کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاتنەوەى 17 كەسی رەگ سیناریۆ دەرچوو

Saturday, 09/05/2009, 12:00


لەگەڵ هاوڕێیەكمدا كە ئەندامێكی پلە بەرزە لەئاستی مەڵبەنددا باسی ئەو 17 كەسەی رەگەمان دەكرد، پێی وتم ئەوە سیناریۆیەو بە پلانێك لەئۆروپاوە هێنرانەتەوەو یارمەتییەكی ماددى باش دراون، ئەگینا خۆ رەگ و ئەندامانی یەكێتی لە17 كەس و چەند كەسە پێك نایەت، وتى ئێمە دەزانین ئەو 17 كەسە لەو كەسانە پێك دێن كە سەر بە خەتی خۆمانن (تاڵەبانی) و لەئۆروپاش بێ كار كەوتوون، كە ئێستا ئەو یارمەتییە زۆرە دراون ئیتر چۆن نایەنەوەو مەمنونیش نابن، ئەوەشی وت خۆ هەزاران گەنج و خەڵكی دیكە لەئۆروپا ژیانێكی قورس بەسەر دەبەن، بەڵام ئەوەندە ویژدان بەرزو خاوەن هەڵوێستن ئامادە نین خۆیان بخەنە ژێر قەرزاری مێژووەوەو خۆیان بفرۆشن.
باسی لەوەش كرد كە وەكوو ئەندامانی یەكێتی بەم جۆرە
بەدەر لەو قسەی ئەو هاوڕێیەم، ئەگەر هەر یەكێك لەئێمە بە وردی و تێروانینێكی فیكرییەوە لەو مەسەلەیە بڕوانێت بۆی دەردەكەوێت كە ئەوە سیناریۆیەو دەبێت چاوەڕوانی سەدان پلان و سیناریۆی لەو شێوەیە بین و بەو جۆرە بابەت و سیناریۆیانە توشی شۆك نەبین.
خۆ دوێنێ شەو هەواڵەكەیان بە شێوەیەك راگەیاند ئەتوت برا ماددەى 140 جێبەجێ كراوەو كەركووك گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان، ماڵپەڕەكەی جەنابی مەلا تاڵەبانی (بەختیار) هەواڵەكەى ئەوەندە بە خۆشییەوە راگەیاند وامانزانی كەئ یتر تەواو كوردستان بوو بە دەوڵەت و شكور لەسایەى بەڕێزیاندا هیچ كێشەیەكمان نەما.
چاوەڕوان بن بۆ دیان سیناریۆو شانۆگەری دیكەى لەو شێوەیەو بە شتێكی ئاسایی بزانن، ئێوە تەنها خەڵك و ناڕەزایی و توڕەبوونەكانیان بكەنە پێوەر نەك 17 كەس و 100 كەس و چی و چی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە