سه‌رۆكی هۆزه‌كانی دلێم: تاڵه‌بانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی بچو‌وكیش ناشێت
Sunday, 14/03/2010, 12:00
14/3/2010 لڤین پرێس:
شێخ عه‌لی حاته‌م، سه‌رۆكی هۆزه‌كانی دلێم، له پارێزگای ئه‌نبارو كه‌سایه‌تی دیاری هێزه‌كانی سه‌حووه، ریگه‌یاند كه ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێكی كوردا نییه، بۆ عێراق، به‌لاَم پێیانوایه كه تاڵه‌بانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی بچوكێش ناشێت.
له‌دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژتردنه‌كاننه‌وه‌پۆستی سه‌ركۆماری عێراق مشتومڕێكی زۆری له نێو ناوه‌نده سایسیه عێراقییه‌كاندا دروستكردووه‌و لێدوانه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه، له سه‌ركرده سیاسییه دیاره‌كانه‌وه گوێزراونه‌ته‌وه بۆ نێو سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تییه عه‌شایه‌ره‌كان.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری رافیده‌یندا بلاَوكراوه‌ته‌وه، شێخ عه‌لی حاته‌م د‌ڵێت "ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێكداین بۆ عێراق، كه خواستی هه‌موو عێراقییه‌كانی له‌سه‌ربێت، گرفتمان نییه ئه‌و كه‌سه كوربَت یان شیعه یان سوونه".
سه‌باره‌ت به جه‌لال تاڵه‌بانیش وتی "تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆكی قوتابخانه‌یه‌كی بچو‌وكیش ناشێت".
شێخ عه‌لی حاته‌م، سه‌رۆكی هۆزه‌كانی دلێمه له پارێزگای ئه‌نبارو یه‌كێكه له‌و 40 كه‌سایه‌تییه‌ی كه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا له ساڵی 2007دا هێزی سه‌حوه‌یان دروستكرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست