کاروان که‌مال وهاوڕێکانیان دا وبرینداریان کردن ..!
کاروان که‌مال پارێزه‌ری دۆسیه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشانده‌رانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواتره‌ بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی تیرۆرکردنی دا، له‌هه‌مان کاتدا چاوترساندنی که‌سوکاری شه‌هیدان بۆئه‌وه‌ی به‌حسابی خۆیان کۆڵیان پێ بده‌ن له‌ به‌دواداچوونی که‌یسی شه‌هیده‌کانیان به‌ ده‌ستی ئه‌م منداڵ کوژو دژه‌ مرۆڤانه‌!! خێزانی شه‌هیده‌کان ئازیزترین ئازیزانیان تیرۆرکراون چۆن بێ ده‌نگ ده‌بن له‌به‌رامبه‌رتاوانکاران...!!
بارازانی و تاڵه‌بانی گه‌رخۆیان جه‌رگیان بسووتایه‌....ده‌یان زانی زام و ژانی جه‌رک سووتان چه‌ند قووڵ و پڕئازاره‌ و به‌هیچ شتێک له‌یاد ناچێت و ساڕێژ نابێت ته‌نها به‌ سزاگه‌یاندنی هۆکاری تاوانه‌کان و ئه‌وکه‌سانه‌شی که‌ تاوانه‌کانیان پێ کراوه‌، تاببنه‌ عیبره‌تی زه‌مانه‌ بۆ هه‌رکه‌سێک که‌ بیر له‌ تاوان بکاته‌وه‌ به‌رامبه‌ربه‌ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان...! گه‌رباس له‌ دیموکراتی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا بکه‌ین، دیاره‌ داواکانی شه‌قام و خێزانی شه‌هیدان داوای ڕه‌واویاسایین له‌ دژی ئه‌وانه‌ی تاوانیان کردووه‌...!!

بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ 17 ی شوبات وڕۆژانی دواترهیچ وانه‌یه‌کی باش فێرنه‌بوون ودڕ ندانه‌ ترو به‌ یاسای جه‌نگه‌ڵستان به‌ته‌مان خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ده‌م کووت بکه‌ن، چونکه‌ چه‌ک به‌ده‌ستن...!!
ئه‌وان ئابووری کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و، به‌سامانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ قازانجی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هێزی چه‌کداروتیرۆرستیان دروستکردووه‌ بۆ تیرۆروتۆقاندنی نه‌یاران و ئازادیخوازان....!!

له‌ئاواهه‌ل و مه‌رجێکدا و له‌ژێرسایه‌ی باڵاده‌ستی یاسای جه‌نگه‌ڵ ناتوانرێت گفتووگۆودیالۆگ بکرێت..!

به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان نه‌ک خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن گه‌ردووباره‌ له‌ئاواهه‌ل ومه‌رجێکدا گفتووگۆودانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌وڕه‌فتارمافیائاسایانه‌دا بکه‌ن، به‌ڵکوخۆشیان ده‌بنه‌ به‌شێک له‌ وده‌سه‌ڵاته‌ بۆ درێژه‌دان به‌م تاوان و بێ مافی و بێ حورمه‌تکردنانه‌یان‌ به‌رامبه‌ربه‌ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان، که‌ خوازیاری ژیانێکی باشتری مرۆڤانه‌ن بۆ هه‌مووتاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌ ژێر سایه‌ی سیستمێکی ده‌سه‌ڵات که‌ ژیان و ماف و ئه‌رکه‌کانی هه‌موومانی به‌ یاسا له‌ ده‌ستورێکی هه‌میشه‌یی شارستانی دا جێگیرکردبێت..!!
به‌ڵام نه‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی کوردستان له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌جێت و نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌که‌شی، چونکه‌ هه‌ردووکیان له‌ ناوه‌رۆکدا وه‌ک یه‌کن و به‌هه‌مان پرنیسیپ سیاسه‌ت ده‌که‌ن و هه‌ردوولایان به‌س ته‌نها له‌ خه‌می پاره‌و ده‌سه‌ڵاتدان، بۆیه‌ هه‌ردوولاده‌نگی شه‌قام وداخوازی یه‌کانی پشتگوێ خستووه‌وهیچ حسابێکی بۆناکه‌ن!!

بێ ده‌نگ بوونی ئه‌م جاره‌ی یۆپۆزسیۆن له‌م هه‌وڵه‌ تیرۆرستی یه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌دژی‌ پارێزه‌ری ئازاو بوێرکاروان که‌مال، مانای ڕازی بوونیانه‌ به‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی ده‌سه‌ڵات و خۆشحاڵن پێ ی، تا ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستانیان بۆ ته‌خت بێت کاتێک ده‌نگی شه‌قام کپترکرا...!
چونکه‌ هه‌ردوولا ده‌نگی شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی به‌ گێره‌شێوێن له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن به‌م هه‌ڵوێسته‌یان...!!

ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن...گه‌روا ناحاڵی یانه‌ بیربکه‌نه‌وه ئه‌وا خه‌یاڵتان خاوه‌...چونکه‌ دڵنیابن شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان تا سه‌رئه‌م بێ حورمه‌تی وبێ مافی و تاوانانه‌ قبوڵ ناکات له‌ ده‌سه‌ڵات، بۆیه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن سنورێک بۆ ده‌سه‌ڵات و تاوانتان دابنێن....!!
بێ هه‌ڵوێستی و بێ ده‌نگی ئۆپۆزسیۆنیش به‌کردار....مانای ڕازی بوونیانه‌ به‌م تاوانه‌....!!!

پێشینان ڕاستیان ووتووه‌ :
" جام که‌ پڕبوولێ ی ئه‌ڕژێت
ماف ده‌سه‌ندرێت نادرێت " .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە