تۆندوتیژیی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و له نێو بنه‌ماڵه‌کاندا
Sunday, 27/11/2011, 12:00
شێوازه‌کانی توندووتیژی؟ ئاکامی لێ کۆلینهوهی نێوده‌ۆڵه‌تی له مهر توند‌و تیژی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر ژنان نیشان ده‌دات یه‌ک له سه‌ر شه‌ش (1\6) ژنان به ده‌ستی هاوسه‌ره‌کانیان یان بنه‌ماڵه‌یانه‌وه ده‌بنه قوربانی و ده‌ست دریژی و توندوو تیژی.
رێخراوه‌ی بهداشتی جیهانی له لێکۆلینهوهکی گشتی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دیاری کرد که له 18 چرکه یه‌ک ژن ده‌که‌وێته به‌ر هێرش و توندوو تیژی، ته‌نانه‌ت حامیله بونی ژنان له به‌رابه‌ر توند‌و تیژی ناتوانه‌ت بیپارێزرێت .
ئه‌م رێخراوه ده‌ڵیت ئه‌م دیارده ناشایهستهی که دنیای گرتۆته‌وه، بنچینه یه و و له کۆمه‌ڵگادا نادیاره.لێکۆلینهران پی گه‌یشتون که شکاندنی که‌سایه‌تی هه‌تا ته‌جاوز ، له هه‌مو کۆمه‌ڵگایه‌کی دهوڵهنهندو هه‌ژار ده‌که‌وێته‌و به‌ر چاو ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ژنان له‌م بهروایهدان که پیاوان له هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت ده‌توانن توندوو تیژی به‌کار بێنن.
هه‌روه‌ها زۆربه‌یان له‌م باوه‌ره‌دان که نابێت راسته‌وخۆ دان به پێشل کردی مافیان بێنن له به‌رابه‌ر پیاواندا.
رێخراوه‌ی بهداشت ده‌ڵێت کاردانه‌وه‌ی توندووتیژی له سه‌ر سه‌ڵامه‌تی ژنان به‌بێ له به‌ر چاو گرتنی شوێنوو مهکانیان گرینگی تایبه‌تی هه یه.
ئه‌م ڵیکۆلینهوهیه له ماوه‌ی 7 ساڵ دا به‌ڕێوه چووه، که 24 هه‌زار ژن له ئاسیا ، ئافریقا، ئوروپا ، ئامریکای لاتین ، به‌شداریان کردوه. ئه‌م لێکۆلینه‌وه له پێشدا له ئامریکای باکور کراوه.
رێخراوی بهداشتی جیهانی خوازیاری ده‌ست به کاربوونی زوتری دژ به توندوودیژی له دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌وه.
کاتێک له چوارچێوه‌ی پێوه‌ندی نزیکی دوو که‌س هه‌ڵسوو که‌وتی پیاو له گه‌ل ژن توندووتێژی و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه.که ئاکامه‌که‌ی توندوو تێژی بنه‌ماڵه‌یی دێنێته ئاراوه.
توندوو تیژی بنه‌ماڵه ده‌توانێت جه‌سته‌یی ، جنسی ، ده‌روونی ، و خۆشه‌ویستیانه بێت. سوئیستفاده ئابوری، و پێش گرتنی که‌سایه‌تی شێوازێکه له توندووتیژی.
توندووتیژی هه‌روه‌ها ده‌توانێت له کرده‌وه به هه‌ره‌شه وگورهشه بێت، وه ده‌توانێت له هه‌موو کاتێک دا بێت یان کاتی بێت.
توندووتیژی له بنه‌ماڵه‌دا، وله هه‌موو چینی وتوێژی کۆمه‌ڵایه‌تی،له ته‌مه‌نی جیاواز دا، ره‌گه‌ز، جنس، شێوه‌ی ژیان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که به هه‌مۆ که‌موکۆری به‌رێوه‌ده‌چێت.
توندووتیژی له بنه‌ماڵه‌دا له هه‌ر کاتوو ساتیک دا بێت، چ له سه‌ره‌تای ژیان یان له تێپه‌ربوونی چه‌ند ساڵێک له‌نێوان دوو که‌س دا بێته ئاراوه.
منداڵان له دیارده‌ی توندووتیژی ، چ له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا یا درێژ خایه‌ن کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپ له ژیانیان دا پێک دێنت.
ته‌واوی شێوازه‌کانی توندووتیژی _ده‌روونی ،جه‌سته‌یی، ئابووری ، خۆشه‌ویستی وه دل پیسی، له ده‌سه‌لات داریه‌تی و زاڵ بون له سه‌ر که‌سایه‌تی تاک ده‌که‌وێته ژیر گوشاری ده‌روونی و ئیش وه ئازار.
راگه یاندنه کانی پیوه ندیدار به توندووتیژی له بنه ماله کاندا سه‌باره‌ت به ژن وه مندالان که به یه‌که‌م قوربانیانی سه‌ره‌کی دهژمیردریت وه پیاوان واکۆ که‌سانی پی شیلکار ناو زه‌ند ده‌کریت، به‌هۆی ئه‌وی ئاماری گشتی له دنیادا رێژه‌ی 90 % له قربانیانی ته‌ندووتیژی له بنه‌ماله‌کان ژن و منداڵه‌ن و رێژه‌ی10% پیاوانن.
وه‌هه‌روه‌ها پیاوانیش ده‌که‌ونه بن کاریگه‌ری توندووتیژی ژنان ، به‌ڵام زۆرینه‌ی توندووتیژی به گشتی له ژیانی بنه‌ماڵه‌دا به تایبه‌ت شێوازی کوشتن و ترس‌و تۆقێنه‌ر له لایه‌ن پیاوانه‌وه دژ به کچان‌و ژنان له ماڵ دا روو ده‌دات.
هه‌ر وه‌ها پیاوانی که له ژێر گوشاری ژنان دان دوای جیابونه‌وه‌یان له ژێر هه‌ره‌شه‌ی کوشتن دا نین، به‌ڵام له سه‌رده‌می جیابونه‌وه‌ی پیاو دتوانێت بۆ ژن کاریگه‌ریه‌کی خراپی هه‌بێت.**
تۆندوتیژی جیسمانی (لیدان به مستۆ، پیلاقه، قژ کیشان) هه‌ر شیوازی هیرش کردن به‌شیوه‌ی فیزیکی (واته به مه‌به‌ستی لی دان) بۆ به‌رامبه‌ره که‌ت تۆندۆتیژی جسمانیه . به شهقزله ، پیلاقه ، مست ، نقۆرچیک ، کیشانی قژه سه‌ر ، گازلی گرتن ، کیشانی ده‌ستۆ لاق به‌مه‌به‌ستی لیدان ،پال پیوه‌نان به‌زۆر کیشان ، پیداکردنی ئه‌سید ، سۆتاندن ، حه‌وادانی ئه‌شیا بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ، وه ....... که ئه‌م جۆره دیاردانه جیگاوه شۆینی له لشۆ ئه‌ندام دادهمینیت وه یان به چه‌قۆ ، زۆر جاریش که به‌مشت له سه‌ر ده‌دریت وه که‌متر به‌ر چاو ده‌که‌ویت ته‌جاوه‌زی جینسی به‌زۆری وه به‌بی ره‌غبه‌ت بهتۆندۆتیژی زۆره‌ملی دا دهژمیردریت ئه‌گر چی کاردانه‌وه‌که‌ی له نه‌هینی دا ده‌مینیت گه‌وره‌ترین کاردانه‌وه‌ی له ناخۆ ده‌رۆن دا هه‌یه واکو دیارده‌یه‌کی دریژ خایه‌ن وه ده‌بیته دیارده‌ی توندوتیژی .
ته‌جاوه‌زی جینسی به شیوه‌ی زۆره‌ملی که پیاو واکۆ میرد زۆر بکات له خیزانی وه مهجبۆری بکات، له زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگی وڵاتا ن واکو دیارده‌ی ته‌جاوزی جینسی دهژمیردریت وه سزای له سه‌ره ، به‌لام له زوربه‌ی فه‌رهه‌نگی وڵاتان ئه وه واکۆ ویست‌و خواستی پیاو که خۆیی به خاوه‌نداریه‌تی ژن ده‌زانیت واکو میرد نابیت قه‌بول بکریت ده‌بی یاسا به‌رپرسیاره‌ته خویی له ئه‌ستو بگریت.
تهجاوهزیی جینسی به شیوه‌ی ( زیناح) شیوازیکی دیکه له توندوتیژیه له ناو کۆمه‌ڵگادا وه له بنه‌ماله‌دا وه له زوربه‌ی وڵاتانی دنیا دا به کرده‌وه‌یه‌کی دژ به‌یاسا دهژمیردریت وه سزایه‌کی قورسی له‌سه‌ره وا کوشتن به‌رد باران وهزیندان کردن
وه .............
له روانگه‌ی ده‌رون ناسان به‌کار هینانی وشه‌ی نا شیرین له ههلسۆکهوتدا کرده‌وه‌یه‌کی توندووتیژی ده‌گه‌یه‌نیت. تاکی ناو کۆمه‌لگا پیوه‌ندی هه‌یه به پیگه ی باری ژیانی وه هه‌روه ها ریژه‌ی لاوازی وه ده‌م هه لاشیه‌وه. هه‌روه‌ها که ده‌بیته هۆی چۆنیه‌تی شیوازی به رانگهربۆنهوه.
وشه‌ی ناشیرین هه‌ر وه ها به شیوه‌یی جنیۆ، وهشیوازی ده‌ربرینی به تۆندوتیژی ، به که م زانین وه به سۆک دانان که ببیته هۆیی ئازاری ده‌رۆنی له ژیانی رۆژانه ما ندا ، هه‌روه ها به کار هینانی وشه‌ی ناشیرین له چۆوارچیوهی مالی دا ده‌بیته هۆکاری تۆندوتیژی ناو بنه‌ماله له مالی دا .
به‌که‌م زانین وهشکاندنی ژن وهسۆکایهتی پیکردن له به‌ر چاۆیی مندالان ،کهسۆکار دۆستۆ ناسیار ، خزمۆ که‌س، هه‌ر ۆه ها به شیۆهیی ده‌ربرینی واکۆ * تۆ نه فا می *تۆ ناتوانی* تۆ نه‌زانی*پیۆیست به‌بۆچۆنی تۆ ناکات*قسه‌یی که‌رانه مه‌که*بۆچی ههلسۆکهوتد واکۆ ژنانی دیکه ناچیت* هه‌ر له دایک ناچیت.........ۆه ۆه
شکاندنی ژن ۆه سۆکایه‌تی پیکردن به که‌سایه‌تی ژن له ئیشۆکاری ناومال، ره‌خنه گرتن له‌کاری خواردن درۆستکردن وه ئیراد لی گرتن، له مالداریکردن ، له مندالداری، به‌راوه رد کردنی شیوازی زانستی له‌م چشنانه له گه‌ل ژنانی دیکه‌دا (واکۆ دایکی میرد ،خۆشکی میرد ، دایکی ژن ، ژنی جیران، یان ژنی هاوکار...)
دهنگداگۆرین له خیزان وه له‌ناو بنه‌ماله‌دا ئیشۆازارهکهی ده‌توانیت به ئه‌ندازه‌ی وشه‌ی خراپ وه سۆکایه‌تی پی کردن بیت وه واکۆ به‌ره‌نگار بۆنه‌وه‌یه‌ک ههستۆ سۆزی بریندار بکات که له لایه‌ن به‌شیک له پیاوان بۆ ته‌نبی کردنی خیزان یان کچیان له‌م شیوازه به شیوه‌یه‌کی پر له داخۆ قین بۆ به ده‌ست هینانی ئامانجی خۆی وه داسه‌پاندنی بۆچۆنه‌کانی خوی که پی داده‌گریت وه‌یان به‌شیوه یه‌ک ده‌یه‌ویت به‌م جۆره تۆله بستینیت.
تۆندۆتیژی له ناخ ۆ ده‌روندا (وەک بوغزوکینه) به‌شێوه‌ی نادیار کار دانهوهیی تۆندۆتیژی فیزیکی (واته شهرۆلیدان) لانی که‌م ده‌بیندریت وه له‌به‌ر چاوه . رهشبۆنهوی لش ،شکانی لش وه ئه‌ندام ، سۆتان .... به‌لام له به‌رامبه‌ر ئه وهدا تۆندوتیژیهک هه‌یه که کاردانهوکهی له به‌ر چێۆ دانیه وه نایبینین، به‌لام خۆ راگری به‌م چه‌شنه زۆر گرانه بۆمرۆڤ که کاردانه‌وه‌ی له نه‌هینی دادهمینیتهوه له ههلسۆ که‌وت دا.
/ درۆ کردن ، نه‌فه‌قه پینه‌دان ، درکاندنی نه‌هینیه‌کانی ژیانی تایبه‌ت له گه‌ڵ بیگانه وه یان ڵه گه‌ڵ هاوکاران ، بایه‌خ پینه‌دان به داخوازیه کانی ژن وه به بی قابیلیه‌ت چاۆ لیکردن ، دره‌نگ رۆشتنه‌وه بۆ ناو خاۆوه خیزان ، چاوه چاوکردن له‌به‌ر چاوی خاو وهخیزان به هیچ دانه‌نانی خیزان، قه‌در نه‌زانینی خیزان ، بایه‌خ پی نه‌دان به بهلینیهکان،..........
ئاکامی هه‌ره‌شه‌وه تۆندۆتیژیی، ترسۆ دلهراوکهی جیسمانی (جه‌سته یی)، بی باوه‌ڕی وه دلنیا نه‌بون له سوزی ده‌رۆنی خراپترین شیواز وه قه‌باره‌یی تۆندۆ تیژی له بنه ماله‌یی دا دژی ژنانه که به شیوازیک له ولاتانی ئیسلامی به شیوه‌ی هینانی چه‌ند ژن که پیاو ئه‌و حه‌قه به‌خۆی ده‌دات گه‌شه دهستینیت ..
راده‌ی زه‌واجی میرد سه‌رایی ئه‌وه‌ی حه‌زۆ ئارهزۆیی پیاو بو هینانی چه‌ند ژن بۆته هوکاریک که زۆربه‌یی ژنانی مۆسهلمان له ترس‌و دلهراوکه دا بژین وه ده‌بیته هویی دارمانی ده‌رونی وه مرومۆچی ، ناله‌باری سۆزیی دهرونئ ، ئابۆری، وه دڵنیا نه‌بۆنی ژن ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌یی که پیاو چه‌ند ژنی هه‌بیت رۆگه شی گه شه کردنی ژنان وه
دلخۆشیهکانی سه‌باره‌ت به ژیان ده‌بیته هۆی دارمانی وه ریگا خۆشده‌کات بۆ تۆندو تیژیی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو بنه ماله‌کاندا ...
بارودۆخی تووندوتیژیی کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ماڵه‌یی به‌شێک له وڵاتانی دنیا
هۆکاری سه‌ره‌کی تۆندۆتیژی دژ به ژنان ده‌توانین له جیاوازیهکداندا بی بینین که ده‌بیته هۆکار وه کۆسپه له یه‌کسانی ژن وه پیاو له هه‌مۆ بۆوارهکانی ژیاندا که له ئارادایه. تۆندوتیژیی له جیاوازیدا (جنسی) بنچینه‌یی یه وه بۆته هویه‌ک که په‌ره‌ی پی بدریت.
ریکخراوهیی عهفویی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتوۆهکان له به‌شێک له خاله‌کانی راپۆرتی خۆی دا ده‌ڵێ: توندووتیژی دژ به ژن "سورهشتی"یان "چاره‌سه‌ر نه‌کراو " نیه . به‌ڵکو تیروانینێکه له بایه‌خ پێدانی قه‌باره‌ی مێژوویی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگای جیاواز.به‌شیک له رێخراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه سیاسیه‌کان (رامیاری) خۆی له خۆی دا رێگا خۆش که‌ره بۆ لاوازی توندووتیژی وه دژبه‌ری ژنان . به‌شیک له داب‌و نه‌ریه‌تی فه‌رهه‌نگی و کولتوریش به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که ته‌سک بیر ده‌که‌نه‌وه و له به‌رامبه‌ر مافی یه‌کسانی جنسی (ژن و پیاو)وه خۆیان لاده‌ده‌ن . ده‌توانێت بیانۆیه‌ک بێت بۆ توندووتیژی له ژیانی کۆمه‌لایه‌تی وه ببیته هۆکار له به‌رابه‌ر به ژنان و کچان .
له‌و روانگه‌یه‌وه که به شیکی زۆر له کچان و ه ژنان حازر نین تۆندو تیژیه کانی بنه‌ماله‌ی خۆیان به پۆلیس رابگه‌یه‌نن یان دامۆ ده‌زگای یاسایی له به‌شیک وڵاتان وڵام یان گرینگی به‌م جۆره سکالایانه که پیوه‌ندی هه‌بیت به کیشه‌ی کۆمه‌لایه‌تیه‌وه ولامی گۆنجاو ناریتهوه وه لیکولینهوهی یاسایی له‌سه‌ر ناکریت وه ئه‌م جۆره کیشانه به کیشه یی ئاسایی بنه‌ماله‌ی ناو ده به‌ن . هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ریژه‌ی تۆندۆتیژی راسته قینه ده‌ر ناکه‌ویت به‌لام هه‌ر ئه‌م ریژه‌یه که به ده‌سته‌وه‌یه سه‌ر سۆنیره ده‌بیت بایه‌خیکی زۆری پیبدریت .
به وته‌ی ریکخراوهیی عهفۆیی گشتی نیۆ ده‌وله‌تی ، کیشيه ی تۆندۆتیژی له نیو بنه‌ماله کاندا ریژه‌ی زۆر زیاتره له
گیرۆدهبۆانی به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه(سه‌ره‌تان) وه یان له ته‌سادوفاتی جاده که ده‌بیته هۆی مهرگو میر وه یان که‌م ئه‌ندامی له‌نیۆ ژنان ئۆروپایی له ته‌مه‌نی ، 16 سال هه‌تا 45 ساله . به‌لام به‌شیک له وڵاتان به‌یارمه‌تی ریکخراوه نیو ده‌وله‌تیه‌کان که داکۆکی له مافی مرۆڤ ده‌که‌ن ده‌ستیان کردۆوه به داهینانی کی تازه بۆ به‌ر گری کردن له‌م دیارده یه.
بۆ نمۆنه له‌م به‌ینانه دا ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا به‌تازه‌یی بۆ روبه‌رو بۆنه‌وه له دیارده‌ی تۆندو تیژی کۆمه‌لایه‌تی بنه‌ماله‌کان سیاسه‌تیکی تایبه‌تی هیناوه‌ته گۆریی له سه‌ر لیکۆلینه‌وه‌یه‌کی گشتی ئه‌و ژنانه‌ی که به ڵایان به سه‌ر هاتۆوه وه نۆسراوهتهوه یاسایه‌کی تازه‌یان دارشتووه که ریکخراوه‌ی ته‌ندرۆستی وهپۆلیس به‌و په ری تۆواناوه ده‌سه‌لاتی ته‌واویان پیده‌دات هه‌تاوه‌کو ههلسو که‌وتی تۆندۆتیژیی پیاو پیش ئه‌وه‌ی که مترسیدار بیت مه‌جالیان پی نه‌دریت وه پیشی لی بگیریت هه‌روه ها ئه‌م یاسایه بۆ پشتکیری کردن له‌و که‌سانه‌ی که ده‌بنه قۆربانی تۆندۆتیژی وه مافیان پیشیل ده‌کریت له بنه ماله دا به‌ته‌واوی تواناۆه پشتیوانیان لی ده‌کریت تا هه‌ست به‌ته‌نیایی نه‌که‌ن، به‌لام ریژه‌ی تۆندو تیژی له دۆنیادا سه‌ر سۆرهینه ره!، به‌لام به پیی بهراوهردیک که ده‌وله‌تی رۆسیه کردۆیه‌تی پی ده‌چیت له . سالی 1999 نزیکه‌ی(14.000) چارده هه‌زار ، (ژن وه کج) له‌و ولاته به‌ده‌ست میرد وه خزمۆ کهسو کاریان کۆژراون . هه‌ر وه‌ها سه‌ره‌رایی ئه‌وش هیشتا له‌م وڵاته‌دا یاسایه‌کی تایبه‌ت نی یه بۆ رۆبهرو بۆنه‌وه‌ی دیارده‌ی ئه‌م شیوازه تۆندۆتیژیهیی بنه‌ماله‌یی .
له ئه‌فریقای باشور ریژه‌ی ئه‌و ژنانه‌یی که له‌مالی خۆیان به‌ده‌ست کهسۆکاریان بهچەک (سیلاح) دهکوژرین زۆر زیاتره له‌وانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه به‌ده‌ست خه‌لکانی بیگانه دهکۆژرین .
له وڵاتانی ئیسلامی دا تیروانی نیکی نه‌گۆنجاو سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی که یاسایی (شه‌ریعه تی ئیسلامی) به‌ریوه ده‌چیت ، مافی ژنان ئالۆزیه‌کی ته‌واو به خۆوه ده‌بینیت وه له‌گه‌ڵ شیوازریکی تایبه‌ت رۆبهرو ده‌بیته‌وه، لانی که‌م ژنان له پیوه‌ندیی زه‌واج واته(شۆکردن) وه ته‌ڵاق ده‌سه‌لاتیکی که متریان هه یه .ئه‌م بابه‌ته‌ش له روانگه‌یی چاودیرانی کۆمهلایهتیوه که پی یانوایه ریگا خۆش ده‌کات به تۆندوتیژی دژ به ژنان له چۆوارچیوهیی بنهمالهیدا له هه‌مۆ بۆوارهکانی به‌ر بلاوی ژیاندا بۆچون وه بیرۆکه‌ی فکری کۆلتوریی (دابۆ نه‌ریه‌تی سۆنه‌تی) له ناو ئه‌و جۆره ولاتانه بۆته هۆکاریک که ریژه‌ی سه‌ر ژمیریهکی راسته‌قینه رۆداوه‌کانی کیشهیی تۆندوتیژی بنه‌ماله‌کان له ده‌ست دا نه بیت .
ریکخراوه‌ی عفویی گشتی نیو ده‌وڵه‌تی له راگه‌یاندنیک دا ئاماژه‌ی به‌وه کردۆوه تۆندوتیژیی بنه ماله‌کان دژ به ژنان له کۆمه‌لگاکانی که دابۆنهریهتی سۆنهیهتی به راشکاوانه به‌ریوه ده‌چیت وه زاله له‌و ولا تانه دا ، واکۆ وڵاتی ئه‌فغانستان به‌شیوه‌ی سۆنه‌تی ژیانی دهرهبه گایه‌تی (فیئۆدالی) زۆر بنچینه داره. ژن، واکۆ به‌شیک له داراییەوه سامان چاوی لێده‌کریت ، ده‌ست دریژی له مافی ژنان هیچ لیپرسینه‌وه‌ی یاسایی لی ناکریت وه سزا نادرین.
ریژه‌یی هینانی چه‌ند ژن له یاسای (شه‌ریعه‌ت) ئیسلامی که ریگا ده‌دات وه ئازاده ، ده‌توانیت تۆندوتیژی بنه‌ماله زیاتر په‌ره پی بدات .چۆنکه دۆر له دهستۆراتی ئیسلامی بیاو به شیوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات بۆ زه‌واج واته ژنیکی دیکه‌ش بی ئه‌ویی پرسورایه ک بکات له‌گه‌ڵ ژنی یه‌که‌می دمهقالیی له‌سه‌ر ئه‌م شیوازه خۆی ریگا خۆش ده‌کات بۆ تۆندو تیژی له ناو بنه ماله‌کاندا .
باس له‌سه‌ر ئه‌وی که ریژه‌ی هینانی هه‌بۆنی چه‌ندژنی ئیستا له ئیراق دا بۆته بابه‌تیکی گه‌رمی سیاسی . له ئیرانیش‌دا سه‌ره‌رایی ئه‌و کیشه وه کۆسپانه له پیناوی پیشیل کردنی مافی ژنان وه مافی یاسایی ژنان په‌ره‌سه‌ندنی هینانی چه‌ند ژنی ریژه که‌ی زۆر زیادی کردۆوه له‌ناو پیاواندا، وه بۆته هۆکاریک له ژنان (ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یی که تهمهنیکیان تی په‌ر کردبیت) زۆر زیاتر له رابردۆدا سه‌باره‌ت به مافی خۆی له ترسۆ دڵهراوکهدا ده‌ژین وه بۆ مافی خۆیی هه‌ول بدات.
پرۆژه‌ی نوێی ریکخراوهیی عهفۆیی گشتی نیۆدهۆڵهتی بۆ پێش‌گرتن له تۆندوتیژی دژ به ژنان له دنیادا
رێکخراوه‌ی عفۆیی گشتی نیۆ ده‌وڵه‌تی (نه‌ته‌وه یه‌ک گرتۆوهکان) بۆ دژایه‌تی وه رۆبهرۆ بۆنه‌وه‌ی تۆندوتیژی دژ به ژنان ، ئالۆزیه‌ک وه ئیشۆ ئازاریکی گه‌وره‌یه له ژیانی مرۆڤایه‌تی که واکۆ ( لۆیه‌کی) نه خۆشی شیر په‌نجه یه (سه‌ره‌تان) له هه‌مۆ کۆمه‌لگای وڵاتانی د نیا ناوزه‌ند کراوه ، ده‌ست کراوه به راهینانیکی نۆوی .
ئه‌م گرۆپه‌ی که داکۆکی که مافی مرۆڤ ده‌که‌ن، ده‌لین هیچ وڵاتیک له جیهاندا نه‌یتوانیوه که ژن له روبه‌رو بۆنه‌وه تۆندوتیژی (شه‌رۆ شۆی بنه‌ماله‌ی)که رۆ ده‌دات وه له‌نیو بنه‌ماله دا له چوارچیوه مالی دا بیانپاریزیت وه بیانخه‌نه ژیر چاوهدیریهوه.
عهفۆی نیو ده‌وله‌تی له هه‌وڵی ئه‌وه دایه ، هه‌روه ها هه‌ول ده‌دات بۆ به‌کار هینانی ئه‌م پروژه نۆیه یی خۆی که هۆکارری تایبه‌ت به تۆندوتیژی دژ به ژنان له سه‌ر هه‌لدانی شه‌ری چه‌کداری دا له وڵا تان که روو ده‌دات که زۆر زیاتر له به‌ر چاوه بیخا ته ژێر چاوه‌دێری.
توندووتیژی دژ به ژنان به گشتی له چوارچێوه‌ی ماڵێ دا وه له پشت ده‌رگا به سراوهکاندا روو ده‌دات به تایبه‌ت مه‌سه‌ڵه‌ن له کاتی غه‌ریزه‌ی جنسی روو ده‌دات وه هه‌ست به شه‌ره‌م کردن ده‌بێته هۆکاریک که نه‌هێنی دا بمێنێته‌وه.
به‌ڵام هه‌مومان ئه‌وه ده‌زانین له هه‌موو جێگایه‌کی دنیادا توندووتیژی دژ به ژنان هه‌یه، وه ئه‌م شێوازه به شێوه‌ێه‌کی راشکاوانه له به‌ر چاوه وه په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.
ڕێخراوه‌ی عه‌فوی گشتی نێو ده‌وڵه‌تی له راپۆرتێکی خۆی دا له بابه‌ت توندووتیژی له‌به‌رامبه‌ر به ژنان له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌دا خستویه‌ته به‌ر چاو وه ڵێکۆڵینه‌وه.
لێدانی ژن به ده‌ست مێرده‌که‌ی وه یان دۆسته‌که‌ی، ههڵسو که‌وتی ناشیرین و ئازاردان‌و توندووتیژی له‌به‌رانبه‌ر به کچان که رووبه‌رووی شوو کردن به مه‌جبوری ده‌بنه‌وه،چونکه پێیان وایه ئابروو بنه‌ماڵه‌که‌ی بردۆته ژێر پرسیار، ئه‌وه به‌شێکه له توندووتیژی بنه‌ماڵه‌یی دژ به ژنان.
رێخراوه‌ی عه‌فوی گشتی نێو ده‌وڵه‌تی داوای له وڵێتان که‌ردووه که پابه‌ند بن به به‌ڕێوه به‌ردنی یاسای تایبه‌ت وه باوه‌ر به ئه‌وه بکه‌ن که توندووتیژی له بنه‌ماڵه‌دا کێشه‌یه‌ک نیه تایبه‌ت به بنه‌ماڵه بێت.به‌ڵکو هێرشێکی توندووتیژیه دژ به ژنان ، که ده‌بێ پشتگیری بکرێت.
وه‌هه‌ر وه‌ها بابه‌ت وه پرۆژه‌یی ڕێخراوی عه‌فوی گشتی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به توندووتیژی به‌رانبه‌ر به ژنان به تایبه‌ت که له‌و ۆڵاتانهی که شهر(جه‌نگ) دیته ئاراوه . تهجاوهزیی جینسی له سه‌ر ژنان له کاتی شهر دا ، بهشیواریک واکۆ ده‌ستکه‌وتیک دهژمیردریت نه‌ک هه‌ر دژ به ژنانه به ڵکۆ سۆکایهتیکه دژ به میرد یان باوک یان کهسۆکاره وه به‌م شیوه نامرۆیانه رۆ ده‌دات.
عهفۆی گشتی نیو ده‌وڵه‌تی له راپۆرتی خۆیدا ده‌لیت ،به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ژنان 2 جار ده‌بنه قۆربانی شهر هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه رق‌و تۆره‌ی خۆیان ده‌ر ده‌برن . یه‌ک جار ته‌جاوه‌زی جینسیان پیده‌کریت وه دۆوایه ئابرۆبردنیکی کۆمه‌لگایی به دۆوا دا هه‌یه له سه‌ر ئه‌و مندالانه که سه‌مه‌ری ته‌جاوزی جینسین له کاتی شه‌ردا.
تۆندوتیژی دژ به ژنان له بنه‌ماڵه‌دا کێشه‌یه‌کی تایبه‌تە، تەنها پیوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌وه ههیهژن ! کاتیک که گیانی خۆم له مترسیدا ده‌بینم یه‌کم شتیک که بیری لی ده‌که‌مه‌وه په‌نای بۆ ده‌به‌م له‌ده‌سی راده‌که‌م وه په‌نا ده‌به‌م به شۆنیکی ئه‌من بۆ خۆپاراستن . به‌لام مترسی کیشه‌ی تۆندوتیژی له بنه ماله‌کاندا له لایان که‌سۆ کارانی خۆیان واکۆ، میرد ، باوک ، برا ، یان ... کیشه‌یه‌کی ئالۆزه وه ده‌رباز بۆن له‌م دیارده‌یه واکۆ کیشه‌یه‌کی تابه‌ت زۆر ئالۆزه.
ژنان وه کچان که رۆبه‌رۆی تۆندۆتیژی ده‌بنه‌وه به ، مستۆ پیلاقه به شه‌ق لیاندهدریت ، بۆئه‌وه‌ی ویستۆ ئامانجه‌کانی پیاو بهراوهربکهن له کاتیک که نا توانن خۆواستهکانی پیاو به‌جی بینن چه‌نده سۆکایه‌تیان پی ده‌کریت ، چه‌نده بۆلهو پرته‌ی پیاو وه جنیۆ یا نپیدهدریت ، که‌رامه‌تی ژن ده‌شکینن ، له‌مالی دا زیندانی ده‌کرین ، به‌زۆی زۆردای ته‌جاوه‌زی جینسی یان پی ده‌کریت، به چيند هۆی جۆراوجۆر وه تایبه‌تی ئاماده‌نین ده‌ردۆ ئیشۆ ئازاری ده‌رۆنی خۆیان بدرکینن، ته‌نانه‌ت چاو پۆشی لیده‌که‌ن ، ته‌نانه‌ت حا زر نین وه سه‌باره‌ت به یاسای کۆمه‌لایه‌تیش له شکۆ گۆمان دان بۆ یارمه‌تی یه‌کیک له هۆکاره‌کانی ئه‌و شکۆ دۆدلیه جۆریک بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لایه‌تی ناو کۆمه لگایه سه‌باره‌ت به کیشه‌ی بنه‌ماله وه لهچۆار چیوه‌ی مالی دا یه . له کۆمه‌ڵگا ی جیاواز دا ، به‌تایبه‌ت کۆمه ڵگای سۆنه‌تی کۆلتۆری ، به گشتی ژن وا بیرده‌کاته‌وه ته‌نیا له قه‌باره‌ی خیزان وه دایک ژیانیکی به‌خته‌وه‌ری هه‌یه وه ژیانی کامڵه وه ته‌نانه‌ت ته‌لاق وه‌رگرتن به هه‌له ده‌بینیت وه به عه‌یبی ده‌زانیت که ئه‌وه‌ش نیشا نه‌ی لاوازی ژنه وه خۆی به که‌م داده‌نیت له به‌رامبه‌ر به پیاو هه‌ر بۆیه‌ش له ژیانی نه‌هینی دا بهترسۆ دله‌راوکی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات وه ده‌نگی لی ده‌ر نایه‌ت.
ئه‌گەر له به‌شیک له وڵا تانی ، دنیا یاسا وه پۆلیس پشتگیریی له قۆربانیانی تۆندوتیژی له بنه‌ماله‌دا ده‌کات (ژنان ، کچان
وه مندالان) لهمبابهتانهوه وشیار کردنه‌وه‌یه‌کی زۆریان داوه به ژنان وه کچان بۆ داکۆکی کردن له مافی خۆیان ،
به لام وڵاتانیک هه‌ن که پۆلیس هۆکارن سه باره‌ت بهتۆندۆتیژی وه ترساندنی ژنان ۆاکۆ (پاکستان)
یان هیچ هاوکاریه کان نا که‌ن له‌م بۆواهانه دا وه پشتگیریه‌کان لی ناکریت . یان ئه وه‌ی به شیوازیکی دیکه له به‌شیک وڵاتان بابه‌تی سه باره‌ت به تۆندۆتیژی ئاسایی بهکیشهیهکی بنه ماله‌یی تایبه‌ت ده‌ژمیرن وه هیج هه لویستیک بۆ پیش گرتن له له دیارده‌ی تۆندوتیژی سه‌باره‌ت به‌ژن وهمندال ناگرن .
به‌لام به‌شیک که‌م له دنیا هه‌لویستیان هه‌یه . به‌شیکی زۆری ژنانی دنیا سه‌باره‌ت به یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌مه‌ر دیارده‌ی تۆندوتیژی بنه‌ماله‌ی که روبه‌روی ژنان کچان وه مندالان ده‌بیته‌وه هه‌ست به ئه‌منیه‌ت ناکه‌ن وه خۆیان به بی پشتیوان ده‌بینن . پشتیوانانی ریکخراوه‌ی مافی مرۆڤ ده‌لین ئه‌وه ئه‌رکی وڵاتان وه ریکخراوه کانه که ده‌بی کاریک بکه‌ن بۆگورینییاسا وه هه‌ول بده‌ن بو به‌ریوه‌بردنی یاسای گوبجاو وه دلنیابون بو به‌ریوه بردنی .
له په‌نای ئه‌م گورانکاریانه ئه‌وی که له به‌ر چاوی چاودیرانی کومهلایهتیه، وه پی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که ئه‌وه جیگای سه‌رنجه چۆنیه‌تی ههلسو که‌وتی پیاوان وه ژنانه له‌مه‌ر شیوازی بیرکردنه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به توندوتیژی بنه ماله‌ی یه وه ته‌نانه‌ت به‌شیکی زور له ژنان خویان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که ئه‌وه هه‌قی سروشتیه ،پیاو واکو (میرد ، باوک ، برا ، کور ،)وه مه‌جالیان پی ده‌دریت که لی یان بده‌ن وه هه‌ر توندوتیژیه‌کیان لی قه‌بول بکه‌ن.
توندۆتیژی له وڵاتانی غه‌ربی (رۆژ ئاوا) به پی سه‌ر ژمیریهک له ( بریتانیا) له هه‌ر (3) ژن که سه‌ردانی نه‌خۆشخانه (به‌شی فریاکه‌وتن) ئورژانس ده‌کات له‌و وڵاته یه‌کیان به‌هوی دیارده‌ی تۆندوتیژی بنه‌ماله‌وه یه وه شتیکی به‌سه‌ر ها تو وه :
توندوتیژی دژ به‌ژنان پیوه‌ندی نیه به کومه‌ڵگای تایبه‌ت واته ده‌سه‌لاتی سیاسی (رامیاری) یان کومه‌لایه‌تی کی تایبه‌ت به‌لکو له هه‌مو کومه‌ڵگایه‌کی مروڤایه‌تی به‌ر چاو ده‌که‌ویت دیارده‌ی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌مو چوارچیوه‌ی ئابوری ، وه ره‌گه‌ز،
فهرههنگو کولتور دا تی په‌ر ده‌بیت تهجروبهیی توندوتیژی یان مترسیهکانی ، که مافی ژنان به‌شیوه‌یه‌ک پیشیل کراوه وه مترسی له سه‌ر بووه.
له وڵاتیکی واکو بریتانیا ئامار وه سه‌ر ژمیرهکان به‌م جوره‌یه ،،
_ 25% بیست‌و پینج ده‌رسه‌د له ژنانی بریتانیا (له هه‌ر 4 ژن ) یه‌کیان له دریژایی ته‌مه‌نی خۆی دا بۆته قه‌ربانی توندوتیژی له بنه‌ماله دا له چوارچیوه‌ی مالی خوی‌دا .
_ به‌لانی که‌م له هه‌ر حهوتو یه کدا( 2 ژن) له ئینگلستان وه ویلز به‌ده‌ست پیاویک که له‌گه‌ڵی دا ژیانی کردووه یان له رابردودا ژیانی له‌گه‌ل کردبو ده‌کوژریت .
_
وا به‌راوه‌رد ده‌کریت که له هه‌ر چرکه‌یه دا که پیوه‌ندی هه‌بیت به توندوتیژی له بنه‌ماله‌دا پیوه‌ندی ده‌گرن به پولیسی ئه‌و ولاته
_ 17% حه‌فده ده‌رسه‌د له‌و تاوانانه‌ی که راگه‌یاندراوه( 1 ڵه سه‌ر 4) تاوانی توندوتیژیژیه که پیوه‌ندی به‌کیشه‌ی بنه‌ماله‌وه هه‌بۆوه .
_ که‌متر له 35% سي وه پینج ده‌رسه‌د له توندوتیژیه‌کانی کومه‌لایه‌تی بنه‌ماله‌کان به پۆلیس رادهگهیهندریت ته‌نانه‌ت به‌شیک له چاودیرانی یاسای ده‌لین وه ها به‌راوه‌رد ده‌که‌ن که ته‌نانه‌ت له11% ده‌رسه‌د که‌متره که به‌پۆلیس رادهگهیندریت .
_ له تۆژینهوهکی 3 مانگه‌دا له 180 کرده‌وه‌ی تۆندو تیژی له بنهمالهکاندا که بهپولیس راگه‌یاندراوه 128 تاوان ئاماده نه‌بۆن، که به‌پی یاسای هه‌لسوکه‌وت بکریت له‌گه‌ل تاوانباران .
_له‌نیوان ئه‌و گروپ وه نه‌ته‌وانه‌ی دیکه نیشته‌جی وڵاتی بریتانیا جیاوازیه‌کی تیدا وه‌دی ناکریت سه‌باره‌ت به دیارده‌ی توندوتیژی بنه ماله‌کان به‌شیوه‌ی گشتی ریژه‌ی ته‌مه‌نی 25 سال وه به‌ره‌و خوار زیاتر روبهروت تۆندوتیژی ده‌بنه‌وه.
به‌پی لیکولینهوهیهک له‌لایان گروپی ئاسیایی عه‌ره‌ب وه ئافریقایهکانی کارائیبئ که به‌ریوه چۆوه رۆن بوته‌وه به شیوه‌ی گشتی مام ناوه‌ندی دووای تی پهربونی ماوه‌ی 5 سال به‌سه‌ر توندوتیژی بنه ماله‌یی داخوازی یارمه‌تی یاسا یین .
_ریژه‌ی دابین کردنی هه‌زینه ی مالی سه‌باره‌ت به توندوتیژی بنه‌ماله‌یی له شونه جیاوازه‌کانی ولاتی بریتانیا خوی له سه‌دها میلیون پاوند (پاره‌ی بریتانیا) ده‌دات .
ئه‌و ریژه دیاریکراوانه که ریکخاوهیی په‌نابه‌ران (رهفیوجیر) ، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نیت که له هه‌ر 4 ژنی بریتانیایی له دریژای ته‌مه‌نی دا دوچاری سه‌رو شوی بنه‌ماله‌یی بووه وه لیدانی خۆواردووه .
هه‌روه‌ها له هه‌ر ده ژن که لیکولینه‌وه کراوه دانیان بهوهداهیناوه روبه‌روی توندوتیژی بونه‌ته‌وه له‌گه‌ل میردیان یان ئه و که‌سه‌ی که ژیانی له‌گه‌ل ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت 1 له سه‌ر 10 ئه‌و ژنانه گیانی خویان له مترسی دا ده‌بینن .
ریکخراوه‌ی په‌نابه‌ران ئه‌م شیوازه لیکۆلیوانه به گرینگ ده‌زانیت وه پی باشه ، ده‌لیت له کاتیک دا له ئینگلستان وه ویلز که له هه‌ر حه‌وتویه‌ک دا 2 ژن به‌ده‌ست میردهکانیان وه یان میردی پیشویان دهکوژرین ئه‌م جوره هه‌والانه یان له‌و شیوازانه ده‌بیته هوی ئه‌وه‌ی که ن دیارده‌ی توندوتیژی له نه‌هینی دانهمینیتهوه وه زیاتر رون بکرینه‌وه . وه هه‌روه ها دیارده‌ی تۆندوتیژیرکانیش بو ئیمه وه‌ده‌ر ده‌که‌ویت .
پۆلیسی له‌نده‌ن ده‌لین ، له‌هه‌ر مانگیک دا 7650 سکالای سه‌باره‌ت به توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان پیمان رادهگهیندریت ، که بریتین له ، سوکایه‌تی پیکردن ، بی پاره کردن (بی پول) مه‌به‌ست ئوه‌یه به ئه‌ندازه‌ی پیویست پاره‌یان پی نادریت، به‌رگیریان لی ده‌که‌ن له پیوه‌ندیه‌کان دۆست‌و ههوالا نیان یان خزم‌و که‌سیان ، ده‌ستدریژی جینسی ، لیدان ،وه...
چۆنیه‌تی تۆندوتیژی له دنیاداعهفوی گشتی نیوده‌وڵه‌تی . ده‌بی دژی تۆندوتیژی که رۆبهرویی ژنان ده‌بیته‌وه هولویست بگرین .
عه‌فوی گشتی نیو ده‌وله‌تی . ریخراوهیی داکوکی مافی مروڤ، 5 مارس (26 .01 ئادار) پروژه‌یه‌کی نۆویی نیو ده‌وڵه‌تی له ژیر ناونیشانی ، ده‌بی کوتایی بیننین به(توندوتیژی دژ به ژنان) واکو روبه‌رو بونه‌وه له دنیادا، وه هه‌نگاوی بو هه لبینین .
ئه‌م پروژه نۆویه ، له سه‌رتای روژی جیهانی ژنان (08 .03. مانگی مارس) (29. 1 . مانگی ئادار) ده‌که‌ویته رژیوه وه زیاتر شیواز وه روانگه‌یی توندوتیژی دژ به ژنان که روبه‌رویان ده‌بیته‌وه به با بهتیکی نویی توندوتیژی له‌سه‌ر ئه‌وان له‌کاتی شهر وه له ناو بنه ماله‌ی خوی‌دا به‌ده‌ست کهسو کاری وه خزم‌و که‌سی نزیکی .
ئنیکا فلنزبورک ، به‌ریوبه‌ری گشتی راگه‌یاندنی عه‌فوی نیۆ ده‌وڵه‌تی له پروژهی نویی توندوتیژی دژ به ژنان له‌م ریخکخراوهیه، ده‌لیت / ژنان / ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنه ده‌که‌ویته ژیر گوشاری توند‌و تیژیه‌وه له‌لایان بنه‌ماله وه کومه‌لگاوه ، توندوتیژی دژ به ژنان وه کچان له کومه‌ڵگای ولاتانی ، غه‌رب ،شیوازیی جیاوازی هه‌یه ، جیاوازی ، لیدان شه‌رو شو ، هه‌لسوکه‌وتی ده‌رونی که کار له ناخی مروڤ بکات به‌شیوه‌ی به‌که‌م زانین وه به‌رگری ئازادی له هه‌لسوکه‌وتی تاک ، وه هیرش کردن له‌سه‌ر که‌سایه‌تی وه دارماندن له ده‌روندا ، به تایبه له‌لایان کهسهکاران وه به‌گشتی له لایان میردهوه،ده‌که‌ونه به‌ر گۆشاری توند‌و تیژیه‌وه .
وته‌بیژی راگه‌یا ندنی نیو ده‌وڵه‌تی له دریژه‌ی وته‌کانیدا ده‌لیت وه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌دایه له ولاتانی رۆژ ئاوایدا نمونه‌وه شیوازی تایبه‌ت له چونیه‌تی توندوتیژی که روبه‌روی ژنان وه کچان ده‌بیته‌وه ، توندوتیژی به گشتی دژ به ژنان وه کچان وه مندالان ده‌بیته‌وه به‌شیوه‌ی نه‌هینی وه نادیاره وه زۆرینه‌ی ئه‌و ژنانه له ناو ئه‌و کومهڵگایانهدا له درکاندنی ئه‌و راستیانه خو لاده‌ده‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که چیان به‌سه‌ر دیت وه شه‌رم ده‌که‌ن وه بیده‌نگ ده‌بن ریژه‌یه‌کی زۆر که‌م ئاماده‌ی ئه‌وه‌ن له بابه‌تی توندوتیژی که
روبهرۆیان ده‌بیته‌وه بدرکینن . چه‌ندین شیوه تۆندوتیژی له ناو بنه‌ماڵه کان که به‌گشتی له چوارچیوه‌ی بنه‌ماله‌ی رۆده‌دات که جیگای سه‌رنجه بۆ لی کولینهوهکی گشتی بکریت له دنیا .
خاتو نئیکا فلنز بۆرک، پشتگیری یاسایی ژنان له وڵا تا نی روژئاوایی واته (غه‌ربی ) له و سالا نی رابردودا باشتر ههلسانگاند نیکی له سه‌ر ده‌کریت به‌لام خالی سه‌ره‌کی به گشتی لاوازیه‌ک له چونیه‌تی لیک دانه‌وه سه باره‌ت به تۆندوتیژی وه‌دی ده‌که‌یت / دام‌و ده‌زگای یاسایی له وڵاتانی رۆژ ئاوا زوربه‌ی هه ڵسو که‌وتی توند‌و تیژی دژ به ژنان به‌پی بنه مایه‌کی یاسایی بایه‌خی پی نادریت وه به ره‌سمیه‌تی ناناسیت، له کاتیک که ژنان ماف وه ده‌ربینی بوچۆنی خۆیان نین له پیناو لیک جیابوونه‌وه له گه‌ڵ هاوبه شی ژیانی خویان واکۆ میرد یان بنه‌ماله - که له‌و کاته‌دا زور جیگای بایخ پی دانه ده‌ربرینی رای خویان که ته‌سمیم گرتن بویان زور سه‌خته وه ریگا چاره‌یه‌کی دیکه‌ش له به‌رده‌م خۆیان نابینن له‌و کاته دا ته‌نانه‌ت ریژه‌ی مالانی که چاودیری له ژنان ده‌کات که‌مه که باری ئه‌منیه‌تی ژنان بپاریزیت ، په‌روه‌رده‌کان وه وتوویژهکان به شیوه‌ی راشکاوانه وه به‌ر چاو له‌م با به ته‌وه هوکاریکه که ژنان وه كچان تیشک بخه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی که روبه‌رو بونه‌وه له مهر دیارده‌ی توندوتیژی له ناو بنه‌ماله کان دیارده‌یه‌کی ئاسای نیه وه نکولیشی لی ناکریت ، ئیسته له زۆربه‌ی وڵاتانی روژئاوای واکو( سوئید) یاسایه‌کی باشیان بو پشتگیری کردن له ژنان پیک هیناوه ، کچان زور به‌رونی بویان ئاشکرا بوۆه که تاوان له لایه‌ن دایکیانه‌وه نیه ئه‌گەر له کاتی روبه‌روی توندوتیزی ده بنه‌وه له ناو بنه‌ماله‌وه .
لیپرسراوی راگه‌یاندنی عه‌فوی گشتی نیو ده‌وڵه‌تی له پیوه‌ندی به به‌رگری کردن له دیارده‌ی توندوتیژی که روبه‌روی ژنان ده‌بیته‌وه له دریژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌لیت ، توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاریه له ئیستای سه‌رده‌می نوۆی بۆ مافی مروڤه ئه‌م کیشه‌یه گیرودهیه له ناو ته‌وای فه‌رهه‌نگ ، ئایین ، وه کومه‌ڵگای نه‌دار وه ده‌وله‌مه‌ند دا. ریکخراوه‌ی عه‌فوی گشتی نیو ده‌وڵه‌تی له سه‌ر ئه‌م باوریه توندوتیژی برامبه‌ر به ژنان واکو دیارده‌یه‌کی نیو ده‌وڵه‌تییه به‌ڵام ده‌توا ندری پێشی بگریت ریگای گونجاوی بو بدوزریتهوه وه ئه‌و دیارده‌یه بنبر بکریت .
(خاتو فلنز بورگ) ده‌لیت پیداچونه‌وه‌ی یاسا کانی وڵاتان یه‌که‌م سه‌ره‌تایه‌که بو روبه‌رو بونه‌وه له گه‌ڵ دیارده‌ی توندوتیژی دژ به ژنان که ده‌بی هه‌نگاوی بو ههلبینین ، خاله لاوازه‌کانی یاسا ده‌بی رون بیته‌وه وه لا بدریت ، ده‌بیت وڵاتان بخرینه ژیر گوشار تاوه‌کو گورانکاری به‌سه‌ر بنه‌ما یاساکانی خویان دابینن ، وه هه‌روه ها له ئاستیکی نه‌زم تر به یارمه‌تی ریکخراوه مه‌ده‌نیه کان ئاستی تیگه یشتن وه زانیاری ژنان واکۆ پیاوان به‌رز که‌نه‌وه هه‌بۆنی رۆڵی پیاوان بۆ پشتگیری کردن وه داکۆکی له مافی ژنان واکو بن چینه به هه‌ند ده گیریت دژ به تۆندوتیژی ژنان وه پیاوانیش ده‌بی بخرینه ژیر گوشار که بی ده‌نگ نه‌بن وه هه‌لویستیان هه‌بیت .
له سالی 1977 زاینی کۆیی گشتی ریکخراوه‌ی نیوده‌وڵه‌تی داوا له وڵاتانی دنیا ده‌کات که به‌پی یاسا‌و دابۆ نه‌ریه‌تی خویان وه به پی فه‌رهه‌نگی ولاتانی خۆیان رۆژیک به نیوی ریکخراوه‌ی نیو ده‌وله‌تی وه روژی داکۆکی مافی ژن له ئاستی سیاسه‌تی نیو ده‌وڵه‌تی ناوزه‌نگ بکریت.
له ته‌واوی وڵاتانی دنیا داخوازی کراوه که هه‌لومه‌رجی وا برخسینن که ته‌واوی شیوازه کانی جیاوازی ره‌گه‌زی جنسی دژ به ژنان رابگیریت وه هه‌لومه‌رجی وابرهخسینن که ژنانیش واکو پیاوان به‌بی جیاوازی له مافی به‌رامبه‌ری که‌لک وه‌ر گرن وه له په‌ره پیدانی ژیانی کومه‌ڵایه‌تی به‌شیوه‌ی راشکاوانه ده‌بی هاوبه‌ش بن بو په‌ره‌پیدانی له‌هه‌مو بواره‌کان.
ئه‌م پرۆژه‌یه ریکخراوه‌ی نیو ده‌وله‌تی له سه‌ره‌تای سالی جیهانی رۆژی ژنان (1975 زاینی) وه ده‌یه‌کانی ریکخراوه‌ی نیو ده‌وله‌تی بۆ ژنان ( 1975 هه‌تا 1985)، که له‌لایان کوبۆنه‌وه‌ی گشتی نیو ده‌وله‌تی راگه‌یاندراوه وه به‌ریوه چۆوه.
ریکخراوه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی چاودیری روژی جیهانی ژنان، هه‌شتمی مارس ، له سالی 1975 راگه‌یاندراوه وه به‌ریوه ده‌چیت.
کوبونهوهیی گشتی ریکخراوهیی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌روه ها (بیست‌و پینجی نۆوامبر) له هه‌مۆ دنیا دا واکو روژی جیهانی به‌ر گری وه داکوکی کردن له مافی ژنان سه‌باره‌ت به دیارده‌ی توند‌و تیژی رادهگهیندریت ، له ته‌واوی ولاتانی دنیا ریکخراوه‌کانی نیوده‌وله‌تی وه ریکخراوه مه‌ده‌نیه کان بانگه هیشت ده‌کریت که هه‌مو سالیک ئهمروژه بو په‌ره پیدان وه تیگهیشتنو زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به دیارده‌ی کومه‌ڵایه‌تی وه شیوازه‌کانی بیته ئاراوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست