کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ده‌هه‌م بارزانی له‌لايه‌ن كوڕێكی مه‌سعوده‌وه‌ سووكايه‌تی پێكراوه‌

Thursday, 05/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌ری ره‌ش
ماوه‌ی زياتر له‌٤ مانگه‌ ئه‌دهه‌م بارزانی كه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی بووه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی و وته‌بيژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌موو جۆره‌ لێدوانێكی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ پاسه‌وانه‌كانی فواد حوسينه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ وه‌يسی كوری مه‌سعود بارزانی كه‌ كه‌سی دووه‌می بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ دوای مه‌سرۆر بارزانی چاودێری كاری ئاسايش و هاتۆچو هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانیيه‌كان ده‌كات له‌ بارزان و ميرگه‌سوور و سه‌لاحه‌دين و سه‌ری ره‌شه‌وه‌!
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ وه‌يسی كوری مه‌سعود به‌ هۆی لێدوانێكییه‌وه‌ سووكايه‌تی به‌ شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی كردووه‌، كه‌ نابێت هيچ لێدوانێك بدات ماده‌م رۆڵی بارزانی كه‌م كردۆته‌وه‌ و رۆڵی نێچيره‌ڤانی زياتری له‌ كۆڕێكی ئه‌نجومه‌نی شێخانی بارزان باسكردووه‌.
به‌ هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌يسی بارزانیيه‌وه‌ ئيستا زۆربه‌ی بارزانیيه‌كانی سنوری بارزان و رێزان و بله‌ و سارداو ميرگه‌سۆر و گونده‌كانی پشتێوانی ههڵوێسته‌كانی نێچيره‌ڤان بارزانیيان كردووه‌، ئيستا كيشه‌ و ململانێه‌كان گه‌يشتۆته‌ ئاستێك كه‌ ئه‌دهه‌م بارزانی زياتر له‌ ٤ مانگه‌ خۆی ده‌رنه‌خستووه‌ و هه‌رچه‌نده‌ مه‌سعود بارزان دووجار داوای لێكردووه‌، كه‌ به‌ قسه‌ی وه‌يسی توڕه‌ نه‌بێت!
به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ بارزانیيه‌كانيش خه‌ريكه‌ ململانيه‌كانيان ده‌گاته‌ مريشكه‌ ره‌شه‌ ،زۆربه‌يان دژی مه‌سعود بارزانين چونكه‌ دايكی ئه‌و زيباریيه‌ و دايكی ئيدريس بارزانی بارزانی بووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە