کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ده‌م ڕاسته‌که‌ی یه‌کێتی دیسان که‌وته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ کردن

Wednesday, 11/02/2009, 12:00

1759 بینراوە


ماوه‌یه‌که‌ ده‌نگوباس وا بڵاوبۆته‌وه‌ که‌ کاك نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ نیازه‌ به‌لیستێکی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ دیسان ده‌م ڕاسته‌که‌ی یه‌کێتی که‌وته‌وه‌ هه‌ڕشه‌کردن له‌ ئه‌ندامه‌کانی یه‌کێتی، که‌ درووست بوونی لیستێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ ناو یه‌کێتی دا جێگه‌ی مه‌حاڵه.
به‌ڵام ئه‌مه‌ شتێکی حه‌تمی یه‌و ده‌بێت ڕووبدات.پێویسته‌ سه‌رۆکه‌که‌ی تۆزێك بێده‌نگی بکات جونکه‌ ئه‌م‌ دژایه‌تی کردنه‌ به‌ قازانجی یه‌کێتی نی یه.ئه‌م ووته‌بێژه‌ نهێنیه‌کی هه‌یه‌ هه‌رچه‌ند بیری لێ ده‌که‌مه‌وه‌ لێی تێناگه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ئه‌م کابرایه‌ ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن و تۆقاندن ده‌زانێت؟یاخود زۆر شتی تر هه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ نه‌یزانین.پێموایه‌ له‌ جیاتی هه‌ڕه‌شه‌ کردن، وه‌ك و هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی تر که‌ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ له‌ یه‌کێتی یا بێده‌نگ بوون، ئه‌ویش ده‌ست به‌ کڵاوه‌که‌ی یه‌وه‌ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی با نه‌یبات باشتره.له‌وه‌ی ڕقی خه‌ڵك و گه‌نجه‌کانی سلێمانی بۆ خۆی زیاتر بکات.هه‌روه‌ها له‌ بری ئه‌وه‌ خزمه‌تی زیاتر به‌ کوردستان بکات باشتره‌ واز له‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه‌ بێنێت.پاشان ڕاستی یه‌ك هه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ یه‌کێتی له‌ پارتی ئه‌مه‌ باش بزانن که،هه‌تا سه‌ر حکوم به‌ده‌ستی ئه‌وان نابێت جیلێك درووست بوون که‌ پێشه‌که‌وتوو خوازن وله‌گه‌ڵ گۆڕانکاریدان پێموایه‌ که‌ حکومه‌ت ناتوانێت ڕێگری یان لێ بکات.ئێوه‌ 18 ساڵه‌ حکوم ده‌که‌ن ڕێگه‌ خۆش که‌ن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ دیعایه‌ی ڕیفۆرم ده‌که‌ن با چه‌ند ساڵێکی که‌م حکوم بکه‌ن.بزانین ئاخۆ ئه‌وان چی له‌ هه‌گبه‌یاندایه؟ئاخۆ شینه‌که‌ی ئه‌وانیش هه‌ر بۆ پاره‌و کورسی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌ پاشان به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ی‌ ئێوه‌ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ سه‌رزه‌نشت ده‌کرێن؟یاخود ئه‌وه‌ی که‌ دیعایه‌ی بۆ ده‌که‌ن راست ده‌که‌ن و گۆڕانکاری ده‌که‌ن؟ئه‌مه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و یه‌کێتی به‌ تایبه‌تی نه‌ك ده‌رکردن و نان بڕینی خه‌ڵك و سوکایه‌تی پێکردنیان.جونکه‌ له‌ لای هه‌موومان ئاشکرایه‌ که‌ کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کین که‌ سوکایه‌تی پێکردن له‌لای ئێمه‌ جێگه‌ی قبوڵ کردن نابێت جا ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بیکات یاخود هه‌رکه‌سێکی تر بێت. ‌‌‌‌‌‌‌‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)