مه‌سعود و فت بۆڵێن..
Thursday, 06/08/2009, 12:00
ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 6 ئۆگه‌ست یاریه‌کی دۆستانه له‌نێوان یانه‌ی ئیسپانی(به‌رشه‌لۆنه) و یانه‌ی(ساونده‌ر) له‌شاری سیاتڵ له ئه‌مریکا به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراو یاریه‌که‌ش به 4 گۆڵ بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی کاته‌لۆنی کۆتایی هات، ئه‌م یاریه‌ش ته‌نها بۆ خۆئامه‌ده‌کردنی یانه‌ی به‌رشه‌یه پێش ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خولی ئیسپانی که ناسراوه به(لالیگا)، له‌م یارییه دۆستانه‌یه‌دا سه‌یرکه‌رێکی زۆر نزیکه‌ی 70 هه‌زار که‌سێك ته‌ماشایان ئه‌کرد، ئه‌گه‌ر چی یاریه‌که به‌دۆڕاندن بۆ تیمی شاره‌که‌م کۆتایی هات، به‌ڵام یاریه‌کی گه‌لێ پاك وبێ غه‌ش وته‌ماشاکه‌رانیش هه‌ریه‌که به‌شێوه‌یه‌ك خۆشی خۆی بۆ یاریه‌که‌و یانه‌که‌ی خۆی ده‌رئه‌بڕی و که‌س له‌که‌س نه‌ئه‌که‌وت و هه‌ر گروپه‌و گۆرانی وسروودی خۆی ئه‌وت ودواتر کاتێکی گه‌لێ خۆشمان له‌گه‌ڵ براکه‌م به‌سه‌ر برد.
منیش له‌کاتی یاریه‌که‌دا له دڵی خۆمدا ئه‌مووت، باشه ئه‌گه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه بانگێش بکرێ و له‌گه‌ڵ یه‌کێ له‌یانه‌کانی هه‌ولێر وه‌یان دهۆك وه‌یان ئارارات یاری بکا ئایا ئه‌و یاریه چۆن چۆن ئه‌بێ.. زۆری پێ نه‌چوو مێشکم جنجاڵ بوو، ئاره‌قم ده‌رداو وتم تۆ بڵێ وئه‌م یانه‌یه شتی وا بکه‌ن، خۆ به‌خوا ئه‌گه‌ره‌کی بچن بۆ کوردستان ئه‌وا پێش ده‌ست پێکردنی یارییه‌که هه‌موو یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه به‌پاس ئه‌به‌ن بۆ سه‌ر گۆڕی مه‌لا مسه‌ته‌فاو ئه‌ڵێن ئه‌مه قوتابخانه‌ی کوردایه‌تیه و هه‌رله‌وێ سه‌روو مه‌دالیای بارزانی نه‌مریان ئه‌ده‌نێ وله‌گه‌ڵ نامیلکه‌یه‌کی بچووك به‌ناونیشانی (52 ڕۆژه‌که‌ی کاروانی(ماراسۆن) بارزانی له کوردستانه‌وه بۆ ڕووسیا)، ئنجا دوای ئه‌وه ئه‌یان به‌ن بۆ یاریگای شه‌هید فرانسوا هه‌ریری له‌هه‌ولێر و باسی مێژووی ئه‌م که‌ڵه پیاوه بۆ یاریزانان ئه‌که‌ن و که‌وا کاتی خۆی ڕاوێژکاری(مه‌سینه هه‌ڵگری) بارزانی بوه. ئاشکراشه پێش یاریه‌که مه‌سعود وه‌ك سه‌رۆکێکی 2 جار هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م هه‌رێمه زۆر به‌شه‌رمیه‌وه و سه‌ر به‌ره‌و خوار قسه‌یان بۆ ئه‌کاو باسی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دیموکراتیه‌یان بۆ ئه‌کا که چۆن به‌ووته‌ی فه‌رهاد پیرباڵ گه‌ر لیستی گۆڕان گزی و فێڵی نه‌کردایه ئه‌وا نه‌ك %70 به‌ڵکه ڕه‌نگه %99 ی ده‌نگه‌کانی بێنایه، پاشان مه‌سعود باسی گرنگی وه‌رزش به‌تایبه‌تی وتۆپ تۆپێن ئه‌کاو پێیان ڕائه‌گه‌یه‌نێ که زۆر حه‌زی له‌م یارییه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ براکه‌ی نێچیر به‌یه‌که‌وه سه‌یری ئه‌که‌ن وهانده‌ری ووڵاتی ئیتالیایه ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی پاپای ئیتالیا یارمه‌تی ئه‌دا له سه‌رونگمکردنی ئه‌و پارانه‌ی که ڕه‌نج و خه‌باتی خۆی بنه‌مه‌ڵه‌که‌ی په‌یان کردوه. وه مه‌سعود کاتی خۆی که له مهاباد له‌دایك ئه‌بێ، به‌مناڵی زۆر حه‌ز له‌م یارییه ئه‌کاو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گێژو وێژ بووه مناڵێکی مۆن وگرینۆك مناڵان زۆر جار پاسیان نه‌داوه‌تێ ئه‌میش دواتر گله‌یی لای باوکی کردوه‌و باوکیشی پێی ووتوه ، کوڕم تۆش گه‌وره ئه‌بی و حه‌قی خۆتیان لێبکه‌ره‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌م ئامۆژگاریه‌ی باوکی به‌باشی له‌بیره‌و دوای هاتنی خومه‌ینی که‌وته وێزه‌ی کوردی ڕۆهه‌ڵات و په‌لاماری دان . بابێینه‌وه سه‌ر یاریه‌که‌و مه‌سعود ته‌ئکید له‌وه ئه‌کاته‌وه که ئه‌م یاریه دۆستانه‌یه‌و نابێ فاوڵی موته‌عه‌مه‌د بگرن و با یاریه‌که به‌خۆشی بمێنێته‌وه، بۆیه هه‌ر دوای ده‌سپێکردنی یاریه‌که که هه‌ر چوار ناوبژیوانانی بارزانی بوون و ووتبوی سۆرانی ته‌نها چه‌پڵه لێبداو بشێڕێنێ، وه هه‌ڵبژارده‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌م یاریه‌دا تا ته‌واو بوو فێرکه‌ر نه‌یوێرابوو یاریزانان ته‌بدیل پێ بکا، ئه‌ویش له‌ترسی ئه‌وه‌ی پێی نه‌ڵێن حه‌زی له‌گۆڕانه‌و سه‌ر به‌گرده‌که‌یه، ئه‌گه‌ر شتی وای بکردایه ئه‌وا نان‌بڕاو ئه‌کرا، ئه‌وه بوو یاریه‌که به ئه‌نجامی دۆڕاندنی یانه‌ی هه‌ولێر کۆتایی هات و دوای یاریه‌که‌ش پاراستن وئاسایشی هه‌ولێر که‌وتنه ته‌قه کردن به‌سه‌ر ئوتێل هه‌ورامان که‌یانه‌ی میوان لێ دابه‌زی بوون و نه‌یان هێشت خه‌و بچێته چاویان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ساتی (bbc) به‌شی عه‌ره‌بی له‌هه‌واڵێکی وه‌رزشیدا باسی یانه‌ی (ئێف سی شالکه)ی ئه‌ڵمانی ئه‌کا که سروودێکیان هه‌یه هانده‌رانیان له‌کاتی یاریدا وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ یانه‌که‌یان هه‌موو به‌یه‌کوه ئه‌یچڕن ، له‌به‌شی سێیه‌می ئه‌م سرووده‌دا ئه‌ڵێ(محه‌مه‌د نێردراو پێغه‌مبه‌ره هیچ له‌تۆپتۆپێن نازانێ وبێخه‌به‌ره) ئه‌م سرووده له‌لایه‌ن ئیسلامه‌کانی ئه‌و شاره‌وه بۆته جێی مقۆ مقۆو مشتوومڕو شاره‌وانی شاره‌که‌یان لێ‌ئاگادار کردۆته‌وه و پۆلیسی شاری (گلیسر گنشن)یان سه‌رقاڵ کردوه پێوه‌ی، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م سرووده له‌ساڵێ 1924 وه نوسراوه‌و تازه به تازه موسڵمانه‌کان هه‌ستی پێ ئه‌که‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕژنامه‌ی (دویتش ڤێلا)، جا سه‌یر که‌ن خه‌ڵکینه ئه‌م موسڵمانانه چه‌ند مێشك پووتن، له‌کاتی خۆی سوپای سه‌دام ئه‌چوونه هه‌ردێیه‌ك پێش هه‌موو شتێ قورئانی مزگه‌وته‌کانیان ئه‌سووتان و پاشان مزگه‌وت و ماڵی لادێێ قوڕبه‌سه‌ریان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت ئه‌کردو ئه‌مانه‌ی به‌و کاره‌ش هه‌ڵئه‌سان موسڵمان بوون وکه‌سیش نقه‌ی لێوه نه‌ئه‌هات ، وه‌یان ئه‌و هه‌موو ئه‌نفاله‌یان له بیابانه‌کانی سعودیه له‌ناو ئه‌برد موسڵـمانێکی سعودیه‌و شاری مه‌ککه پێیان ناخۆش نه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ئه‌منه‌که‌ی سلێمانی بگیرایتایه بۆ شه‌وێکیش گلیان بدایته‌وانێ و ئه‌وا هه‌ر ئه‌بوو تێهه‌ڵدانت بخواردایه‌و ئه‌گه‌ر له‌تاو ئازار بتوتایه بۆ خاتری خوا لێم مه‌ده‌ن ئه‌وا ئه‌یان ووت خوا ئیجازه‌یه‌و لێره نیه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر بتوتایه تو خاتری پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د ئه‌وا لێدانه‌که‌ت خه‌ستر ئه‌بوه‌و ئه‌یان ووت به‌خوا محه‌مه‌دیش لێره نیه‌و عایشه‌ی ژنی ماوێو تراکسوته‌که‌ی بۆ بشواو نازانین که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه. که‌چی سه‌یر له‌وه‌دایه ئیسلام له‌و ووڵاتانه‌ی که‌ئه‌مان به کافر‌و زه‌ندیقیان ئه‌زانن که له‌بنچینه‌دا فڕیان به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه نیه‌و ته‌نها ووشه‌ی (ئه‌سلام عه‌لیکم) نه‌بێ هیچی تر نازانن وژن وکچه‌کانیان به‌زۆر په‌ڕۆیه‌کی سپێ(سه‌رماستێ) ئه‌ده‌ن به‌سه‌ریانداو بنی پێیان یه‌ك هۆقه چڵك وڕه‌شایی پێوه‌یه و سۆسیالی ئه‌و ووڵاته وه‌رئه‌گرن وله‌کوردستانیش خوا ئه‌زانێ چیان هه‌یه خۆیان کردوه به‌مه‌لای 12 علم، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م 12 علمه هیچ یه‌کێ له زانسته سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌ك (فیزیا‌و کیمیاو ماتماتیك وبایۆلۆجی وئارکێۆلۆجی وسوسێۆلوجی)ئه‌وانی تری تیابێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست