کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن بفەرمون ئیوەش موجەی خانەنشینی رەت بکەنەوە

Thursday, 24/10/2013, 12:00


بریاری ئەمرۆی دادگای عێراق (رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران) دلخۆشیەکی زۆری لەدڵی خەلک دروست کرد, چونکە وەرگرتنی ئەو موچە زۆر و زەبەلاحەی پەرلەمانتار و وەزیر و پلە تایبەتیەکان وەک دزیەکی ئاشکرا سەیر دەکرێ . ئەوەی جێگای تێرامانە لەناو ئەو هەموو لیستە بەناو دیموکرات خواز و لێبرالە, لیستی سەدری سەرپەرشتی و سکالای ئەو دۆسیەیە بکات و بیباتە دادگا و بشی باتەوە !
دەزانین لیستەکانی ئۆپزسیۆن بەتایبەتی گۆران لەپەرلەمانی کوردستان پرۆژەیان بەهەمان شیوە پێشکەش کردوە, هەرچەندە ئیوە و ئیمەش دەزانین, هەر یاسایەک لەپەرلەمان, ئەگەر لیستی دەسەلاتی لەگەڵدا نەبوبێ, ئەوا تێ نەپەریوە . بۆیە ئەوکارەی ئیوەش, لەجولاندنی جێگای دەست خۆشیە, بەلام تێری خەلک ناکات و راستگۆیتان دیار ناخات, کەئیوە ئامادەن قوربانیەک لەبەرامبەر دەستکەوتەکانی خۆتان دابینن.
ئیوە ٤ سالە پارەیەکی مفتی ئەو گەلە خۆتان گوتەنی(داهاتی بەهەدەر دراوی میللەت) لەتەنکەی باخەلتان دەنێن, بەهەشت ئاسا لەئەهرامەکانی هەولیر ژیان, زۆرینەشتان بەئیفاد سەردانی زۆر ولاتانتان کرد .هاوکات ئیوە لە ٣٠ حوزەیران دژ بەد وو بریار وەستانەوە,بریاری یەکەم ماوەی دریژکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و پارلەمان وەستانەوە . بەلام ئەوا ٢ مانگە پارەی پەرلەمانی ماوە درێژکراوی بەسافی لەتەنکەی باخەلتان دەنێن !! لەوەش ناشیرنترتا ن, جێگری سەرۆکی لیستەکانی ئۆپزسیۆن بۆ فێل کردن لەخەلک, دەلێن بۆوەرگرتنی ٤٨ ملیۆن دینار ەکەی پەرلەمان, ئەندامانمان لەوەرگرتنی پارەکە یان رەتکردنەوەکە ئازاد کردوە, ئەمەش تەزکیە کردنە لەوەرگرتنی ئەو پارەیە و خۆ دزینەوە و پاساوهێنانەوەیە بۆهەلاتن لەدروشمەکانتان
دەمەوێ بەراشکاوانە بلێم, راستە لیستەکانی ئۆپزسیۆن بەتایبەتی گۆران لەپەرلەمان وێنەیەکی تری لە ٤ سالی رابردودا لە پەرلەمان نیشان دا. ئەوەش ئەرکی خۆتان بوو, بەلام بۆ دەستکەوتە کەسیتیەکانتان هەلپەرستانە مامەلەتان کرد, وە تائیستاش، جگە لەوەرنەگرتنی ئۆتۆمۆبیل, کەوینەیەکی جوانتان بۆ خۆتان و پارتەکانتان نەخشاند, ئەگەرنا هەموو دەستکەوتەکانی تری کەسیتی پەرلەمانیتان, زیاتر لەریکلام یان پرۆژەی شەرمنانە دەچوو, بەنمونە ئەوەی بۆ بودجەتان دەکرد, دەکراهەمان شیوە بۆ رەتکردنەوەی خانەنشینی بتان کردایە بەلام, بێ تەقە تەسلیم بوون
ئیستاش نەچوە بچێ . ئەو بوێریە بنوێنن و لەنێو دنیای پڕ لەقێزەوەنی پول و پارەدا, ئەو بریارە وەک ئۆتۆمۆبیل وەرنەگرتنەکە رەت بکەنەوە بەر لەوەی ئەو بریارە بەهەر جۆرێک بێ لەکوردستانیش رەت بکرێتەوە, ئەوە سەروەریەکی گەورە بۆخۆتان وپارتەکانتان تۆمار دەکەن و هەنگاوێکی تر دەهاویژن . ئەگەر موجەی خانەنشینی و ئەو ٤٨ ملیۆن دینارە دزییە بەئەدەبیە لەخەلک رەت بکەنەوە ., تاهەستت بکەین ئیوە جگە لەگوتن وەک لسیتی دەسەلات نین, بەکرداریش دژ بەهەدەردانی داهاتی ئەو میللەتەن و ئامادەن قوربانی بەدەستکەوتە کەسێتیەکانی خۆشتان دابنێن . جونکە نەکەستان لەبرسان دەمردن نە دنیاش وێران دەبێ, ئەگەر نەشتان گەرێنەوە سەر کارەکانتان, کفرەکە لەکوێ دایە, وەک هەزاران گەنجی ئەو ولاتە ماوەیەک بژین؟ یان لەبزوتنەوەکەتان بەموچەیەکی کەمتر بژین ؟ ئەگەرنا هاتو هاواری (یاداشتمان داوە دلخۆشین بەو بریارە) ووتەکانی تری بەهەدەر دانی داهاتی ولات لەزاری ئیوە راستگۆ دەرناچێ وبە فریودانی خەلک دەژمیردرێ, خەلک بێزاربوو لەدروشمدان و شتی میدیایی بفەرمون هەلوێستێک بنوێین,, هەر پاساو هێنانەوەکیش بۆ رەتکردنەوەکە, رەفتارێکی هەلپەرستانەیە و کار لەراستگۆیی نەک ئیوە بەلکو پارتەکانیشتان دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە