کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ناردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌نابه‌رێک حکومه‌تی هه‌رێم پاره‌ وه‌رده‌گرێت

Tuesday, 03/11/2009, 12:00


سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی 2 ی نۆڤێمبه‌ر ، کاتژمێر 6 ی سه‌رله‌به‌یانی ، چه‌ند پۆلیسێک هه‌ڵیان کوراته‌یه‌ سه‌رماڵی (شه‌ماڵ عوسمان سدیق) که‌گه‌نجێکی شاری سلێمانییه‌ . باش ئه‌وه‌ی به‌که‌له‌پچه‌کراوی ڕه‌وانه‌ی بنکه‌ی مه‌رکه‌زی ناوشاری جنێڤیان کرد و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرد . له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا، که سه‌باره‌ت به‌ ناردنه‌وه‌ی‌ شه‌ماڵ عوسمان کرا، له‌ به‌شی یاسایی بنکه‌که‌ ، ئه‌فسه‌ری یاساییه‌که‌ پێی ڕاگه‌یاندووه‌ " تۆ یه‌که‌م که‌س و دوا که‌س نیت بۆ ناردنه‌وه‌ ، به‌ڵکو به‌پێی ڕێککه‌وتنێکی نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی سویسرا و حکومه‌تی هه‌رێم ، زۆربه‌ی عێراقییه‌کان ده‌نێرینه‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق ناڕازییه‌ ، دوای ئه‌وه‌ به‌رپرسێکی دیکه‌ی سویسری، ڕایگه‌یاند که‌ بۆ ناردنه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت، بۆ هه‌ر که‌سێک که‌ ده‌یپۆرت ده‌کرێته‌وه‌، بۆیه‌ نه‌ک ته‌نها کورده‌کان،به‌ڵکو عێراقییه‌کانی تریش له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌نێرینه‌وه‌ بۆ عیراق، واته‌ له‌ ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان دایان ده‌به‌زێنین، چونکه‌ بۆ ئه‌وانیش ئێمه‌ پاره‌ به‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە