لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق چەندین خزمی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بە بڕوانامەی ساختە دامەزرێنراون
Wednesday, 07/09/2011, 12:00
به هه‌ر لایه‌کی نیشتمان و هەندەراندا بڕۆیت ، تاوان و ناپاکیی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی له سنوری عه‌قڵ تێپه‌ڕی کردووه، ئه‌مانه له هه‌موو شتێک شۆردراونه‌ته‌وه و لە هیچ بەهایەکی نەتەوەیی و مرۆڤایه‌تیی سڵ ناکه‌نه‌وه، هێشتا بۆ خۆیان لە ژیاندا ماون، که‌چی له ئیستاوه مناڵەکانیان بۆ شوێنی خۆیان بەناو سەرجەم دامودەزگا هەستیارەکانی حکومەت و پەرلەمان بڵاوکردۆتەوە، ئه‌میش به‌و مه‌به‌سته‌ی لەکاتی مردنیان درێژە بەدەسەڵات بدەن، وەک ئەوەی تەنیا ئەو چەند بنەماڵەیەی حوکم دەکات مافی ئەو پۆستانەیان هه‌یه و که‌سی تر شایسته و توانای کارکردن و به‌ڕێوه‌بردنیان نه‌بێت، بەکورتی پۆلێک له بەرپرسانی یەکێتی و پارتی لەگەل مناڵه‌کانیاندا، ئه‌مڕۆ هات و پێگە هەستیارەکانی ولاتیان داگیرکردووە ، بۆ نمونه: کوردستانپۆست تاوان و ناپاکییەکی تری ئەم دەسەڵاتەتان بۆ ده‌خاته روو، لە هەندەران مناڵە نەخوێندەوارەکانیان ، لە زۆربەی سەفارەتەکانی عێراق بە بروانامەی ساختە و بە پلەی بەرز دامەزراندووە . ئه‌مەش گەورەترین وه‌شاندنی گورزی گه‌وره‌ی دیبلۆماسییه، لەپێگەی کوردیان داوە ، چونکە کۆمه‌ڵێک کەسی بێ توانا و داڕزاو و ته‌مه‌ڵیان کردۆته کردۆتە سەفیر و راوێژکار و ملحق و سکرتیێری سەفارەت، کە دامەزراندنیان له‌و پۆستانه تەنیا بۆ ناو ودزینی پارەیه، دامه‌زراندنی ئه‌م کوردانه، یان ئه‌وانه‌ی له‌م شوێنانه‌دا کار ده‌که‌ن، بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد نییه لەهەندەران، به‌ڵکو بۆ سووکردنی کورده.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەغدا بەکوردستانپۆستی راگەیاند ، کە هوشیار زێباری لەتەک ئەوەی پارەیەکی زۆری لە وەزارەت ده‌دزێت و بەهەدەر ده‌دات، شه‌وانه به قومارکردن و شه‌وی سوور به‌ڕێ ده‌کات، لە بەرامبەریشدا کەمترین پسولەی هەیە . هەروەها لە بری ئەوەی خەلکی نیشتمانپەروەر دابمەزرێنێ، دەیان تاوانباری بەعسی لە سەفارەتەکان دامەزراندووە،. تا ئه‌مڕۆ چه‌ندین گەندەڵیی وتاوانی لێ ئاشکرا بووە، چەندین خزمی خۆی و بەرپرسانی بالای پارتی و یەکیتی کە خاوەنی هیچ بروانامەیەک نین له بالوێزخانەکانی عێراق لە دەرەوە دامەزراندووە، کوردستانپۆست توانی ناوی چه‌ند که‌سێکی ده‌ست بکه‌وێت ، له‌وانه:
-
لیلۆ ئیبرایم ئه‌حمه‌د: بنەمالەی ئیبراهیم ئەحمەد، جگە لە هێرۆ، که لایەکی سلیمانیی داگیرکردووە، له‌و لاوه شانازی خوشکیشی لە ئەوروپا بەتایبەتی لە بەریتانیا به پاره‌ی دزیی له ناز و نیعمه‌تێکی شایانه‌دا ده‌ژیی، وا ئیستا خوشکێکی تریان به ناوی
(لیلۆ) بەپلەی ڕاوێژکاری دیبلۆمات کاریان پێی داوه، لە کاتێکدا بە پێی یاسای عێراقی، دامەزراندنی یەکێک بە پلەی دیبلۆمات، که‌مترین بڕوانامە ده‌بێت دکتۆرای هه‌بێت، ئەو کاته ده‌توانێت بەپلەی سکرتیری 2 دابمەزرێت، بەلام
(لیلۆ)ی خۆشکی هێرۆ و شاناز، بڕوانامه‌یه‌کی نییه، که شایسته‌ی ئه‌وه بێت له سهفارهتێکدا کار بکات، کەچی دوو پلەش لە پلە به‌رزتر له سکرتێری دووه‌میش دامەزرێنراوه.
-
ئاسۆس لەتیف رەشید: کوڕی شاناز، بەپلەی دیبلۆمات (ملحق) دامەزراوە، ئه‌م منداڵه که‌سێکی فاشل و ته‌مبه‌ڵ و بیتوانایه، له به‌ریتانیا گه‌وره بووه، ته‌نها زمانی ئینگلیزی ده‌زانێت، ئه‌میش ناوی لەو لیستەدایه و خاوەنی بروانامە نییە.
-
شێروان دزەیی: هیچ بروانامەیهکی نییە، کەچی بە پلەی (راوێژکار، دیبلۆمات) لە وەزارەتی دەرەوە لای هوشیار زێباری دامەزراوە .
-
کوڕی فوئاد عارف: له‌کاتیی وه‌رگرتنی ناوه‌که‌یدا به ته‌له‌فون، ناوه‌که‌یمان لێگۆڕدا، بۆیه دڵنیا نین ئایا ناوی (فەرهاد) یان (سەرچل)ه، ئه‌میش بەپلەی دیبلۆمات پلەی سکرتێری 3 لە هلسنکی دامەزراوه، له کاتێکدا بروانامەکەیهکی ساخته‌ی بۆ دروستکراوه، بۆیە دوای ئاشکرابوونی رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
خوێنەری خۆشەویست سەیر بکەن لە ناو سەدان کەسی ئەکادیمی و بەتوانا چۆن مناڵەکانی ئال بارزان و تالەبان ئەو جومگە دیبلۆماسیانهیان بۆ خۆیان و بۆ منداڵه‌کانیان قۆرخکردووه، بێ ئەوەی هیچ کام له‌وانه له ئاستیی ئه‌و پۆستانه‌دا بن، ئه‌مه له کاتێکدا که‌سانی ئەکادیمی و بەتوانای وامان هه‌یه، شایسته‌ی ئه‌و پۆستانه‌ن، ده‌کرا ئه‌وانه له‌و شوێنانه کار بکه‌ن و قازانجێکیان بۆ دۆزی گەلەکەمان هه‌بێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی پێراگەیاندین، کە لیستی کوردستانی لە هەموو لیستەکانی تر لە عیراقدا کەسی خاوەن بروانامەی ساختەیان لە پەرژهوەندی خۆیان داناوه، ئیستا دوای لێکۆلینەوە و به‌دواداچوون دەرکەوتووە، هیج کام له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی پارتیی و یه‌کێتیی بروانامەی گونجاویان نییه، که شایسته‌ی ئه‌و شوێنانه بن.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ئاشکراکردنی ناوه‌کان، په‌یمانیان پێداوین ناوی دیکه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست