کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەبرى جەماوەر حكومەت هاتە سەرشەقام

Saturday, 18/02/2012, 12:00






دواى ساڵێك لەڕوداوەكانى (17ى شوبات) كە ژمارەیەكى بەرچاولەهاووڵاتیانى هەرێمى كوردستان لەزۆربەى شاروشارۆچكەكان ژمارەیەكى بەرچاو لەهەمووچین وتوێژەكانى خەڵك ڕژانە سەراكانى ئازادى كۆئەبوونەوە وە دەنگى ناڕەزاى خۆیان بەشێوازێكى مەدەنیانە گەیاندە دەسەڵات.
 ئەوەى كەمایەى دەست خۆشى بوو كە لەهەموو چین و توێژەكان بەشداریان ئەكرد لەو گردبوونانەوەدا بەجیاوازى بیروبۆچونەكانیانەوە.
 وەخاڵێكى جوانى ترى ئەو خۆپیشاندانە ئەوەبوو كە دووربوولەهەمووشێوازێكى توندو تیژى كەئەتوانین بڵێن شێوازێكى نوێ بوولە خەباتى مەدەنى لەكوردستان بەڵام حكومەت و دەسەڵات بەداخەوە لەبرى ئەوەى لەبیرى چارەسەر كردنى كەم وكورتیەكان و جێ بەجێ كردنى داواڕەواكانى خۆپیشاندەران بوایە بەزمانى چەك و توندوتیژى وەڵامى داخوازى خەڵكى كوردستانى دایەوە كە لەمیانەى ئەو ڕوداوانەدا چەندان شەهیدو برینداربوو.
 لەو كاتەدا حكومەت و دەسەڵات ئەیان ووت كاتمان ئەوێت بۆجێ بەجێ كردنى داواكاریەكانى خۆپیشاندەران بەڵام تائەم ساتەوەختەیەك ساڵى تەواو بەسەر ڕوداوە كاندا تێ پەڕئەكات بەڵام یەك داخوازى هاووڵاتیان جێ بەجێ نەكراوە نەك داخوازى خەڵك بەڵكو ئەوبڕیارانەى كەپەڕلەمانى كوردستان دواى ڕووداوەكان دەرى كرد بۆئاسایى كردنەوەى بارودۆخەكە نەك نەچوونەتەبوارى كرداریەوە بەڵكو هەنگاوى جدیشیان بۆن نەنراوە .
كەواتە ئەمەئەوەبەهەموولایەكمان ئەڵێت كەدەسەڵاتى كوردى و ئەو دوولایەنەى دەسەڵات لەهەرێم دا ئەوەندى لەبیرى پاراستنى بەرژەوەندى حیزبى وئەندامەكانیاندان ئەوەندە لەبیرى پاراستنى سەرجەم هاووڵاتیان و ئەزموونى حوكڕانى هەرێم دانین نەك هەوڵى ڕزگاركردنى ئەزموونە كە نادەن لەو قەیرانانەى كەتێ ى كەوتوە بەڵكو ئەوەتاجارێكى تر بەزمانى توندوتیژى وكردنى بەمعەسكەرى شارو شارۆچكەكان جارێكى تر دیمەنى شارەكانیان شێواند وحاڵەتى نائاساییان ڕاگەیاند .
ئایاحكومەت ئەو هێزەى كەبەكارى ئەهێنێت بۆبەگژداچوونەوەى هاووڵاتیانى شارو شارۆچكەكانى كوردستان كە هاوووڵاتى حكومەتەى خۆیانن .
ئایا لەماوەى ئەم چەندساڵەى ڕابردوودا چەندجارئەو هێزانەیان بەكارهێناوەوەك فشارێك بۆجێ بەجێ كردنى ئەو داخوازیانەى كەكورد هەیەتى لەحكومەتى ناوەندى وەك گەڕانەوەى ناوچەدابڕاوەكان گەڕانەوەى ئەو ماڵانەى كەلەسەردەمى ڕژێمى بەعس دا لەزێدى خۆیان دەركراون بەهۆى كوردبونیانەوە ئایا ئەمە ئەوەبەهەموومان ناڵێت كە ئاسۆى چاكسازى لەم هەرێمەدا بەدى ناكرێت حكومەت لەبرى چاكسازى خۆى هاتەسەرشەقام بۆسەركوت كردنى هەموودەنگە ناڕازیەكان لەئەداى كارى حكومەت و دەسەلاتى كوردى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە