بۆ نیجیرەفان بارزانی: "بە ج مه‌نتیقێك حزبێك بێته به‌رامبه‌رت بۆ گفتوگۆ هێشتا فشاری پارتی لە بادینان لەسەر یەكگرتوو ماوە؟".
Monday, 27/02/2012, 12:00
نێچیرڤان بارزانی له وتارێكدا كه له‌رۆژنامه‌ی هه‌ولێردا بڵاوی كردۆته‌وه، باوه‌ڕی وایه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی یه‌كگرتوو زوو یان دره‌نگ ده‌گه‌رێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، هه‌ر له‌و باره‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه پێویسته هه‌رچی زووه باری گرژی و ئاڵۆزی ئیستا به جێبهێڵن، زرۆ به‌ساده‌یی و خوێن ساردیش ده‌ڵێت ئه‌و رووداوانه ئه‌وه‌نده شتێكی وه‌ها نین بتوانن ئه‌و دوو لایه‌نه له‌یه‌ك داببڕن.
ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئه‌وه بڵێم دانووستان واته به‌خشینی شتێك و وه‌رگرتنی شتێك له‌به‌رامبه‌ریدا، بۆیه جارێك به‌رله‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوودا داوای دانووستان بكات، با ته‌واوی مافه‌كانی یه‌كگرتوو بداته‌وه و به‌لای كه‌مه‌وه هیچ نه‌بێت ره‌ددی ئیعتباری بۆ بكاته‌وه كه یه‌كگرتوو له‌وسنووره‌دا تاوانێكی نه‌كردووه تا باره‌گاكانی بسووتێنن. من پێم سه‌یره بارزانی باسی ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌كات له‌كاتێكدا هه‌نووكه‌ش فشاره‌كانی سه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئه‌ندامه‌كانی له‌و سنووره و له ژێر قه‌ڵه‌مڕوی پارتیدا ماون. ئاخر به‌چی مه‌نتیقێك حزبێك بێته به‌رامبه‌رت بۆ گفتوگۆ كه تۆ هێشتا فشاری ده‌خه‌یته‌سه‌ر؟
كاك نێچیرڤان هێشتا مه‌نتیقی "پێویسته" به‌كارده‌هێنێت بۆ به جێهێشتنی بار گرژی و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌كان، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه ئه‌وه‌مان وه‌بیر دێنێته‌وه كه پارتی هێشتا به فشاره‌وه نیازی گفتوگۆی هه‌یه، به‌بڕوای من ده‌بوو شتێكی تری له جیاتی ئه‌و لۆژیكه به‌كار بهێنایه.
من نازانم ئه‌و پێوه‌رانه چین نێچیرڤان بارزانی ئه‌و رووداوانه‌ی پێده‌پێوێت تا پێمان بڵێت ئه‌و "رووداوانه هیچ نین" ئه‌دی هه‌ر له‌سه‌ر باره‌گا و دار‌و په‌ردوو دیواری بێ‌ڕۆح و گیان نه‌بوون خه‌ڵك بوونه قوربانی! ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو به‌هه‌مان مه‌نتیقی لایه‌نی تر سه‌یری باره‌گای بكردایه، كه‌س نه‌ده‌بووه قوربانی؟؟ به‌ڵام پێم وانییه له رووی سیاسی و مه‌عنه‌وییه‌وه یه‌كگرتوو سووتانی باره‌گاكانی خۆی به‌هیچ بزانێت، ئه‌گه‌رچی یه‌كگرتوو له‌به‌رامبه‌ر گیانی هاوڵاتیاندا ئاماده‌یه هه‌موو باره‌گاكانی به‌سووتاندن بدات به‌و مه‌رجه‌ی خوێن له‌په‌نجه‌ی هاوڵاتییه‌ك نه‌یه‌ت.
نێچیرڤان بارزانی سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له ئێستا رابردووش‌دا به‌كارێكی ناره‌وا ده‌زانێت، ئێستا‌و كاتی رووداوه‌كان پارتی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به بێ خه‌به‌ر و بێ‌ئاگا له‌و روودانی رووداوه‌كان نیشان ده‌دات، به‌ڵام جه‌نابیان بۆ پێمان ناڵێت ئه‌وانه هێزی كێن كه ئێستا و دوای نزیكه‌ی سێ مانگ له سووتاندنی باره‌گاكان، باره‌گا سووتێنراوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌و به سووتاویش راده‌ستی ئه‌و هێزه‌ی ناكه‌نه‌وه كه نێچیرڤان بارزانی به مۆڵه‌تدراو وه‌ێفی ده‌كات، له هه‌موو دنیادا شوێنك ئه‌گه‌ر جه‌ریمه‌یه‌كی تیابكرێت پاش ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و ئه‌نجامده‌رانی جه‌ریمه‌كه یان ده‌رێته‌وه خاوه‌نی ره‌سه‌نی خۆی، یان ده‌كرێته ماڵی ده‌ست به‌سه‌را گیراو، حكومه‌ت سوودی لێوه‌رده‌گرێت، ئه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی پێمان ناڵێت ئه‌و باره‌گایه كامه جه‌ریمه‌ی تیاداكرابوو، ئه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌ریمه‌شی تیانه‌كرا بوو بۆچی راسده‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی ناكه‌نه‌وه! ئه‌ی ئه‌و جێگری یه‌كه‌م و كۆتایی سه‌رۆكی پارتی نییه، ئه‌ی هه‌ر خۆی سه‌رۆكی ئاینده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، یان ده‌یانه‌وێت وه‌ك كارتێكی شفار به‌رامبه‌ر به یه‌كگرتوو له‌ده‌ستی خۆیاندا بیهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی دانووستاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن؟
بۆیه به‌بڕوای من یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌و یارییه دووباره نه‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵا پارتی و یه‌كێتیدا به‌شداری حكومت بكات، یان موجامه‌له‌ی سیاسییانه‌ی ده‌سه‌ڵات بكات له‌سه‌ر حسابی جه‌ماوه‌ر و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به خۆیدا ده‌چێته‌وه و داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر و ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ و ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، چونكه له رابردوودا یه‌كگرتوو زۆرجار له‌سه‌ر حسابی جه‌ماوه‌ری بوونی خۆی پێچه‌وانی داواكاری و خواستی قاعیده جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا كردووه، به‌شداری حكومه‌ت و كابینه‌كانی كردووه، بێگومان ئه‌و هه‌نگاوانه زیانی پێگه‌ه‌یاندووه، یه‌كگرتوو هه‌ر ئه‌و كاتانه‌ش به‌بڕوای من هه‌ستی به‌و زیانانه ده‌كرد، به‌ڵام به‌لای خۆیه‌وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بوون، تا ئه‌و كاته‌ی چه‌ندینجار رووبه‌رووی باره‌گا سووتان و فشار و نانبڕین و سزای سیاسی جۆراوجۆر بوویه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست