کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى و لیستى جیا و گۆڕانى هاوكێشەكان

Wednesday, 20/03/2013, 12:00






یەكێك لە كێشە گەورەكانى سیاسەت و دەسەڵات چەقبەستویە كە هیچ مانایەك بۆ ئەم دوو چەمكە (دەسەڵات , سیاسەت) ناهێڵێتەوە كەبۆ خۆى جوڵە و بزاوت بەشێكى گەورەى سیاسەت و دەسەڵاتە هەر كات ئەم بزاوت و جوڵەیەت لەم دوو چەمكە سەندەوە واتا خاڵیت كردونەتەوە لە تایبەتمەندیەكانیان و دەبنە دوو چەمكى مردوو , ئێستە لەم هەرێمەى خۆماندا ئەوەى پێ ى دەوترێ هێزى ناوەكى و دینامكیەتى دەسەڵات و جوڵە و بزاوتەكان توشى چەقبەستویەكى قورس هاتوە چونكە هەڵبژاردنەكان نەیان توانیوە گۆڕانكاریەكان بەرهەم بهێنن یاساكانیش هەڵگڕى ئەو هێزە گشتیە نین كە لە دواى كاتى یاساییەوە بوار نەدرێت سەرۆكەكان تامردن هەر سەرۆك بن و حیزبە تقلیدیەكان بە هۆى دەست گرتن بەسەر مافى تاكدا جۆرە رۆبۆرتێك بەرهەم بهێنن كە بە ڕیمۆندەكانیان كۆنتڕۆڵى بكەن كە ئەم داخزانە لە دروشمەكان و خلیسكانە بەرەو وڵاتێكى توتالیتار و دیكتاتۆر كە دەبێتە هۆى كوشتنى پەیمانى كۆمەڵاتى و كوشتنى جوڵەكانى ناو هەناوى كۆمەڵگا و بە كارتۆنى كردنى دەزگاكانى چاودێرى و یاسادانان كە ئەمەش هۆكارى سەركى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى پێ ى دەوترێ (ڕێكەوتنى ستراتیژى) كە ئەگەر لە ترسى براكوژى شەرعیەتمان دابێت بەم ڕێكەوتنە ئەوا بۆ خۆى ترسناكى دوى دوەمى ئەم ڕێككەوتنە هیچى كەمتر نەبوە لە دیوە خراپەكەى , خۆ ئەگەر لەسەر ڕاى گشتى وەك نەتەوەیەك گەیشتبێتینە ئەو ڕایەى كە قۆناغى براكوژى كۆتایى هاتوە ئەبێت ئەوەش بزانین كە قۆناغێكى نوێ لە گواستنەوە بۆ قۆناغى بنەماكانى دیموكراسى و فاكتەرەكانى دەوڵەت بوون دەستى پێ كردوە گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم ئەم قۆناغەدا (ڕێكەوتنى ستراتیژی)ە كە ناهێڵیت دەستاو دەستكردنى دەسەڵات ببێتە ئەو كلتورەى كە پەرە بە جوڵە و بزاوتەكان بدات .
ئێستە لەبەردەم گۆرینى ئەم هاوكێشەیەداین كە دەكاتە ئەوەى تا چەندێ حیزبە سیاسیەكان دەتوانن ئەو یاریە بكەن بۆ گۆڕینى ئەم هاوكێشەیە , لەدواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕان و بەرەى ئۆپۆزسیۆن سەرتاكانى ئەم قۆناغە دەركەوتوە كە بە قۆناغى گواستنەوە لە دەسەڵاتى خێڵ و مێگەلیەوە بەروە دەسەڵاتى دامەزراوەیى و دیموكراسى بڕوات و سەرتایەك بێت بۆ دروست بونى هاوڵاتى بە مانا یاساییەكەى (ماف و ئەرك و بڕیاردان) وە هاونیشتمانى بون , بەشێكى گەورە لە سیاسەت دروستكردنى سیناریۆیە لە ئێستادا هەمو حیزبەكان لە بەردەم ئەگەرى یاریەكى نوێدان كە دەكرێت خوێندنەوە بۆ هەموو سیناریۆكان بكرێت ئەوەش دەزانین بە هۆى لاواز كردنى بڕواى تاك بە حیزب سەرجەم كێرڤى حیزبەكان بەرەو خوار دەڕوا بە تایبەت پارتى و یەكێتى كە زۆرترین داكشانەوەیان بەردەكەوێت كە ئێستە بوەتە دوو بازنە :
1- بازەنەى بزوتنەوەى گۆڕان : ئەم بەرەیە دەیانەوێت لەسەر باوەڕبوون بە سستمى پەرلەمانى كار بكەن پێ داگرى دەكەن لەسەر ئەوەى پێ دەوترێ بەها نیشتمانیەكان (گەڕاندنەوەى دەستور و گۆڕینى بۆ پەرلەمانى , بە نیشتمانى كردنى دەزگاكانى ئاسایش و پێشمەرگە , دورخستنەوەى حیزب لە كارى حكومى , دروستكردنى ستراتیژێكى نیشتمانى سەربەخۆ) كە ئەمەش پێویستى بە كاركردنە لەسەر (ژمارە) كە ئێستا ئەم بازنەیە بە پێ ى هەڵبژاردنەكانى 2009 نابنە ئەو ژمارەیى كە زۆرینە بن و بتوانن كار لەسەر یاساكان بكەن ئەوەشى پێ دەوترێت ڕێكەوتن (توافق) لاى دوەم بازنەى دەسەڵات كارى پێ ناكات و بەردەوام بە زۆرینە كار دەكات لە ئێستادا (گۆڕان 23 كورسى و یەكگرتو 6 كورسى و كۆمەڵ 4 كورسى سەربەخۆ 1 كورسى)كە كۆیان دەكاتە 34 دەنگ كە بۆ بەدەست هێنانى دەنگى زۆرینە پێویستى بە 56 كورسى هەیە , كەواتە پێویستى بە یاریەكى ترە تا بتوانرێ بۆ ئەم خولە چانسى گرتنە دەستى دەسەڵاتى هەبێت .
2- بازنەى پارتى : كە دەكاتە پارتى و یەكێتى وئەوانى تر (یەكێتى 28 پارتى 29 شوعى 1 رافیدیەن و كلیدانى توركمانى ئەرمەن 11) ئەمە جگە لە بزوتنەوە و هەندێ كات سەربەخۆكان) كە دەكاتە 69 كە دەبێتە زۆرینە وە بەردەوام بە زۆرینە دەسەڵاتى پەسەند كردن بون بەو یاسایانەشەوە كە ڕەهەندى نیشتمانیان هەیە كە ناكرێت بە یاساى زۆرینە تیپەڕێنرێ .
كە بۆ ئەم خولە ئەكرێت ئەم هاوكێشانە بكەونە بەردەم ئەگەرى گۆڕانكارى بەوەى كە دەسەڵات لەبەردەم ڕەخەنەى گەورەداەیە و سەركەوتنى 4 تەمەن (موالید) بۆ دەنگدان و وە ئەگەرى بەشدارى كردنى ڕێژەیەكى زیاترە لە خولى پێشوتر و شكستى ڕێكەوتننامەى ستراتیژى چى لەسەر ئاستى ناوخۆ و چ لەسەر ئاستى دەرەكى , وە لە ئێستاد گەورەترین دۆسیە بۆ شكستى پارتى و یەكێتى لەبەردەم هەڵبژاردندا دۆسیەى (نەوت , دەسەڵاتەكانى پارتى و یەكێتى لە بەغداد , كەركوك و ماددەى 14 , دەستور) وە چەندین دۆسیەى تر كە بەرەى ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت كاریان لەسەر بكات و ببێتە هۆیەك بۆ داكشانەوەى دەنگەكانى پارتى و یەكێتى .
ئێستە لە نێوان ئەم دوو بازنەیەدا (بازنەى پارتى و بازنەى گۆڕان) كە وا بڕیارە لیسەتەكان بەجیا بچنە هەڵبژاردنەكانەوە ئەوەیە كە بازنەى حیزبەكانى دەسەڵات لەبەردەم ئەگەرى هەڵوەشاندنەوەدایە چونكە لە دواى جیابونەوەى باڵى ڕیفۆرمى ناو یەكێتى و دوركەوتنەوەى مام جەلال یەكێتى لەبەردەم بچوكبونەوەیەكى زۆردایە بە تایبەت دواى بە كارتۆنى بونى لەلایەن پارتى و پەراوێز خستنى لە بڕیارە چارەنوسسازەكاندا و لادان لەو دروشمانەى كە داواكارى دەنگدەرانى خۆیەتى بە تایبەت لە زۆنى سەوزدا كە چەندێ لە پارتى نزیك بێتەوە هێندە لەسەر ئاستى دەنگدەر بچوكدەبێتەوە كە خۆشى هەستى بەم بچوكبونەوەی كردوە بۆیە ئەیەوێت ئەم هاوكێشەیە بگۆڕێت تا بتوانێت لە گەڵ دروست بونى قۆناغى نوێ خۆى هەڵسێنێتەوە وە بتوانێت ون بونى مام جەلالى پێوە دیار نەبێت بەڵام ئەگەر نەبنە دوو باڵ و دابەش نەبن بەسەر هەردوو بازنەكەدا , كە دەكاتە ئەوەى لە نێوان بەرەى پارتى و بەرەى گۆڕاندا دەبێتە ئەو ژمارەیەى كە دەتوانیت تەرازوەكە بگۆڕێت كە ئەگەر بازەنەى گۆڕان 36 كورسى بێت و بەرەى پارتى 40 كورسى بێت و ئەوا یەكێتى بچێتە پاڵ هەر بازنەیەك دەبێتە زۆرینە بۆیە ئێستە تۆپەكە لە قاچى یەكێتیدایە تا بتوانێت هاوكێشەى یاریەكە بگۆڕێت لە پەناى ئەگەرى دابەزین و بەرزبونەوەیەكى كەمى ئەم ژمارانەدا .
ئەكرێت هەندێ ژمارە وەك خۆى بمێنێتەوە وەك : (رافیدەین 2 كورسى , كلدانى و سریانى 3 كورسى , توركمانەكان 4 كورسى , ئەرمەنەكان 1 كورسى , چاكسازى توركمانى 1 كورسى) بەڵام هەندێ ژمارە ئەگەرى بچوكبونەوە یان بەرزبونەوەى لێ دەكرێت وەك ؛(سۆسیالست 2 كورسى , بزوتنەوە 2 , كورسى , ئایندە 1 كورسى , شوعى 1 كورسى , سەربەخۆكان 2 كورسى) وەئەگەرى گواستنەویان هەیە لە نێوان ئەم دوو بازنەیەدا وە ئەگەرى زۆرترین دابەزین بەر یەكێتى دەكەوێت ئەگەر لەبەرەى پارتیدا بمێنێتەوە چونكە دەنگدەرانى دەنگ دەدەن بە بەرەى گۆڕان بەڵام ئەگەر لەبەرى پارتى بێتە دەرێ ئەوا بۆ خۆى پێدەچێت ڕێژەى دابەزینەكانى وەك لایەنەكانى تر بێت و زۆر نەبێت و ە ببێتە ئەو ژمارە تەواو كارییەى كە بەرى ئۆ گۆڕان بەهێز بكات بەدەر لەمە ئاستى گەشەى ئیسلامیەكان لە لە پارتى و یەكێتى بەهێز ترە ئەگەر گەشەشیان نەكردبێت ئەوا لە چاو پارتى و یەكێتیدا بە وەستاوى ماوەتوە وە بزوتنەوەى گۆڕان بە هەمان هاوكێشەدا دەڕوات كە ئاستى دەنگدەرى بەو ڕێژەیە دانەبەزیوە كە پارتى و یەكێتى توشى بون , بۆیە دەكرێت لەم خولەى هەڵبژاردندا ئەم چەقبەستویە كۆتایى پێ بێت و دەسەڵاتیكى تر بە پێ ى هەڵبژاردنەكان بێتە ئاراوە لەسەر ئاستى هەڵبژاردن پاشان دەكەوینە بەردەم ئەوەى كە ئەم پرسیارانەمان ڕوو بە ڕوو ببێتەوە ..؟
1- ئەگەر یەكێتى بە لیستى جیا داەبزێ و هاوپەیمانیەتیەك دروست بكات لەگەڵ بازنەى گۆڕاندا بۆ دروستكردنى حكومەت پارتى پێ ى هەزم دەبێت دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ چەمكى دوڕاندا بكات و ئاسایى بێت ..؟
2- ئایا ئەگەر سیناریۆكان بەرەو ئەو ئاراستە بڕۆن كە ئەگەرى كورت بونەوە و بچوكبونەوەى پارتى تیا بێت , پارتى پەنا بۆ ساختە نابات , هەڵبژاردنەكان ناشێوێنى ..؟
3- ئەگەر ئەم ڕاگەیاندنى نیوە و ناو بە ناوەى یەكێتى بۆ ئەوە نەبێت كە بازنەى پارتى پشكى زیاتر بدات بە یەكێتى و بچێتەوە ناو بازنەى پارتى چەقبەستوییەكە بەدەوام بێت ..ئەو كات دەكەوێنە كوێ ى بڕینى قۆناغى نوێوە..؟
4- ئایا پارتى و یەكێتى كار ناكەن بۆ دۆزینەوەى شەرعێتێك بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەكان كە ئێستە لە دروستكردنى كۆمیسۆنى هەڵبژاردنەكاندا كێشە هەیە ..؟
5- ئەگەر بازنەى گۆڕان بتوانێت ئەم یاریە بباتەوە ئایا پارتى ئامادە دەبێت دۆسیەى نەوت و پێگەى خۆى لە بەغداد بداتە حكومەتى تازە ..؟
6- لە كاتى دەرنەچونى بازنەى پارتیدا... ئایا بازنەى پارتى دەتوانێت وەك بازنەى گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێكى چالاك بێت و ببێتە تەواوكارى دیموكراسى ..؟
7- ئەگەر بەرەى گۆڕان ببێتە زۆرینە ئەو هەڵانە دوبارە ناكاتەوە بە داواكارى حكومەتى بنكە فراون و كوشتنى ئۆپۆزسیۆن ..؟
هەموو ئەمانە و چەندین پرسیارى تر لەسەرەتاى دەركەوتنى ئەگەرى دروست بونى قۆناغێكى نوێدا دروست دەبێت و سیناریۆكان بەردەوامن و خوێندنەوەكانیش زۆرن و پێشبینیەكان بەرەو زیاتر دەڕاو و هەڕەشە و ڕاگەیاندنەكان زیاتر دەبن ... بەو هیوایەین كە پاشخانى ئەم حیزبانە لە ئاست بەرژەوەندیە گشتیەكان و بەها نیشتمانیەكاندا گەشیبێتە ئاستێك كە لە ئاست داواكارى بنەماكانى دیموكراسى و دەوڵەت بون و خەونى نەوەى نوێ و پرۆسەى بە ئاشتى دەستاو دەستكرنى دەسەڵاتدا بێت و تاكى دەنگدەریش گەشتبێتە ئەو ئاستەى كە دەنگ بە باشترین پڕۆژ حێبەجێكردنى بدات و باشتر ین چاودێر بێت بەسەر ئەم هاوكێشانەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە