جارێکی دیکه له سه‌ر فرۆشتنی که‌رکوک، هه‌واڵه‌کانی کوردستانپۆست پشتڕاست ده‌کرێته‌وه
Wednesday, 11/07/2012, 12:00
له چه‌ندین هه‌واڵدا و سێ ساڵ به‌ر له ئیستا کوردستانپۆست وه‌ک یه‌که‌مین راگه‌یاندن ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه ، که سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستاندا ژێربه‌ژێر رێککه‌وتوون و وازیان له که‌رکوک هێناوه، ئه‌و په‌یمانه‌یان داوه که که‌رکوک به به‌شێک له کوردستان ناونه‌هێنن، لێ به‌ناوی ماده‌ی ساخته‌ی 140ه‌وه گه‌لی کورد هێوربکه‌نه‌وه و خه‌ڵکی ساویلکه‌ی پیده‌ستخه‌رۆ بکه‌ن. کاتێک ئێمه هه‌واڵه‌که‌مان بڵاوکرده‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵک هه‌واڵه‌که‌یان به ناراست ده‌زانیی، ئه‌مه تا ئه‌و کاته‌ی، که ویکی لیکسیش پاش ساڵێک به دۆکۆمێنته‌وه ئه‌و راستییه‌ی کوردستانپۆستی سه‌لماند، وا ئه‌مڕۆش راگه‌یانده عه‌ره‌بییه‌کان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی کوردستانپۆست پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه، له‌و هه‌واله‌ی خواره‌وه‌دا سایتی (قرا‌وات) زانیاریی و هه‌واڵی دیکه له‌سه‌ر فرۆشتنی که‌رکوک له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه باس ده‌کات:
***********هه‌واڵه‌که**********
سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکی له به‌غدا ده‌ڵێت: بارزانی وازی له که‌رکوک هێناوه بۆ حکومه‌تی تورکی سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکی له به‌غدا ئه‌و زانیارییه‌ی ئاشکراکرد، که ده‌سه‌ڵاتداری کورد له هه‌ولێر له‌سه‌ر داخوازیی خۆیان له‌سه‌ر که‌رکوک پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک له رۆژی 24 / 6 / 2010 که سه‌فیری تورکیا له عێراق چاوی به به‌رپرسه ئه‌مه‌ریکییه‌کان که‌وتووه، باس له دروستبوونی لیژنه‌یه‌کی کوردیی و تورکمانی ده‌کات، به سه‌رۆکایه‌تی سه‌فیری تورکی (موراد ئوزجلك). له به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا وا هاتووه، که سه‌فیری تورکیی و وه‌زیری ناوخۆی تورکی (به‌شیر التای) چاویان به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان (مه‌سعود بارزانی) و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم (که‌ریم سنجاری) که‌وتووه، دوای ئه‌وه سه‌رکرده‌ی کورد مه‌سعود بارزانی رازی بووه به‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌کانی که‌رکوک بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه بچێت، به‌پێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له سه‌فیری تورکیا له به‌غدا په‌یمانی زۆر به مه‌سعود بارزانی ده‌دات، له‌وانه تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیری خۆی بۆ هه‌رێمی کوردستان، مه‌به‌ستیش له‌و په‌یمانه ته‌نها بۆ خاتری ئه‌وه‌یه، که مه‌سعود بارزانی له بڕیاری خۆی پاشگه‌زنه‌بێته‌وه. زۆربه‌ی چاودیرانی سیاسیی سه‌رسوڕمانی خۆیان له‌وه پێشانداوه که چۆن کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی ئه‌و هه‌واڵه‌یان بیستۆته‌وه، بوونی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ئاوایان ره‌تنه‌کردۆته‌وه، دیسان تورکیاش له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێدوانێکی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیارییانه نه‌داوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که به زمانی عه‌ره‌بی کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.qeraat.org/ArticleShow.aspx?ID=4508ئه‌م دوو وێنه‌یه له سایتێکی تورکییه‌وه وه‌رگیراوه، لێی نووسراوه دوو قارچک
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه پاداشتی تورکه‌کانه له به‌رامبه‌ر وازهێنان و به‌خشینی که‌رکوک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست