دوو هه‌واڵی گرنگ: کۆسره‌ت ره‌سوڵ له پلانی تیرۆرکردنی پاراستندایه
Sunday, 09/05/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو جه‌رگه‌ی ده‌زگای پاراستنه‌وه دوو نهێنی گرنگی به کوردستانپۆستدا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش دووپاتی کرده‌وه که هه‌واڵه‌کان به‌رپرسیارییه‌تێکی مێژووییه و ووتی: خۆم له دادگایه‌کی عادیلانه‌ی بێلایه‌ندا ته‌واوی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی خۆم و له راستی و دیقه‌تی هه‌واڵه‌که به‌رپرسیارم:
هه‌واڵی یه‌که‌م: پیلاندارێژه‌ری شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن خودی تیرۆریست مه‌سروره‌وه دارێژراوه و ده‌زگای به‌دناوی دژه‌تیرۆری سه‌ر به پاراستن کرده‌ی فڕاندن و دواتر شه‌هیدکردنی گرتۆته ئه‌ستۆ. ئه‌م ده‌زگایه له دوای 2003ه‌وه هه‌ردوو بنه‌ماڵه بۆ ته‌سفییه‌ی نه‌یارانی خۆیان به‌کاریان بردووه. ئه‌م ده‌زگایه تا هاتنی ئۆباما مانگانه 50 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر میزانییه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه به ناوی ئه‌و ده‌زگایه‌وه بڕابۆوه ، ئێستا نازانرێت ئه‌م بڕه پاره‌یه بڕدراوه یا که‌مکراوه‌ته‌وه.
لێره‌دا کوردساتنپۆست هه‌وڵده‌دا حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بخاته ژێر به‌رپرسیاره‌تییه‌کی گه‌وره‌وه که به پاره‌ی داهاتی باجده‌رانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریست به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له رێگای ده‌زگای تیرۆریستی به‌ناو دژه تیرۆر ، کوڕان و کچانی کوردستان خه‌ڵتانی خوێن ده‌کات و ئازادیی و دیموکراسی له خه‌ڵکی زه‌وت ده‌که‌ن ، بۆیه ئێمه هه‌ر لێره‌وه به ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێین: ئه‌و هه‌موو تیرۆره‌ی بنه‌ماڵه که دژی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامی ده‌دا ، ئه‌وانیش تێیدا به‌شدارن ، چونکه ئه‌وه ئه‌مه‌ریکایه بودجه دابینده‌کات و پییانده‌دا و راهێنان به تیرۆریستانی ئه‌و ده‌زگایه ده‌کات، هه‌روه‌ها له‌سایه‌ی ئه‌مه‌ریکاشه‌وه به ئازادانه و به نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌که‌ونه وێزه‌ی خه‌ڵکی و تیرۆریان ده‌که‌ن.
هه‌واڵی دووه‌م: کۆسره‌ت ره‌سوڵ له پلانی تیرۆرکردنی پاراستندایه.... دوا به‌دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه دروستکراونه‌ی پاراستن و شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت ، پیلانی مه‌حکه‌م دارێژراوه بۆ کوشتنی کۆسره‌ت ره‌سول. ئه‌م زانیارییه خۆم به‌رپرسم لێی و ده‌توانم بڵێم پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه که له خزمه‌ت ژیانی کۆسره‌ت دا ده‌بێت ، بۆ مێژووش خۆ ده‌خه‌م به‌رپرسیارییه‌تیه‌کی ئه‌خلاقییه‌وه که پاراستن پیلانیدارشتووه بۆ کوشتنی کۆسره‌ت. ئه‌گه‌ر پلانه‌که به هۆی ئاشکرابوونی دوابکه‌وێت ، به‌لام دڵنیام هه‌رجێبه‌جێی ده‌که‌ن.
مه‌سعودی تیرۆریست له‌م ماوه‌یه‌دا له پێشوازی کۆسره‌ت بووه ، زۆر رێزی لی گرتووه و پێیراگه‌یاندووه که ئه‌و نییه رێگر بۆ بوونه جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ، پییووتوه: پرسه‌کان له نێو خودی یه‌کێتی و جه‌لاله، نه‌ک لای ئێمه. دیاره ئه‌م سینارێویه‌ی مه‌سعود و پاراستن بۆ ئه‌وه‌یه تا تۆمه‌تبارکردنی تیرۆرکردنی کۆسره‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیاندا به دوور بێت له پاراستن و واش بلاوبکه‌نه‌وه که گوایه ناکۆکییه‌کانی ناو یه‌کێتی بۆته هۆکاری تیرۆرکردنی کۆسره‌ت.
پاراستن ده‌یه‌وێت به کوشتنی کۆسره‌ت به ته‌واوی کۆسپه‌کانی ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی به بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ته‌خت بکات و به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر هیچ به‌رهه‌ڵستکارێک بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له نێو خودی یه‌کێتی نه‌مێنێت و په‌رده له‌سه‌ر یه‌کێتی وه‌ک هێزێک له کوردستان تا هه‌تایه دابخات . سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی داێی و وتی: ره‌نگه جه‌لال ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانی له نێوبردنی کۆسره‌ت بۆ مه‌سعود و ده‌زگا به‌دناوه‌که‌ی نیشاندابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست