کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەبابەكانى فاروقى مەلا مستەفا كە بۆ كوشتنى خەڵكى سلێمانى ئامادە كراون

Friday, 11/02/2011, 12:00





ئەوەى فاروقى مەلا مستەفاى كردوەتە سەرمایەدار پارەى سلێمانەییەكانە سەرمایەكەى هەمووى لەسەر حسابى باخەڵى خەڵكى سلێمانى بووە,ئاخر خۆ فارووق نەچووە لە ووڵاتانى تر سەرمایەگوزارى بكات و داهات پێكەوە بنێت بەڵكو هەموو داهات و قازانجەكەى لە ئەنجامى مامەڵەى كڕین و فرۆشتنى نێوان خەڵكى سلێمانى و فاروقى مەلا مستەفا و كۆمپانیاكەى كراوە.

هەتا ئێرە ئاساییە بازرگانێك و خەڵكى سلێمانى پەیوەندیان لە نێواندا هەبێت وەك كڕیار و فرۆشیار بەڵام كاتێك ئەو بازرگانە شوێنە بازرگانیەكەى بەكار دەهێنێت و وەكو سەنگەرێك دژ بە خەڵكى سلێمانى ئیتر پەیوەندى نێوان فاروقى مەلا مستەفاو خەڵكى سلێمانىلە كڕیارو فرۆشیاروە دەگوڕێت بۆ جەلاد و قوربانی,ئەوەشى دەستپێشخەرى ئەم كارەى كرد و ئەو پەیوەندییەى تێكدا لە پەیوەندى كڕیارو فرۆشیارەوە گۆڕى و كردى بە پەیوەندى نێوان جەلاد و قوربانى خودى فارووقى مەلا مستەفابوو نەك خەڵكى سلێمانى, فاروق بە جێگیركردنى دەبابەكانى بەعسیە جەلالیەكان لە شوێنە بازرگانیەكانى تاوانێكى ئابڕو بەروە و خیانەتێك بوو دژ بە خەڵكى شارى سلێمانى كە دواى كۆتاى هاتنى دەسەڵاتى جەلالیەكان لێخۆشبوونى نییە و فاروقیش خۆشى باش دەزانێت و كە چ تاوانێك و خیانەتێكى گەورەى لەبەرامبەر سلێمانیەكان كردووە ئاخر ئەوە چ مۆڕاڵێكە كە بازرگانى وەكو فاروق هەیەتى كە تانك و تۆپ لەبەرامبەر خەڵكى سلێمانى دابنێت ,خۆ ئەگەر خەڵكى سلێمانى نەبێت تۆیەكى بازرگانى بەچ كاسبیەك دەوڵمەند دەبیت.

بۆ تۆڵە سەندنەوە لە فاروقى مەلا مستەفا پێشنیار دەكەم بۆ خەڵكى سلێمانى و تەواوى كوردستان دەكەم بایكۆتى كڕینى شت ومەك و كەلوپەلەكانى فاروقى مەلا مستەفا بكەن و هەوڵ بدەن هەتا ئەتوانن هەر شتێ قازانجى ماددى تێدایە بۆ فاروقى مەلا مستەفا دوور بكەونەوە لێى و مەیكڕن و مامەڵەى پێوە مەكەن.ئەمە وەكو تۆڵیەكى ماددى لە ئێستادا لە دواى كۆتایی هاتنى دەسەڵاتى جەلال تۆڵەكە زۆر زۆر گەورەترە دەبێت دینار بە دینار لێوەردەگیرێتەو و لەسەریش دادگایدەكرێت و بە پرسیارى(من این لك هژا) ئەمە بۆ سەروەتەكەى بەڵام بۆ خیانەتى دەبابەكانى كە ڕووى كردونەتە میللەت و خەڵكى سلێمانى دادگایی ناوێت تەنها ئەوە نەبێت خۆڵو دۆى بكرێت بەسەیدا و سوارى دەبابەیەكى جێگر بووە تەلارەكەى بكەیت و كۆڵان بەكۆڵانى سلێمانى بیگێرێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە