کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازێک له‌ رووناکبیرانی باشوری کوردستان بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان

Monday, 26/11/2012, 12:00







له‌ پێشدا پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ و خۆمان ده‌که‌ین به‌ بۆنه‌ی به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ گرنگانه‌ که‌ توانیوتانه‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان به‌ ده‌ستبهێنن ، خوێن و ماندووبونی زۆری ویست تا به‌دیهات و ، بۆ ئازادی یه‌کجاره‌کیش هێشتا زیاتری ده‌وێت.
ئێمه‌"" ،رووناکبیران، له‌ باشوری کوردستان ، ئاسۆی روونی دوارۆژی کوردان له‌ ده‌ڤه‌ره‌که‌تان به‌ هاسانی ده‌بینین ، چونکه‌ ئێوه‌ نه‌ک وه‌ک باشوری کوردستان له‌ سه‌ره‌تایی نۆوه‌ده‌کان ، دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تداری داده‌مه‌زرێنن ، ئێوه‌ مرۆڤ و خاکتان کردۆته‌ ئامانج ، دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌ و زمانی کوردی ، دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کان ، دامه‌زراوه‌ی ئاسایش و هێزی پاراستنی گه‌لتان ئاواکردووه‌. ، ئێوه‌ هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌نێن بۆ ده‌وڵه‌تداری که‌ به‌راستی ده‌بن به‌ نموونه‌ی گه‌لێک پێشکه‌وتوو و دیموکرات بۆ ته‌واوی سوریا.
لێتان ناشارینه‌وه‌ ، ئێمه‌ به‌ ترس و دڵه‌ڕاوکێه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ پێشهاته‌کانی نێوان کوردان له‌ رۆژئاوای کوردستان و ره‌وشی ته‌واوی سوریا ژیانتان له‌ته‌کدا ده‌که‌ین ، مه‌ترسییه‌کان زۆرن که‌ به‌ بڕوای ئێمه‌ خۆی ته‌نها له‌ سێ خاڵدا کۆ ده‌کاته‌وه‌:

1-مه‌ترسییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ، که‌ زۆر بێ شه‌رمانه‌ و نا مرۆڤانه‌ له‌ بێ ده‌نگییه‌کی ته‌واوی دنیا ، ده‌یه‌وێت به‌ هه‌ر نرخێک بێت ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ له‌ نێو ببات ، دوودڵی تورکیا له‌ زوو رووخاندنی رژێمی سوریا ، بۆ گه‌وره‌ نه‌بوونی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ئێوه‌ ده‌وڵه‌تداری بۆ ده‌که‌ن.ده‌وڵه‌تی تورکیا قسوری ناکات له‌ له‌مپه‌ر دورستکردن و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ بۆ نێو ماڵی کوردان و دورستکردنی که‌لێنی گه‌وره‌ له‌ نێو سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ و سوریا . تورک وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی نامۆ ده‌یه‌وێت وه‌ک سه‌گی هار له‌سه‌ر که‌لاکی فتنه‌ و جیاکاری خۆی بسه‌پێنێت.

2- مه‌ترسی دووه‌م خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ به‌ کرێگیراوی هێز و لایه‌نه‌ به‌ناو سیاسییه‌کانی کوردان له‌ رۆژئاو و ته‌واوی کوردستان به‌تایبه‌تیش بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود ، که‌ رۆژێک له‌ که‌لێنده‌ری مێژووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ نییه‌ خاڵی له‌ خیانه‌ت و به‌کرێگیراوی و سه‌رنزمکردن بۆ داگیرکارانی کوردستان و تیرۆر و تالانکردن.له‌ کوێ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هه‌بوو ،له‌وێدا دژایه‌تی بۆ ده‌ستکه‌وته‌کان هه‌یه‌ ، خیانه‌ت هه‌یه‌ ، و تالانکردن هه‌یه‌.

3- سێیه‌م مه‌ترسی خۆی له‌ شۆڤینیه‌تی عاره‌ب و ئیسلامه‌ توندڕه‌وه‌کان ده‌بینیته‌وه‌ ، ئه‌م مه‌ترسییه‌ ئه‌ونده‌ خه‌ترناکه‌ که‌ زۆر به‌ هاسانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌ترسییه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م له‌ دژی ره‌وایه‌تی بوونی کوردانیه‌کده‌گرن و ، هه‌ر زوو دێنه‌ سه‌رخه‌ت بۆ لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردان ، ئه‌وه‌تا ئه‌لقاعیده‌ و گروپه‌ چه‌ته‌ چه‌کدار و شۆڤینییه‌کانی عاره‌ب له‌ سوریا له‌گه‌ڵ تورکیا و خیانه‌تکارانی کوردان له‌" "،سه‌رێکانی، بوونه‌ یه‌ک و ویستان جێگه‌پێیه‌ک بۆ تورکان دورست بکه‌ن و ورده‌ورده‌ ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌تان له‌ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام به‌ یه‌کیتی خۆتان توانیتان ئه‌و پلانه‌ گڵاوه‌ی ئه‌ردۆگان-مه‌سعود وئه‌لقاعیده‌ تێکبشکێنن.

له‌ کۆتاییدا بانگه‌وازی پڕ له‌ په‌رۆشیتان ئاراسته‌ ده‌که‌ین و ده‌ڵیین:
1-هه‌رگیز قه‌بوڵ نه‌که‌ن جگه‌ له‌ YPG هێزێکی دیکه‌ی چه‌کدار دورست ببێت، مه‌سعود به‌ پلانی تورکیا ، پاش شکسته‌کانیان له‌ ،سه‌رێکانی ، ده‌یه‌وێت له‌ رێگای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردی سوریا ، هێزیکی به‌کرێگیراو و وابه‌سته‌ به‌ میتی تورکیا دورست بکات له‌ ژێر ناوی پێشمه‌رگه‌، ئه‌م پلانه‌ لێمه‌گه‌ڕین پێکبێت ، له‌ ولاتیک که‌ له‌ قۆناخی ئازادبووندابێ ، دوو هێزی چه‌کدار نابێت بوونی هه‌بێت ، مه‌سعود -ئوردوغان به‌و هێزه‌ چه‌کداره‌ ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی به‌دناوی نێوخۆ دورست بکات ، ئه‌م پلانه‌ شاراوه‌ نییه‌ به‌ڵام ده‌بێ مرۆڤ به‌ حه‌ساسیه‌ته‌وه‌ سه‌یری بکات و وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات که‌ مژارێکه‌ بوونی کوردانی پێوه‌ گرێدراوه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ داواتان لێ ده‌که‌ین نه‌هێڵن مه‌سعود وه‌ک چۆن به‌ ته‌زویر و هێز و ده‌ست تیکه‌لکردن له‌گه‌ڵ داگیرکاران له‌ غیابی هێزیکی راسته‌قینه‌ی ئۆپزسیۆن خۆی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ باشور سه‌پاندووه‌ ، ئاواش ده‌یه‌وێت له‌ رێگای زرێڤانی به‌کرێگیراو له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌و کاره‌ بۆ تورکان بکات.

2- بانگه‌وازی جددیتان ئاراسته‌ ده‌که‌ین ، هه‌رچی زووه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لانی ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌تی کریستیان و ئه‌رمه‌ن و چه‌رکه‌س و تورکمان و عاره‌ب ژینگه‌ی پێکه‌وه‌ژیان ئاوا بکه‌ن ، ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ کورد نه‌ته‌وه‌ و دینی جیاوازی هه‌یه‌ ، به‌شدارییان پێ بکه‌ن له‌ هه‌موو جومگه‌کانی ده‌وڵه‌تداری به‌ تایبه‌ت هێزی ئاسیش و پاراستنی گه‌ل. با پێکه‌وه‌ ژیان له‌ جوارچێوه‌ی گوتار بچێته‌ پراکتیکه‌وه‌ ، تکاتان لێ ده‌که‌ین پارت و گروپی کارتۆنی وه‌ک لای خۆمان بۆ نه‌ته‌وه‌ و ئاینه‌ جیاکان دورست مه‌که‌ن ، با خۆیان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان بکه‌ن.

3-ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردی سوریا ، که‌ له‌ 16 رێکخسنی جیا جیای زۆر بچووک پێکدێت ، ئه‌وانه‌ی خێریان بۆ کورد تێدایه‌ په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵدا ئاوا بکه‌ن ، به‌لام ئه‌وانه‌شی که‌ گرێدراوی تورک و بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعودن ریسوا و سووک بکرێن لای رای گشتی ، چونکه‌ ئه‌وانه‌ شێرپه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی کوردن، بۆ ساخی جه‌سته‌که‌ ده‌بێ نه‌مێنن.ئه‌وه‌تا سه‌لاحه‌دین به‌دره‌دین ، پارتی ئازدی کورد، هیچ نین جگه‌ له‌ به‌کرێگیراوێکی نێو ده‌وڵه‌تی ، تا به‌عسی سوریا بوو ، پیاوی ئه‌وان بوون ، هی به‌عسی سه‌ددام بوون ،هی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بوون، دواجاریش ئه‌وه‌تا هی تورکن ، شه‌ڕی هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد ده‌که‌ن.ئه‌و گروپانه‌ ناتوانن ژیان بێ خیانه‌ت بکه‌ن.
4- تکاتان لی ده‌که‌ین زیاتر له‌گه‌ڵ هێزه‌ لیبراڵ و چه‌پ و ئیسلامییه‌ میانره‌وه‌کانی سوریا په‌یوه‌ندیتان له‌سه‌ر بناخه‌ی رێزگرتن له‌ ئیراده‌ی کوردان په‌ره‌ پێبده‌ن ، ته‌جره‌به‌ی مه‌سعود -جه‌لال په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ شیعه‌ و سوونه‌ی عێراق دووپات نه‌که‌نه‌وه‌ ،که‌ گه‌مه‌کردنه‌ له‌سه‌ر هه‌ستونه‌ستی شیعه‌ و سوونه‌ی عاره‌ب .
5- په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی عاره‌بی و ئه‌وروپی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکاش ئاوا بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پشتپیوانی بۆ دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ له‌16% دانیشتوانی سوریا پێکده‌هێنێت و زیاتر له‌ 45% نه‌وتی یه‌ده‌گی سوریا له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌یه‌تی.
دڵمان له‌ لاتانه‌ ، ژیانی چرکه‌ به‌ چرکه‌تان له‌ گه‌ڵدا ده‌که‌ین..سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

کۆمه‌ڵێک له‌ رووناکبیرانی باشوری کوردستان
هه‌ولێر-25/11/2012



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە