له سه‌ره‌نجامی ته‌قه‌ی سه‌رکه‌وتنی ساخته‌ی لیستی کوردستانی و ته‌زویری بارزانی، زیاد له 50 که‌س بریندار و کوژراو هه‌یه
Monday, 27/07/2009, 12:00
گه‌رماو گه‌رم:
په‌یامنێرمان له هه‌ولێره‌وه ئه‌م هه‌واڵه گرنگه‌ی پێڕاگه‌یاندین
دووشه‌ممه 27 07 -2009 کاتژمێر 2:10 بۆ کاتی کوردستان
چه‌کداره‌کانی پارتی و پاراستن له ناو شاری هه‌ولێر ئه‌م ئیواره‌یه ده‌ستیان کرد به ته‌قه‌کردنی خۆشی، به بیانویی ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێمی ته‌زویر ده‌نگێکی زۆری به‌ده‌ستهێناوه، لیستیی که‌ردێزیش له لیسته‌کانی تر زیاتر ده‌نگی بردۆته‌وه. ئه‌م ته‌قه‌کردنه بۆته هۆی ناڕه‌زایی و ناڕه‌حه‌تیی خه‌ڵکی، له سه‌رنجامدا زیاتر له 50 که‌سی بریندار تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه بۆ خه‌سته‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌شی فریاکه‌وتن هێنراوه، ژماره‌یه‌کی زۆریش کوژراو هه‌یه، به‌ڵام پاراستن ناهێڵێت کوژراوه‌کان بۆ خه‌سته‌خانه ببرێن، به‌ڵکو هه‌وڵی چه‌واسه و ساردنه‌وه‌یان ئه‌دات.
له لایه‌کی تریشه‌وه به پلانی ده‌زگای پاراستن، هه‌ر ئه‌مشه‌و هێزێکی زۆری چه‌کدار په‌لاماری باره‌گاکانی لیستی گۆڕانیان دا، له بانسڵاوه ده‌رگا و په‌نجه‌راکانیان هه‌موو شکاند، به فیشه‌ک که‌وتنه ته‌قه‌کردن له دیوار و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کان، هه‌موویان هێناوه‌ته خوارێ.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشانه ئاسایشی گشتی له‌م ڕووداوه ناشارستانییه خۆی لێ گێلکردووه و ده‌نگی لێوه نایه‌ت، چونکه پیاوه‌کانی خۆیانه که به‌م کاره هه‌ڵده‌ستن، پارێزگاری هه‌ولێریش به زمانێکی سارد ده‌ڵێ: جێگای داخه که ئه‌مه ڕووی داوه.
سه‌رنج: ئه‌و وێنه‌یه له ئه‌رشیفه‌وه وه‌رگیراوه، به‌هه‌مان شێوه چه‌ند لاشه‌یه‌ک له هه‌ندێ شوێن که‌وتووه، ناهێڵن که‌س لێێان نزیک بێته‌وه، دوای ئه‌وه پاراستن بۆ خۆی چوون و لایان بردوون و بۆ شوێنی نادیاریان بردوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست