نامەیەك بۆ فەرهاد پیرباڵ (بەداخێكى زۆرەوە كە جەنابتان سەراب دەرچوون!)
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
سەرەتا فەرهاد من پێم خۆش بوو كە جەنابت ڕاستى خۆتت دەرخست بۆ بینەر و جەماوەر زۆر زۆرم پێخۆش بوو چونكە ئێمەى گەنجانى دانیشتووى گەرمیان دەمێكە ئاشقى كتێبەكانى جەنابت و ئەو حەماسەتەى بەرزەى تۆ بووین كە دەرت دەبڕى دژى دەسەڵاتى گەندەڵ , چونكە ئەگەر خۆتت وا ئاشكرا نەكردبایە كە جەنابت موشە خۆرى دەسەڵاتى ئێمە هەر بە دڵ سافى و بێگەردى خۆمان چەپڵەى بوێریمان بۆت لێ دەدا .
خۆزگە بە خۆزگایەتى خوا هەڵبژاردن ساڵێك پێش ئێستا بوایە بۆ ئەوەى چیتر ئەو هەموو كاتە گەرمەى گەرمیانمان بە خوێندنەوى كتێبەكانى تۆ تەرخان نەكردبایە ئەو ووشانەى كە ئێمە بە هەقیقەت تێیدەگەیشتین كەچى سەراب بوو ! هیچ جێگاى سەرسوڕمان نیە بۆ ئێمەى گەنج كەوا فەرهاد پیرباڵ درۆزن دەرچوو چونكە لەلایەكى ترەوە جێگاى سەرسوڕمان ئێمە لەوەدا بوو كە فەرها پیرباڵ چۆن ئەتوانێ ئەو دیموكراسیەتە بەكار بهێنێت لە ژێر دەسەڵاتێكى نا دیموكراتیەتدا , دڵنیا بە لەوەى فەرها ئەگەر خۆتت بە لیستێكى تایبەت دابەزاندایە بەو ڕوانگەى ئەوكاتەى كە ئێمە لێت تێدەگەیشتین نەوەك ئێستا بڕوام وایە دەنگێكى زۆرت بە دەست دەهێنا , بەڵام من ئەسەف بۆ ئەوە دەخوازم ئیتر گەنج بڕوا بە چ كەسێك بكات كە ئیدیعاى دیموكراتیەت و دژى دەسەڵاتێكى ئاوەها بووەستێ وەك بەرێزت ؟
هیوادارم فهرهاد پیرباڵ ئەم نامەیە بخوێنیتەوە و ئەگەر بوختانیشم بۆ كردووى وەڵامم بەیتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست