هه‌واڵێکی گرنگ: له ژێر فشاری ده‌وڵه‌تی تورکیا و هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا
Sunday, 31/05/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌کان پییراگه‌یاندین ، لیستی"هیوا" له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق بایکۆت کرا و رێگایان پینادرێت له هه‌لبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان که بریاره له 25/7 ئه‌نجامبدرێت، به‌شداری بکه‌ن . جێگای باسه ئیمرۆ له تیروپشکدا ژماره‌ی 63 یان وه‌به‌رکه‌وت له نێو ژماره‌ی لیسته‌کانی به‌شداربوو ..سه‌رچاوه‌که دڕێژه‌ی داێی و وتی: بیانووی حکومه‌تی عێراق بریتییه له تۆمه‌تبارکردنی لیستی"هیوا" به په‌یوه‌ست بوونیان به PKK ه‌وه و ، له ژێر فشاری تورکیا و هاریکاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، حکومه‌تی عێراقیان خستۆته بارێکی ئاوا تا بریارێکی له‌م جۆره بدات. ئێستا 3 رۆژ له به‌رده‌م لیستی "هیوا" دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دژی بڕیاره‌که به‌رگری له خۆی بکات ، تا حکومه‌تی عێراق پێداچوونه‌وه له بریاره ناشه‌رعییه‌که‌ی بکات .
جێگای باسه لیستی "هیوا" لیستێکه له چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێکهاتووه و پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی پشتیوانیان لێده‌کات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست