کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسێكو 6 ئەندامى كۆمیتەیەكى حیزبى شیوعى دەست لەكار دەكێشنەوە

Saturday, 27/02/2010, 12:00


فەرمان خێڵانى دواى ئەوەى ئەندام كۆمیتەیەكو 6ئەندامى ترى حیزبى شیوعى لە كۆمیتەى قەزاى خانەقین كە دوانیان زیندانى سیاسىو پێشمەرگەى دێرینن، داواى چاكسازى لەناو كۆمیتەكەدا دەكەنو بەرپرسانى كۆمیتەكەش داواكەیان پشتگوێ دەخەن ئەو 7ئەندامە دەست لەكاردەكێشنەوەو بەرپرسانى كۆمیتەكەش ئامادەنین لێدوان بدەن لەو بارەیەوە.
ئەمەش ناو وپۆستى دەست لەكار كێشاوەكانە:
تەها سوحبەت ئەندامى كۆمیتەى قەزا
محەمەد ئەحمەد ئەندام/ پێشمەرگەى دێرینو زیندانى سیاسى
ئیسماعیل ئیبراهیم / ئەندام/ پێشمەرگەى دێرینو زیندانى سیاسى
جەلیل خەلیل ئەندام
قسمە حمید ئەندام
نەبیل ئیسماعیل ئەندام
ئارام ئیسماعیل - ئەندام
جەلیل خەلیل ئەندامى حیزبى شیوعى كوردستان لەسنورى كۆمیتەى قەزاى خانەقین دەڵێت: "سەلبیاتى زۆر لەناو كۆمیتەى قەزاى خانەقیندا هەیەو بەرپرسەكانى قەزا تواناى جیاكردنەوەى باشو خراپیان نیە، بۆیە ناتوانم لەناو حیزبدا بمێنمەوە، لەگەڵ ڕێزم بۆ حیزبەكە"
ئیسماعیل ئیبراهیم وەك ئەندامێكى ترى ئەو حیزبە كە 2كوڕو خێزانەكەیشى دەستیان لەكار كێشاوەتەوە، وتى: "چەند ئەندامێكى حیزب لە خانەقین نایانەوێت حیزب چاكسازى تێدا بكرێت، بەڵكو دەیانەوێت خۆیانو كورسیەكانیان هەر وەكو خۆى بمێنێتەوە"
هاوڕێ عەدالەت بەرپرسى كۆمیتەى قەزاى خانەقینى حیزبى شیوعى ئامادە نەبوو لەو بارەیەوە لێدوان بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە