کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و گۆران یا كۆتایی مێژوو

Sunday, 08/12/2013, 12:00



پارتی وەك حیزبێكی پراگماتی و موحافزكار و خاوەن دەسەڵاتی گەورە بەڵام بێ جەماوەر و خۆشەویستی سیاسی, گۆران وەك پارتێكی میانرە و علمانی وخۆشەویست و خاوەن جەماوەری گەورە بەڵام بێ ئەزموون و دەرامەت, یەكێك لەو چەمكانە كە مایەی جیاوازیە بەسە بۆ نزیك نەبوونەوەیان لە ژێر هیچ هەل و مەرجێكدا بەڵام لە سیاسەتدا پێوەری بەرژەوەندی تاكە داینەمۆ و شكڵ پێدەری جۆری هاوپەیمانێتیە بە پێی هاوكێشی و ریزبەندێكان لە ناو كۆمەڵگادا نەك دروشم و ئایدۆلۆجیا و ئەخلاق,بەڵام ئایا كۆتایی مێژوو دەبێت ئەگەر ئەو دوو رەوتە جۆرێك لە هاوپەیمانی سیاسی لە حكومەتدا بكەن ؟

سیاسەت و ئەجیندەكانی پارتی دیموكراسی كوردستان
1_ پارتی لە دوای هەڵبژاردنەكاندا بە تایبەتی خەریكی خۆ گونجاندنە لە گەڵ دۆخێك كە بتوانێ بە بێ یەكێتی نیشتمانی حكومەت دروست بكات و رێكەوتن نامەی ستراتیجیش ئێكسپایر بووە بە فەرمی و (عملی) و پا رتی تەنها بەرپرسیارێتی (اخلاقی) پابەندی كردووە بە برگەكانیەوە كە پێ ناچێ ئەو پرینسیپە ئەخلاقیانە تا سەر برۆن ئەگەر یەكێتی خۆی دەست پێشخەری نەكات بۆ نەمانی,
2_ پارتی بە قوورسایی سیاسەتی (دیفاكتۆ) واتە ( ئەمری واقیع ) دێتە پێشەوە بۆ دان و سان بەڵام بە بێ سات و سەودا لە سەر پۆستە سەروەری و هەستیارەكان وەك (ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆك وەزیران و دارایی) بەو مەرجانە دەكرێ لە گەڵ كام نەیارە سەرسەختە هاوپەیمانی بكات بەڵا مەرجی بەڵام بە مەرجی بێ دەنَگیی بوونی لە بەرامبەر گەمە و هەڵوێستەكانی تری پەیوەند بە سیاسەتی ناوچەكە و بەتایبەتیش لە گەڵ توركیا,
3_ستراتیجی نهێنی پارتی دەستەمۆ كردن و لە بار بردنی هەستی شۆرش گێری بزتنەوەی گۆران ولە بەرچاو خستنی لە بەردەم جەماوەرەكەی و لە خشت بردنی پلانەكەی بۆ ((شار بەدەر كردنی پارتی))یە وەك ستراتیجیەكی بەرامبەر, ئەو پیلانە بە زەبری جەنَگ و هەرەشەی راستەوخۆی و كەمپینی راگەیاندنەكان ناكرێت بەڵكو لە پرۆسەیەكی نەرم و لە سەرخۆ و نهێنیدا,

ئەجیندەكەی بزتنەوەی گۆران
1_ نیوەی ئەجیندەكەی بزتنەوەی گۆران لە پاكێجەكانی دەردەكەوێت جگە لە پلان و ئامادەكاریەكانی بۆ بەشداری لە حكومەتدا كە بە تێكرا ئاشكرایە و لە راگەیادنەكاندا بڵاو و شیكراونەتەوە بەڵام دیارە پارتەكانی دەسەڵات هێشتا بە گومان دەرواننە ئەو پرۆژانە بە تایبەت لە نیازی سەركردەكەی كاتێ هەموو ئەو گۆرانیە جوان و خۆشانە لە مەر چاك سازی و دژایەتی كردنی گەنَدەڵی و سیستەمی سیاسی دەچرێ,
2_لە دوای هەڵبژاردنەكان بزتنەوەی گۆران جۆرێك لە نەرمی بۆ نزیك بوونەوە لە گەڵ پارتی دەسەڵاتدا نواند كە باری ناچاری پێوە بە دی دەكرێت لە دوو رووەوە :

یەكەم : بزتنەوەی گۆران حەزی دەكرد پارتی شكستی بهێنایە تا رادەی ئەوەی نەتوانێ حكومەتی ئایندە نە بە تەنیا و نە لە گەڵ یەكێتیدا دروست بكات و بكەوێتە پەراوێز و بەردەم دادگای جەماوەرەكەی و یان هەر نەبێ باڵێكی میانرەو و راستكەرەوە دروست بوایە لە هەناویدا بۆ ئەوەی مامەڵەی سیاسی لە گەڵدا بكات لە باتی باڵی ئێستا كە لە ژەهرەكەی (ئیمام خومەینی) دەچێ,

دووەم : بزوتنەوەی گۆران بیتوانیایە سەركەوتنێكی بەرچاوی بە دەست بهێنایە لە هەڵبژاردنەكاندا بە شێوەیەك خۆی سەرپشك بێت بۆ پاداشت كردنی دۆست و یارەكانی و هەڵبژاردنی باشترین لە ناو نەیارەكانی بۆ دروست كردنی حكومەتێكی شۆرشگێری سەرتاپاگیر و سەرجەم رەوشەكە بەرەو گۆرینی رادیكاڵی بەرێت و كۆتایی بە دەسەڵاتی كلاسیكی كورد بهێنی بۆ هەتا هەتایە,

2_بزتنەوەی گۆران پێی وایە لەم قۆناغەدا لە ناو حكومەتێكی بنكە فراواندا رەنَگە بتوانێ كاریگەری خۆی بخاتە سەر رێرەوی رەوشی كوردستان و سیاسەتەكانی بكاتە ستراتیجی حكومەتەكە و بەرەكە لە ژێر پێی یەكێتی و پارتی و موشتەقاتەكانیانەوە راكێشێ بە یەكەوە چونكە لەو باوەرەدان كە بە هەڵبژاردن چی دی ناتوانن رۆخی دۆخەكە بۆ خۆیان كۆنترۆڵ بكەن لە كاتێكدا بۆیان دەركەوت كە پارتی دەسەڵات (موفاجەئاتی) زۆری هەیە لە هەگبەگەیدا بۆ ساختە كاری و دەستكاری لە هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكانی بە قازانجی خۆیان جگە لە كایە ئابووری و پایە سەربازی ئاسایشی و كۆمەڵایەتێكەیان بە هەر شێوەیەك بێت كە ئەستەمە رادەستی بەرەی براوەی بكەن لە ژێر هیچ هەل و مەرجێكدا نە لە ئێستا و نە لە ئایندەیەكی نزیكدا,

هەر لێرەوە بانَگەشە كردن بۆ حكومەتی بنكە فراوان بووەتە دروشم و بنێشتە خۆشەی سەر زمانیان لە هاوكێشەیەكی سەرسوورهێنەردا كە دەچێتە خانەی (سلبیاتی سیاسەتەوە) لە زانستە سیاسیەكاندا, باشتر وایە لە ناو ئەو حكومەتە قەیرانەكان تاو توێ بكرێت نەك لە دەرەوەی كە رەنَگە ئاڵوًزی و هەڵە تێگەیشتن دروست بكات لە ژێنَگەیەكی نا متمانەیی و بێ باوەری و گومان لە یەكتری كە بێ گومان سەرجەم رەوشەكە دەخاتە ژێر فشاری لە ناوچوون و نووقم بوونی كەشتیەكە لە قورگی ئۆقیانووسەوە بە هەموویانەوە (بە خاوەنی و موسافرەكانیشەوە),

شرۆڤە كاری سیاسی
مامۆستا محمد
30.11.2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە