کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا رێکەوتە؟

Sunday, 15/06/2014, 12:00

1194 بینراوە




لە دەوروبەری مانگی حزیرانی ساڵی ١٩٩٦ دا، قسەوباسی ئەوە دەکرا کە (پ د ک) دووهەزار دانە جلوبەرگی کوردی داوەتە کردن، بۆ ئەرتەشی ئیراق، پاشتر کارەساتی ٣١ اب روویدا.
لە پاش ٢٠٠٣ بەدواوە زیاتر لە جارێک پروپاگەندەی بوونی عزەت دووری لە هەولێرە، بڵاوکراتەوە (جا ئەمە راستە یان نا) کێ دەیکرد باسێکی ترە، بەڵام بەدەرکەوتنی پروپاگەندەی لەو جورە بێ مەبەست نیە.
لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ بڕیاری دارا بە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دوو ساڵی دیکە.
بە پاساوێکی کەم هێز، لیستی کوردی بەدەستپێشخەری پارتی لە پارێزگای کەرکوک هەڵوەشایەوە، بەمەرجی پارتی لە من زیاتر دڵنیابوو لەوەی کە یەکێتی سەرووی ١٩٠ هەزار دەنگ بەدەست دێنی.
دیارە ئەوەی کوردی بە بەغداوە بەستوتەوە پارەیە، گەچی حکومەتی بەغدا بەشە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕی، جگە لە هەندی وتارو گوتار، هیچ بەرتەکیکی جدی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەبینرا!

پێش دەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عراق و پارێزگاکانی هەرێم، (پ د ک) لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران رێکەوتن لە سەر چۆنیەتی دابەشکردنی وەزارەتەکان (پێش بینی دەکرا کە پارتی چاوەروانی راگەیاندنی ئەنجامەکان بکا) بەڵام وای نەکرد، قایل بوو بەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بدرێتە بزۆتنەوەی گۆران (دیارە لە بوونی سستەمێکی تەندروستدا ئاساییە).
پێش هێرشی "داعش" بۆ سەر مووسڵ ، پارتی دەستی بە لێدانی خەندەقی سەر سنورە دەستکردەکانی نێوان باشور و رۆژئاواو کەرکوک وهەولێر کرد.

ئایا ئەو خالانەو چەندینی تر بەرێکەوت بووە؟
لە کاتی هەڵبژاردنەکانەوە دەگوترێت لایەنگیری ئیران بۆ یەکێتی، لە پێش بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی یەوەیە، بەواتایەکی دیکە ئاستی پەیوەندیەکانی ئەمرۆی پارتی بەبەراورد بە رابردوو، لە تەک ئێراندا وەک جاران نەماوە، پارتی بەکردار تورکیای کردووە بە تاکە دەروازە بۆ کرانەوەی ئابوری‌و سیاسی و... رێکەوتنی پەنجا ساڵەی لەگەلدا واژوکردووە، ، کەواتە بۆ ئیران یەک لایی بۆتەوە لە ئێستادا بەرژەوەندی پارتی بە شێوەیەک لە شێوەکان کرێدراوە بە تورکیاوە.
ململانی و جەنگی نێوان ئاینزای شیعەو سننە، ئیستاش لە هەمان سەردەمی سەفەوی و عوسمانی دەچێ، بەواتایەکی تر تورکیا و ئێران تا ئێستاش بەردەوامن لە دژایەتی کردنی یەکتر، ئەگەرچی لەم رۆدا شمشیر بەکارنابن، بەڵام بە شیوازو دەستاوێژی تر لەشەردان ..
بەکردار حکومەتی مالکی شیعەیە، ئەگەر ایران مالکیشی لەلا پەسەند نەبێ! بە هۆی ئاینزاوە لە دۆخێکێ لەم جۆرەدا پشتگیری لێدەکات.
تورکیاش ئەگەر چی بەرژەوەندی کوردی ناوی، بەڵام بۆ ئەوەی کورد یان باشترە بلێم حزبە کوردیەکانی باشووری کوردستان لەسەنگەری شیعە بترازێنی لەم قۆناخەدا لە بەرژەوەندیدایە، بۆیە پێم وایە لە هەندێ دۆخدا پشتوانی دەکات.
کەواتا تورکیا بەرانبەر شیعە (مالکی و ئێران) لە دوو سەنگەری جیاوازو دژ بەیەکن، ئیران و تورکیا، بەدوای دەرفەت دەگەرێن بۆ بێی هێز کردنی پێگەی یەکتر لە ناوچەکەدا.
سەرنجنامە:
ماوەیەکە پارتی دەلێت گۆرانگاری گەورەمان لە پێشدایە، واتە بە نافەرمی دەنگۆی سەربەخۆیی یان دەوڵەتی کوردی ئەچرپێنی بە گوێ ی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
بزتنەوەی گۆڕان لەو باوەردایە، کە ئیران لە هەڵبژاردنەکاندا پشگیری یەکێتی کردووە دژ بە گۆران، کەواتا گۆران ناراستەوخۆش بێ دەکەوێتە سەنگەرگرتن بەرانبەر بە بەرژەوەندیەکانی ئیران، ئەمەش بووە هۆکارێک کە پارتی تا ئاستێکی بەرچاو سوودمەندبێ لەم هەڵوێستەی گۆڕان.
نەشاراوەیە کە هەڵوێستی تورکیا بەرانبەر بە لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان چونەو بەرێگای پارتیەوە لەهەولێ چیدا بووە.
ئەگەر زیادە رەوی نەکەم..... و، هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی توركیا لە مووسڵ و بەدیل گرتنی باڵیۆزو كارمەندەکانی ، پێم وابێ لە سیناریۆیەکی موخابەراتی بۆ داپوشینی ئەمەی ئیستا روودەدا هیچی تر نەبێ. واتە دەمەوی بڵێم راستەوخۆبێ یان ناراستەوخۆ تورکیا بە ئاگایە، "ئەگەر بە ئاگاش نەبووبێ" ئەوەی لە پاش ئەم دۆخە دێتە ئاراوە بەرژەوەندی تورکیای تێدایە.
پێم وایە ئەگەر مالکی (نەک داعش) هێرش بکاتە سەر پارتی، تورکیا دێتە وەڵام، بە دورشی نازانم ئەگەر پارتی پێوستی بە پشتوانی تورکیا ببی وەک چۆن ئەمریکیەکانمان بینی ،عەسکەری تورک لە شارەکانی کوردستان دەبینین.
لێرەدا دەمەوێ بپرسم:

پێم وایە کۆمەڵێک گۆڕانکاری ریشەیی لە ناوچەکە روودەدەن، لەگەل ئەوەشدا لێکەوتەی جیاجیاش لەگەڵ خۆیدا دێنێ، بە هەموو لۆژیکی دەبێ بریار بەدەستانی هەرێم سوود لەم دیفاکتۆیە وەرگرن،
یەکەم: ئایا سوود وەرگرتن لەم دۆخە کاتیە، چیبکرێت بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە بەقازانجی کورد بمێنێتەوە؟
دووەم: رەنگە ئەم هەرێمە هەنگاو بەرەو سستەمی کۆنفدرالی بنی؟ ئەگەر ئەمەی جێگیرکرد، رێکەوتن لەگەل تورکیا، یان عیراق دەکا؟ کامیان لە بەرژەوەندی کوردستانی گەورەدایە؟
سێیەم: ئایا لە بەرژەوەندی کوردە بە پشتوانی تورکیا بەرەو سەربەخۆ بوون هەنگاو بنێ؟ بۆ ئایندەی دوور، بە قازانجی هەموو بەشەكانی كوردستان دەگەوێتەوە؟
چوارەم: ئایا ئامادەکی تەواو کراوە بۆ پێشهاتەکان؟ بۆ نموونە ئەگەر تورکیا پەیمانی میساقی میللی ساڵی ١٩٢٦ زندوو کردەوە، هەڵویستی لایەنە کوردیەکان چۆن بێ باشە؟
چوارەم: ئایا ئێران دەستەوەستان و بێ بەرتەک دەبێ؟
پێنجەم: پێم وایە یەکگرتوو، کۆمەڵ، لەم بارودۆخەدا، پشتوانی پارتێ دەکەن، ئایا هەڵوێستی یەکێتی و گۆران چی دەبێ؟ و....
کەوتا دەرفەتێک هاتووتە پێش، پێوستی بە گەڵالەکردنی دیدێکی ستراتیجیانەی هاوبەشی هەموو بەشەکانی کوردستانیەکان هەیە، هەرچی زوتر ئامادەگی بۆ بکرێ هێشتا درنگە.



(دەنگدراوە: 0)