کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای بەیاننامەکەی گۆڕان،ئەمریکیەکان چیان بەمەسعود ووت!

Sunday, 06/02/2011, 12:00


ڕاستەوخۆ دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەی گۆڕان، مەسعود پەلاقاژێی پێکەوت و ئەوپەڕی ترس و دڵەڕاوکێی لێنیشت، دیارە ئەمەش لەو پەرچەکرداریەی بەتەواوی دەرکەوت کە لەڕێگای ئەو وەڵامە خێرایەی بەناو سەرۆکایەتی هەرێم و دواتر وەك بەیاننامەی یەکێتی و پارتی دایەوە کە جگە لەوەی پەشێوی حاڵەتی نالەباری هەردوو حزب و سەرکردەکانیان بوو،هیچی تر نەبوو.

ڕووداوی ١١ سێپتێمبەری ساڵی ٢٠٠١ کە بەدیوێکیدا کارەساتێکی گەورە بوو لە ئەمریکا کەوت و ئابووری ئەو ووڵاتەو جیهانی داتەپاند، ئەوە بەدیوەکەی تردا، ئەمریکا وانەیەکی گرنگی لێوە دەست کەوت، کەچی تر پاڵپشتی ئەو دیکتاتۆر و سیستمی نادیموکراتیانە نەکا کە دواتر ببێتە مڵۆزم و لە قولە پێی بئاڵێ، هەروەك چۆن (بن لادن)و تاقمەکەی کردیان دژی ئاغاکەیان. ئەم ڕاستیە بەتەواوی هەستی پێکرا کاتێ سەرۆکی تونس کە یەکێ بوو لە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا و لەهەمان کاتیشدا سیستمێکی نادیموکراسی پێڕەو ئەکرد، ئەوەبوو کاتێ گەل لێی هەستا ، ئەمریکا پشتی نەگرت و پاڵی زیاترو خێراتری نا بۆ ئەوەی سەرۆکی دیکتاتۆر مل بشکێنێ و لەکۆڵ گەلی تونس ببێتەوە.

هەمان سینارێۆ وا لەمیسر بەڕێوەیەوەو ئەمڕۆ نا سبەی سەرۆك (مبارەك) میسر جێ دێڵێ و لەیەکێ لەووڵاتە عەرەبیەکیان ڕەشماڵ هەڵئەدا. ئەمە لەکاتێکدا کە سەرۆکی میسر جگە لەو پاڵپشتیە زۆرەی لەئەمریکاو ئیسرائیلی وەرئەگرت، چەندین دەزگای نهێنێ ئەمریکی وەك (سی ئا ئەی) و (ئف بی ئای)بەردەوام و لەنزیك خۆیەوە ئەرکی پاراستنی سەرۆك و سیستمەکەی هەڵگرتبوو، کەچی ئەمریکا ئێستا وای نیشان ئەدات کەگوایە دەزگا جاسوسی و سیخوڕیەکانی سەرکەوتوو نەبوون لەوەی هەڵسەنگاندنیان بۆ بارودۆخی ناوچەکە و ئاستی هەڵگیرساندنی ئەو ڕاپەڕینانەی لەو ناوچانەدا دەستی پێکردوە.

هەر لەدوای بەیاننامەکەی گۆڕان و ئەو ترسەی خودی مەسعود کەنەیتوانی بیشارێتەوە، ئەمریکا تەنها یەك ڕێگای لەبەردەم مەسعودا داناوەو ماوەی تەنها ٧٠ ڕۆژی داوەتێ تا بۆ جارێکی تر ئاشبەتاڵێکی وەك ئەوەی باوکی کردی لەساڵی ١٩٧٤ دووبارە بکاتەوە. ڕەنگە هەندێ لایان وابێ مەسعود ناچێتە ژێر ئەم داوایەی ئەمریکاوە، لێ ئەوەی مەسعود بناسێ و شارەزای مێژووی ئەم بنەماڵە کوردکوژە بێ ، ئەوا گەلێ سانایە لەوە تێبگا کە کاری لەم شێوەیە گەلێ ئاسانەو جێبەجێکردنیشی لەلایەن بنەماڵەوە لەو ئاسانترە. لەڕاستیدا ئەمریکا تاکە ڕووناکیەك کەبتوانێ ڕۆڵی سەرپەرشتی بەرژەوەندیە ئابووریەکانی بکات ، دەوڵەوتی ئیسرائیل و ناوچەی کوردستانە، بۆیە بۆ ئەمریکا وا باشترە بڵاوە بەم بنەماڵەیە بکات، لێرە بەدواوە هەریەك لە ووڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ئیسرائیلی بۆ دەست نیشان کراوە کەڕووی تێبکا. بۆیە لە ماوەی داهاتوودا سینارێۆی سەیرو سەمەرەی ئەم بنەماڵەیە دێتە ئاراوەو چاوەڕوانی مل و شکاندن و ئۆغری کۆتایی ئەم کوردکوژانە بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە