ڕێگای هەولێر، لە مەڵبەندەوە دەست پێئەکا
Saturday, 02/04/2011, 12:00
پەڕینەوە لەئاوی خوڕدا، نەك هەر مەترسی هەیە، لێ جۆرێکە لە ڕیسك و گەمژەیی. جەماوەری ڕاپەڕیو لەدوای ١٧ شوباتەوە بەهەر شێوەیە بوبێ ، وایان زانی یەکێتی دێتە نێو ڕیزەکانیان و گوڵبارانیان کردن. نەیان زانی بێ دەست گرتن بەسەر هێزەکانی یەکێتی دا گەلێ مەحاڵە بگەنە قۆناغی دواتر، کە شاری هەولێرە.
هەنووکە ئەم ڕاستیە بەتەواوی بەرجەستە بوە لەگەڵ ڕووداوەکانی ئێستا، بەشێوەیەك ، ناتوانرێ هەنگاوێك لەم ڕاپەڕینە بچێتە پێش گەر بیر لەو ئەگەرە بنەڕەتیە نەکرێ کە، بێ پاکردنەوەی سلێمانی لە هاوپەیمانیە ستراتیژیەکەی پارتی ، گەلێ گەمژەییە وا تێبگەین ڕێگای هەولێر ئاسان و بێ بەربەستە. ئێستا کاتی ئەوە هاتوە، کە پێشمەرگەی دێرین نەك تەنها بەچونە ناو ئاپۆڕەی ڕاپەڕیوانی بەردەکی سەرا کۆتایی بەپەیامی خۆی بێنێ ، لێ پێوستە ئەو ئەرکە تەواو بکەن کە چەندین ساڵە لەپێناویدا گیانیان بەختکرد... ئەم جۆرە خەباتەی ئەوان دژ بەداگیرکەرانی کورد و کوردستان، هاوشێوەی ئەم دەسەڵاتەی ئەمڕۆی باشورە، کە هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ ئەوانەی پێش خۆی نەبوە.. پێشمەرگەی پارتی زان و ئەوانەی لەشار ترسیان خستبوە دڵی دوژمنان و شاریان لێکردبونە کونە مشك، پێوستە بەهەمان گیان و بەرپرسیاریەوە ئەم کارە تەواو بکەن و نەیەڵن ، خەونی ئاغاکانیان لە ئێران و تورکیا سەربگرێ.
هەموان ، بە پێشمەرگە دێرینەکانیشەوە، ئەزانین کە مەسعود و جەلال ، جگە لەدژایەتی کورد و کوردکوشتن زیاتر هیچیان لێ ناوەشێتەوە، ئێدی ، کاتی ئەوە هاتوە چۆن ئەوان جگە لەزمانی فیشەك هیچ زمانێکی تر تێناگەن و تەنها لەڕێگەی هێزەوە بەرەنگاری داوا ڕەواکانی میلەت ئەبنەوە، ئاوهاش ، پێوستە چیدی میلەت سنگی خۆی نەداتە بەر فیشەکی ئەوان، گەر هەموو قامکەکانی لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگ نەبێ.
ووێستگەی ئاشتی و داواکردنی مەدەنیانە کۆتایی هات و بەزەرەری میلەت بینرا، ئێدی وویستگەی دووەم پێوستە بەچەك و هێز لەسەر ئەو داوا ڕەوایانە بەردەوامی پێبدرێ و گەر ئەوانەی داوای خەباتی مەدەنی ئەکەن ، با بچن لەسەر کۆمپیتەرەکانیان هەڵنیشن و دەستەو ئەژنو لێ دانیشن و چیتر جەماوەر خاو نەکەنەوە.
لەمێژە پێمان وابوە ئەم دەسەڵاتە بە گوڵ بارانکردن ناڕوا و لەکۆڵ میلەت نابێتەوە، گەلێ دەمێکە ووتومانە ، گەل و ئۆپۆزیسێۆن پێوستە بەزمان و ئامرازی دەسەڵات وەڵامیان بدەنەوە. بۆ ڕەوایە بۆ دەسەڵات بیکەسی بەکار بێنێ و خەڵکی بکوژێ، ئەی بۆ ڕەوا نیە بۆ میلەت ئاڕبیجی و دۆشکەیان لەدژ بەکار بێنێ و کاسیان کەن؟؟!! دەمێکە ووتومانە پێوستە ئۆپۆزیسێۆن خۆی چەکدار بکا، کەنایکا، ئەوە مانای وایە بەشێکە لەدەسەڵات، ئەگینا بێ ئەم هەڵبژاردەیە هیچ گۆڕانکاریەك لەکوردستان ڕوونادا. تکایە کلیك لەسەر ئەم بابەتە بکە کە لە کوردستان پۆستی بوێر بڵاو کراوەتەوە، کە چۆن داوامان کردوە ئۆپۆزیسێۆن پێوستە خۆی چەکدار بکا. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست