کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى دیموكراتى كوردستان

Saturday, 11/08/2012, 12:00



هەر لە سەرەتاى دروست بوون و دامەزراندنى ئەم پارتە وقۆرخكردنى لە لایەن بنەمالەى بارزانى ئەم پارتە زیاتر وەك فەوجیكى خەفیفە بووە نەك پارتیك و بەكریگراوى وجیبەجیكردنى ئەجینداى وولاتانى دەرەكى ئامانجى سەرەكى بووە لەبەر ئەمە سەرۆكى ئەم پارتە لە سالى 1975 بە یەك ووشە كۆتایى بەم شۆرشە هینا و ئاشبەتالى پیكرد بە یەك رستەش(كارى من تەمام شود) وەك كریكاریكى لە كۆتایى رۆژدا بیت و داواى كریكەى بكات نەك سەركردەیەك كە چارەنوسى گەلیكى لەبەردەست دابیت و دریژە بە خەبات بدات تا مردن كە لە میژودا بە سەدان نمونەمان هەیە,رووداویكى ترى گرنگتر هەیە كە نازانم بۆ ئاماژەى پى نەكراوە كە ئەویش ئەوەیە پاش ئاوارە بوونى ئەندامانى ئەم پارتە لە ئاشبەتالدا لە ئیران چەند پیشمەرگەیەك چووبون بۆ داواكردنى یارمەتى و پارتیش بەم جۆرە وەلامى دابونەوە(مانگا مرد,دۆ برا), پاش ئەم رووداوانە ئەندامانى پارت پەرش و بلاو بوونەوە بە دوو بەش,بەشى یەكەم وواژوى(تۆبە)یان كرد بۆ سەدام كە بە(عائدون)ناسران ئەوانەى سەربە سەدام بوون خانەنشین و خەلكە بى كەسەكەش راگویزران بۆ خوواروى عیراق,گروپى دووەم لەئیران بەرەو هەندەران بەریكەوتن كەزوربەیان دەستیان كرد بە كارى سیخورى بۆ سەدام وە موچەى مانگانەیان لە بالیوز خانەكان بۆ برابۆوە,زۆر بە داخەوە لە كوردستان پۆستدا ناوى یەكیك لەم سیخورانە(فارس باوە)ى كۆنە دزو سیخورى سەدام وەك پیشمەرگەیەك هاتبوو كە تا ئەورۆژەى مرد هەر سیخور بوو,ئیستا بۆ میژوو لیرەدا هەر ئەوە ماوە لەو كاتەى كە مەلا سەرۆكایەتى ئەو پارتەى دەكرد چەندین رۆلەى بە ئەمەگى ئەم میللەتە بە ناحەق و درندانەترین شیوە كوژران لە بەندیخانە بەدناوەكانى رایات و چۆمان و گەلالە كە ناوەكانیان هەمووى پاریزراوە وە جەلادەكەى ئەو بەندیخانانە ئەمانە بوون(فرەنسۆ,سەعید مەسیفى,ئیدریس و مەسعود بارزانى),زولم و زەوتكردنى مولك و مالى خەلك و بنەمالەكانى تر كاریكى ترى ئەم گروپە بوو وەك ئەو كارانەى (عەلى شەعبان وحەسۆ میرخانو....)كە ناوبراو لە قەلادزى دەیویست مولكى خەلك زەوت بكات كە من نازانم كابرایەكى بارزانى بۆ مولكى لە قەلادزى هەیە؟وە مەلا تەنانەت لەناو خودى خیزانەكەى خۆى دا فەرق و جوداییەكى زۆرى كردووە كە بۆتە هۆى ئەوەى كە دوو كورى پەنا بۆ سەدام ببەن و دواتر لە سیدارەى دان,بیجگە لە داتاشینى سەبیلەو تیژ كردنەوەى خەنجەرەكەى و بەكوشت دانى منالى فەقیرو دۆزینەوەى ناو وناتۆر بۆ خەلك وەك (سۆرەى..........)مەلا هیچ كاریكى ترى نەبووە وە بۆ میژوو هەموو ئەو شەرەكان هەر منالانى سۆرانى كردیان و بوونە سووتەمەنى,ئەمە كورتەیەكى میژووى بارزانى بوو بە كورتى كە ئەگەر بیتو ناوى ئەو كەس و قوربانیانەى تیا بنووسینەوە كە بە دەستى جەلادەكانیان لەناو بردران ئەوا كۆتایی نایەت,ئینجا پاش مەلا كورەكانى كە بە گویرەى پەندیكى كوردى كە دەلیت(گیا لەسەر پنجى خۆى دەرویتەوە) یەك لە دواى یەك كەوتنە ویزەى ئەم گەلە, یەكەمیان ئیدریس بارزانیە كە خاوەنى داستانەكانى شەهید كردنى عەلى عەسكەرى و هەڤالەكانیەتى و بوونى بە جاشى ئیران دژى پارتى دیموكراتى كوردى ئیران وخاوەنى ووتەى بەناوبانگى(ئیمە ئەگەر شورشیشمان پى نەكریت دەتوانین تیكیبدەین كە دواتر لە كاتى بوردومان كردنى فرۆكە جەنگیەكانى عیراق لە ئاودەسدا لە ترسا گیانى لە دەست دا كە دواتر لیمان بوو بە (شەیدى هەمیشە زیندوو),پاش تر مەسعود كرا بە سەرۆكى ئەم پارتە!سەیرەكە لەوەدایە كە مەسعود خەلك بە دكتاتور وەسف دەكات!ئەى ئەمەى خۆتان ناوى دەنییت چى جەنابى سەرۆك؟ئینجا با بیین و باسى سەروەریەكانى ئەم سەرۆكە بكەین بۆ كورد,یەكەم داستانى تالان كردنى بیخمە بوو بە بیانوى ئەم ئامیرانە دژى كوردن و ئاودیو كران بۆ ئیران!داتر چونى بۆ بەغداو پاش 8مانگ هاتەوەو بى هیچ دەرئەنجامیك!بەلكو فەرمانى پیدرا كە هیزەكانى یەك بگریتەوە لەگەل كۆنە سیخورى سەدام(سامى عبدالرحمان)!پاش ئەمە تالان كردنى داهاتى گومرگى ئیبراهیم خەلیل كە دواتر شەرى براكوژى لیكەوتەوە و داستانى 31ى ئابى لى بەدیهات!لەنیوان ئەم رووداوانەدا مەسعود تەرەتینى بوو لە نیوان توركیاو بەغدا كە لە سەردەمى ئەودا بۆ یەكەم جار سووپاى تورك هاتە ژوورەوەو بنكەى دامەزراند تا ئەمرۆشى لەگەل دابیت,یەكیك لە بیرەوەریەكانى ئەو كاتدا ئەوەبوو كە مەسعود وەك باوكى ئاسا بە سۆرانى نەووت سۆرەى هین بەلكو خراپترى پى ووتن,رۆژیك لە شەقلاوە لە بەرچاوى هەموو خەلكدا كۆبوونەوەیەكى بەست و جیهازیكى(سورەیا)ى پى بوو كە تەلەفۆنى سەتەلایتە,ووتی تا من ئەم جیهازەم لا بیت لە هیچ ناترسم و منەتیشم بە كەس نیەو ئیوەش باشترە دەمانچەكانى قەدتان ببەنەوە مالەوە لە كەمەرى ژنەكانتانى ببەستنەوە!ئەم قسەیە بەكورتى و كرمانجى هەركەسیك خۆى لە گیلى نەدات دەزانى ماناى ئەوەیە كە بە یەكیك بلى ى(گەواد)!ببورن بۆ بەكارهینانى ئەم ووشەیە بەلام ئەوانەى لەویدا بوون باشیان لەبیرە,وە لیدوانەكانى فەرەنسۆى گۆر بەگۆر كە دەیوت ئیمە لاریمان نیە لەگەل شەیتان خویدا ریك بكەوین نەك لەگەل جەلال كاتیك پرسیارى ئەوەیان لیكرد ئایا راستە ئیوە لەگەل سەدامدا ریك كەوتوون؟كە دواتر نیچیر هەر خۆى گوشتى چونكە زیادە رەوى كرد,ئینجا پاوان كردنى دەسەلات لەلایەن نیچیرو دروست كردنى بالەخانەو هۆتیل و دەست و داوین پیسى كە نموونەى لە جیهاندا نەبیت,نامەویت باسەكەم لەوە دریژ تر بكەمەوە بەلام ئەوەى دەمەویت بە خوینەرى ئازیزى بلیم كە كین ئەوانەى پارتین و لە سەر چى بنەمایەك پۆستەكان وەردەگرن؟وەرگرتنى پۆست و پلە لەم حیزبە دیوەخانەگەریە لەسەر بنەماى كۆیلایەتى و جیبەجى كردنى فەرمانە قیزەونەكانى بنەمالەوە دەست پى دەكات تا دەگاتە رازاندنەوەى شەوە سوورەكان بۆ جامانە سوورەكان كە بە داخەوە ئەمە بۆتە كەلتوورى ئەم حیزبە,من لیرەوە تەحەداى هەر كەسیك دەكەم كە پلەیەكى لەناو ئەم پارتەدا هەبیت كە كاریكى قیزەونى ئەنجام نەدابیت هەر لە لەشفرۆشى تا كوشتن و راووەدو نانى رۆلەكانمان,وە ئەم جۆرە دامەزراندنەش تەنیا بۆ ئەوەى كەسی دامەزراو هەردەم مل كەچ بیت و جلەوى لەدەست ئەوان دابیت چیان بویت پی ى بكەن,بویە من پیم وایە قبول كردنى هەر پۆست و پلەیەك لەم حیزبە میژوویەكى رەش و پیس ى لەدواوەیە,دەمەویت بەو بۆنەیەوە لیدوانەكەى (بیل كلینتون)ى سەرۆكى ئەمریكا بە بیر خوینەر بهینمەوە لە كاتى روداوەكانى 31ى ئابدا كە ووتبووى(ئەگەر من كاریكى لەو شیوەیەم بكردایە هەر حیمایەكانم ئەیان كوشتم),سیاسەتى بى سەروبەرى جەلال و بوونى كەسانى نەفەس نزم و دابەزینى ئاستى رۆشنبیرى بە پلان بەردەوامى داوەتە ئەم حیزبە,لە دوییدا دوبارەى دەكەمەوە كە هەر كەسیك ئەمانەى قبوول بیت بۆ پلە و پۆست وەرگرتن هەموو شتیكى قبوولە,(ئەو كەسە كەسە ئەلفیكى بەسە).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە