عەمید شاناز، هەموو شتێکی هەیە، تەنها شەرمکردن نەبێت
Friday, 19/12/2014, 12:00
شانازی برایم ئەحمەد ئەمڕۆ لە سایتی لڤین بابەتێکی بڵاو کردەوە کە هێندەی نەخایاند بە پەلە لایان برد.
لەو نووسینەیدا باسی ئەوەی دەکرد کەوا لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو چەندین کەس و لایەنی جیاواز درۆ و بوختانیان بۆ مام جەلال کردووە، دوایی دەرکەوت کە وەك گوێزی ساغ بووە و هیچ کات نەخۆشی نەبووە، وەک بەربەستێك، لەگەڵ کۆمەڵێک پێداهەڵدان و باسی تر، کە لە خوارەوە قسەی لەسەر دەکەم:
پێشەکی بابزانین ئەوانە کێن سوود مەندبوون لە مام و خەباتەکەی؟
بابزانین بە ووتەی خاتو شاناز، خەباتی مام تا کوێ گەیشت و توانی چی بۆ کورد و کوردستان بکات، جگە لە تێکدانی یەکڕیزیی و پیسخۆریی و خیانەت؟
پاشان با خاتوو شاناز ئەو ڕیکۆردەمان بۆ باس بکات، کە مام هەیەتی و میللەتی کورد بێ ئاگان لێی؟
خۆ ئەگەر بەئەرکی نازانێ ناوی ئەو دەوڵەتەمان پێ بڵێ کە لەسەر دەستی مام دامەزراوە و (ئەگەر بەخەونی شاعیرانیش بێ) لەسێبەریدا میلەتی کورد لەبەرهەمی خەباتی ئەو ئەخۆن و دەستی ماندویان لەسەر زگی کێ تێرە؟
با شاناز خان بۆمان ڕوونبکاتەوە کە خەباتەکەی مام توانی کام پارچەی کوردستان ڕزگاربکات و چەند پارچەی تری خستەوە سەر کوردستانی گەورە؟
خۆ ئەگەر وانەبێ ئەوا پێویستە شاناز و نمونەکانیان ئەوەندە باسی خەباتی مام جەلالمان بۆ نەکەن و چی تر مێژووی نەهامەتیی ئەو میللەتە نەشێوێنن، کە زیاتر لە ٧٠ ساڵە بەهۆی ئەمانەوە خوێنی لێدەچۆرێت.
عەمید شاناز، چونکە لەوەتەی هەیە لە حاڵەتی ئیسراحەتایە و لە ژیانیدا ناڕەحەتی نەدیوە، نازانێ کەوا ئەوە بەهۆی مامەوەیە ئەو بەو شێوەیە گەندەڵی و پیسخۆری ئەکات و مووچەی هەزاران خەڵکی تر ئەخوا. ئەوە بەهۆی ئەوەوەیە هێرۆی خوشکی دەستی بەسەر زیاتر لە نیوەی سلێمانییدا گرتووە، ئەوە هەڵۆی برای و خوشک و زاواکانێتی بوونەتە ملیاردێر، هەردوو کوڕە (فیتەر و بۆیگارد)ەکەی بوونەتە خاوەنی یەکێتیی و دەسەڵاتیان هەیە. شاناز ددانی پێنانێت کەوا ئەگەر مام نەبوایە، لەتیفی مێردی چییە ئەو هەموو پلە و پۆست و پارەیەی پێدراوە. ئەگەر مامە نەبوایە کێ ئێوەی بە سەپانیش ڕادەگرت، خۆ ئەوەندە دەست و پێ سپین هیچ کارو کاسپیەکتان پێ ناکرێ، مرۆڤ ڕوی بێت باسی بکات.
جەنابت نەك تەنها هەر پارە و پۆست و موچە دەدزیت، بەڵکو لە دزینی شیعر و مۆزیك و ئاوازدانانیشدا بەشی کەست نەهێشتۆتەوە. ئێوە ڕابردوو و مێژوو و داهاتوتان دزیوە، هیچ ماوە نەیکەن و نەیدزن؟!
پاشان هاتویت و دەتەوێ خەڵکی گەوج بکەیت و پێمان دەڵێیت کەوا مام جەلال خەباتی کردووە و هەوڵی بۆ کورد داوە و مێژووییەکی پرشنگداری بۆ خۆی تۆمار کردوە! پێمان بڵێ ئایا جاشایەتی لەسەر دەستی ئەم پەیدا نەبوو لەساڵی ١٩٦٦ لەبەکرەجۆ؟ زەحمەت نەبێ ئەمە بەخەباتی ئەزانی؟ پاشان گەر جاشایەتی مامت بەخەبات بزانی و شەڕکردنی بنەماڵەی بارزانی بە تێکۆشان ناسینبێ، ئەی بۆچی لە دواییدا مامتان لەوەی هەیە شەڕی بنەماڵەی بارزانی کرد، دوایی چووە سەر گۆڕی مەلا مستەفا، ئەو مەلا مستەفایەی ئاشبەتاڵی کرد و میللەتی کوردی رادەستی سەددام و بەعس کرد، بۆچی مامە داوای لێبووردنی لێکرد؟! خۆ ئەگەر رابردووی وەکو دەڵێن هەمووی خەبات و تێکۆشان بووە، ئیتر چ پێویست بە داوای لێبووردن دەکات!
مامتان بەو تەمەنە گەنجەییەوە دەستی کرد بە جاشایەتی و کوردکوشتن، بوو بەپیاوی ئێران و ئینگلیز و تورك و عەرەب و نازانین چەندینی تر، پاشان دوای ئاشبەتاڵ بەپەلە ناردیانەوە بۆ کوردستان بۆ ئەوەی شۆڕشی نوێ سەرکوت بکات و کۆمەڵە لەناو بەرێ، کە دواجار هەر واشی کرد، ئاخۆ هەوڵدان و تواندنەوەی بزووتنەوەیەکی وەك (کۆمەڵە) بەخەبات و شۆڕشگێڕی ناو ئەبرێ، یان بەخیانەت و سیخوڕی؟!
لەو نووسینەی کە بە پەلە لایان برد، شاناز باسی ئەوە دەکات، کەوا مام دوای ئەوەی بوو بەسەرۆك کۆماری عێراق خزمەتی کوردی کرد و لەخەبات نەوەستا. خۆ ئەگەر وا بوایە ئەبوو لانی کەم کەرکوك و موسڵ و خانەقین و شار وشارۆچکەکان هەمویان لەژێر ئاڵای کوردستان و دەوڵەوتی کوردستاندا بوونایە، بگەڕاندرایەنەوە سەر ناوچەی هەرێم، نەوەك هەنووکە نەك موسڵ و شارو شارۆچکەکان لەکورد چۆڵ کران و وا خەریکە کەرکوکی دڵ و قودسی کوردستانیش ئەخرێتە نێو پرۆسەی (ڕیفراندۆم) و لە ژێرەوە ئەوەندەی تر تەعریب زیادی کرد و ڤایرۆسی ئەعریب لەسەر دەستی ئەم پیاوە تێکۆشەرە شارەکانی سلێمانیشی گرتۆتەوە و هاکا ئەوانیش لەدەست چوون.
با باش بزانی ئەو مامەی تۆ خۆتی پێوە بادەدەیت و شانازی پێوە ئەکەی تەنها خێرو بێرەکەی بۆ ئێوە بووە، دەنا تۆ و هێروی خۆشکت و لەتیف و قوباد و پاڤێڵ و کێی و کێ هیچ کات ئەوە نین وەك ئەوەی هەن. ئەوانە تەنها بەروبومی خیانەتی تاڵەبانیان چنیوەتەوە و ئەمڕۆ بەزۆری زۆرداری حکومی شارێك ئەکەن کە کەس چارەتانی ناوێ.
هیچ خەمت نەبێ نە مام و نە ئێوەش لەسلێمانی جێگاتان نابێتەوە و ئەمڕۆ نا بەیانی بەمردوەکانیشتانەوە شار بەدەر ئەکرێن. لە گردی ناپاکان دەنێژرێن، و رەجم دەکرێن، ئەوەی ئێوە بەسەر سلێمانیتان هێنا ، تورك و عەرەب و ئینگلیز نەیانتوانی بیکەن. دڵنیابە لەوەی سلێمانی لێتان قبوڵ ناکات و ئەوەی کردوتانە لە کونە لووتان دەرئەهێنێ.
ئەوەی ووترا سەبارەت بە تەندروستی مامتان لە دوو ساڵی ڕابردوو، گەر کەم نەوترابێ ئەوا زیاد نەوتراوە. ئەوەتا حاڵی مامتان ببینە لە (دەباشان پاڵاس) لات و پات لێی کەوتووە و دکتۆر و سیستەری ئەڵمانی خزمەتی دەکات، هەەموو دەزانین کە چۆن پارەی خەیاڵی دەدەن بەو ئەڵمانیانەی خزمەتی دەکەن، کەچی هەر سکرتێری کۆمپانیای یەکێتیە. مردن و زیندووی مرۆڤێك لەچیدایە کە نەتوانێ قسە بکات و لایەکی مێشکی پەکی کەوتبێ. مرۆڤ ئەو کاتە مردوە کە کەڵك و سوودی بۆ چوار دەورەکەی نەبێ، مام مردوە و هیچشی لەمردوو زیاتر نیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست