پاراستن له پشت تاوانه‌كانی گوندی ئيتاڵیيه‌وه بووه
Thursday, 01/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ی هه‌ولێربه پێی سه‌رچاوه‌يك نزيك له ساسان عه‌ونی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه زانياری هه‌بووه، كه ماڵی په‌رله‌مانتاره‌كانی يه‌كێتی له گوندی ئيتاڵی چه‌كی تيا كۆكراوه‌ته‌وه، بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و زانياريانه مه‌فره‌زه‌يه‌كی پاراستنی سه‌ربه سه‌لاحه‌دين له شه‌وێكدا گشت ئه‌و مالانه گه‌ڕاوه، به‌ڵام هيچيان نه‌دۆزيوه‌ته‌وه و ده‌ستيان بۆ هيچ شتێكی مادی ديكه نه‌بردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه چه‌واشه‌كاری تيا بكرێت زياتر له ٧ كۆمپانيای بيناسازیی و بازرگانی چوون و چه‌ند شتێكی ساده‌يان بردووه تا بلێن دز ئه‌و تاوانه‌ی كردووه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌رسه‌لان بايز وينه‌ی مه‌لا مسته‌فای له پشت سه‌ريه‌وه له هۆڵه‌كه‌ی لابردبوو، هەچەندە داوای لێبوردنی کرد و پاڕاشەوە، بەڵام ته‌واویی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لێی تووڕە بوون و دەیانەوێت تۆڵەی لێبکەنەوە بۆیە ئه‌وانيش وه‌ك ئيهانه كردن بۆ يه‌كێتی له‌و شاره ئه‌وه‌يان ئه‌نجامداوه به‌ناوی گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدا.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه پاراستن به دوای ئه‌رسه‌لان بايزه‌وه‌يه تا تووشی كيشه‌ی بكه‌ن و به‌تايبه‌تی له نزيك پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی يه‌كيان بكڕن تا تاوانێك دژ به ئه‌رسه‌لان بايز ئه‌نجامبده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست