هەموو یەکیەتیەک جەلالی نیە.........
Tuesday, 12/05/2009, 12:00
تالەبانی هەرلەسەرەتای دەست پیکردنی سیاسەت، وەک خشۆکی (حەدبا)(کەخشۆکێکە لە مار مێلکە گەورە ترە و رەنگی لەگەڵ رەنگی دەوروبەری دەگۆڕێت)خۆی لەگەڵ بارو زروفەکە گونجاندوە تا دەسەلاتی رەهای کەوتۆتە دەست دوای بە هەمووشێوەیەک لە هەوڵی خۆزاڵ کردن و خۆسەپاندن دابووە، ئەمەش لە مێژووی یەکیەتیەوە دەر دەکەوێت،،،،،ئەوەی ساڵانی کۆتایی حەفتاکان و ساڵی هەشتاکانی لەبیربێت،، زۆر باش دەزانێت کە کێ بوون ناو ناوبانگیان بۆ یەکیەتی دروستکرد، کێ یەکیەتی کردە ئەویەکیەتیە کە دۆست و دوژمن حسابی بۆ دەکرد و ڕژێمی بەعسی بە چۆکدا هێنا و تەقڵەی بە فیل لێدەدا ،بێ گومان ئەوانەش پێشمەرگە دڵ سۆزو بەجەرگەکانی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوون، نەک خەتی گشتی و خەتی پان وخەتی باریک و یەکیەتی شۆرش گێڕانی سەلامەت کە تەقەی خۆشیشیان نەکردووە!!!!!!کە ئەوکات تاڵەبانی مووی نەدەپساند بەرامبەر کۆمەڵە چونکە دەیزانی بڕ بڕەی پشتی یەکیەتی کۆمەلە و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەن، بەلام ئەمرۆ تاڵەبانی خاوەن پارە و سوڵتە و هێزە و بۆ مانەوەی خۆی دەستی لەگەڵ بنەماڵەی خائین و کورد کوژی بارزانی تێکەڵ کردووە، یەکیەتیش بووە بە یەکیەتی گەندەلانی کوردستان، کەبریتین لە کەسانی گەندەڵ و دزو مفتە خۆر و ماستاوچی خودی تاڵەبانی ، نەک ئەو یەکیەتیەی سالانی حەفتاو هەشتاکان.........بۆیە من دەڵێم من یەکیەتیەکم دەوێت بی تاڵەبانی، من یەکیەتیم بەڵام جەلالی نیم،نەفرەت لە جهلال و جهلالییهکان...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست