بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا، دوو بنه‌ماڵه‌ی ریسوا..

Wednesday, 25/02/2009, 12:00


پاشی ئەوەی کە 663 ڕۆژ بە سەر تەپڵ پێ لێدانی ڕژێمی سەدام تاڵەبانی ببورن تکریتی دا تێپەڕی، خەڵکی کوردستان خۆشحاڵتر لە تەواوی مرۆڤەکانی سەر زەوی لەوێ ڕۆژێ دا ڕوویان کردە سەنتەرەکانی دەنگدان لە 31.01.2005 دا، بۆ ئەوەی ئەم جارە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان دیاری بکەن و دڵپاکانە بە درۆ شاخ دارەکانی دوو حیزبی بنەماڵە گانگستەرەکەی سەر شەقامی کوردی فریویان خوارد و دەنگیان بەخشی پێیان بەو هیوایەی کە ئەو خەباتەی گەلەکەمان کە بە درێژایی سەدەکانی مێژوو خوینی گەشی لە سەر ڕشتووە و ئاوارەبوونی لە پێناو سەربەرزمانەوەدا هەڵبژاردووە، بنەمای کۆمەڵگایەکی شارستانی ڕەنێو بهێنی و ئیدی بە هەوڵی هەموو لایەک بتوانین باشترین توانامان بخەینە گەڕ بۆ گێڕانەوەی کەرکوک و هەموو ناوچەدابڕاواکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
ئەفسووس کە ئێوەی دوو بنەماڵەی مافیا لە ڕێککەوتننامە ستراتیجیەکەتان دا، پەتی سێدارەتان بۆ چارەنووسی کوردان هەڵواسی و زۆر نامرۆڤانە، چەتە ئاسا گەندەڵیتان کردە پەرستگایەک لە بەردەم حیزب و حکومەتە نادەستورە بێ بنەماکەتاندا. بە شێوەیەک کە هەڵەکانی ئێوە مەودای دیاریکراویشی تێپەڕاند ، دووای کەرکوک دۆڕاندن داوای خۆپیشاندانی جەماوەریتان کرد. پاشی نزیکەی شەش ساڵ لە ماستاوکردن بۆ ئەمریکا هەر لە دووای پرۆسەی ئازادی عێراق، ئینجا مایە پووچانە ئەو سەرۆکی حکومەتی هەرێمەی کە دوو ساڵە بە سەر ئێکسپایەربوونەکەی دا تێپەڕیوە، دەبێژێت ئەمریکا پێویستە پێش بە تەواوی کشاندنەوەی هێزەکانیان لە عێراق کێسەی کورد چارەسەر بکات ئەگەرنا شەڕی کورد-عەرەب هەڵدەگیرسیتەوە، بەشێوەیەک فەرمان دەکات وەکو ئەوە وایە کە ئەو ئەمریکا زەبەلاحە کەسێکی کارتۆنی ناو بنەماڵەکە بێت. وا باشترە کە جارێ باس لەو ئەگەرە خوێناویە نەکرێت و بەشی پێشینەو ستۆری تاوانباریەتی لە پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری هاووڵاتی بوونەکەی مەسروووووور لە ئەمریکا، پەردەپۆشبکرێت بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم و پسمامی گەورەی مەسرووووور.
هەروەکو لە بابەتێک دا کە لە ساییتی دەرووی کورد ،زمانحاڵی (ڕەگ) دا هاتووە، کە شکستی سەرکردایەتی کورد گەیشتۆتە ئەوەی کە لە نێو نیو ملیۆن کوردی دانیشتووی بەغدا دا لیستی هاوپەیمانی کوردستان یەک دەنگی نەهێناوەتەوە! ئەمە لە کاتێکدا کە بێ ئەزموونی ئیوە لە خەبات و ژیانی سیاسی دا وای کردووە کە گێچی بێزاری دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا بە تایبەتی لە دەستی ئاسایشی پارتی گەیشتۆتە سەر سوور و سەرەنجام ستەمکاران بە سزای خۆیان گەیشتن و لە هەڵبژاردنەکاندا وەک و ئەوەی کە کوێرانە پێشبینی دەکرا، نەتوانرا سەرکەوتن بە دەست بێنن.
لە بازاڕی خیانەتکاری دا ، هەمیشە هەوڵەکان چڕ دەکرێنەوە و تەکنیکەکان گۆڕانکەرییان تێدا دەکرێ لە پێناوی بەرنەدانی کورسی دەسەڵات و بە تاڵانبردنی داهاتی خەڵکی کوردستان بە ئاڕاستەیەک کە هەرگیز ئەگەری جاکسازی تێدا بەدی نەکرێت. پاشی ئەوەی ئەو دەنگۆیە بڵاو بۆوە کە کاک نەوشیروان بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئاییندەی هەرێم و عێراق دا دەکات، تەمی ترس و لەرزۆکی نابیناییەکی لە دەوری کۆشکی هەردوو بنەماڵەکە دا چڕ کردەوە و بە پەلە لە کۆبوونەوەکانیەن دا کەوتنە خۆیان بۆ نواندنی سیناریۆیەکی سیاسی ئێکسپایەر لە سەر دەستی گەورە دەرهێنەری ورگزل مام جەلال کە خاوەنی چەندین خەڵاتی ئۆسکارە وەکو باشترین جاش. بێهێزی ئەو سیناریۆیەی شەوی 13.02.2009 بە شێوەیەک کە مەلا بەخەی زووڕناژەن دەستی یەکەمی لە هەڵگیرساندنی دا هەبوو، لە زۆر شتدا خۆی دەبینێتەوە. لە دیاریدەیەکیان دا زۆر ڕوونە، کاتێک کە تێکۆشەرانی دەستەی دامەزرێنەری (ڕەگ) بەیاننامەکەی خۆیان راگەیاند وەکو بەرەیەکی ڕیفۆرمیستی ناو یەکێتی، بۆچی مام کێچ کەوتە کەوڵی و دەست بەجێ کۆشکی کۆماری بەجێهێشت و دووای گەیشتنەوەی بۆ هەرێم یەکسەر خۆی و هاوتاکانی لە کۆبونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی دا، ناپەسەندترین بڕیاریان بە سەر دادان؟ بەڵام چۆن لەم دوواییانەدا کە هەریەکە لە جێگری سکرتێری گشتی و چوار ئەندامی کارای مەکتەبی سیاسی نامەی دەست لە کارکێشانەوەکەیان پێشکەش کرد ، هیچ جووڵەیەکی تێنەکەوت و بە بیانووی ئەوەی کە میوانی دێت، سینگی لێ داکووتا و ئێستاش هەر نەجووڵا.لە ڕۆڵێکی ئەکتەرانەی باشدا د.بەرهەم هەڤاڵە دەستلەکارکێشاوەکانی ڕازی کرد و ئەوە بوو کە سیانیان بە خزمەتی مام گەیشتن و دۆکیومێنتێک لە سەر چاکسازی کە 11 خاڵی لە خۆ گرتبوو تاوو توێ کراو واژووی لەسەرکرا، پاش ئەوەی کە دوو هەفتە دیاری کرا بۆ تاووتوێی خاڵەکانی ناو ئەو دۆکیومێنتە لە مەکتەبی سیاسی و خستنە بوواری پڕاکتیکیەوە، شەوی 21.02.2009 دووای سووربوونێکی گەورە بۆ دانیشتن لە کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسیدا، پاشی ئەوەی کە مامی خافڵاو هەروەکوو پیشەی لەمێژینەی بووە ویستوویەتی بە گوێرەی ئەوەی کە لە نامەکەیدا هاتووە گۆڵێکی جاشئاسایانەی تر ئەمجارەیان هەر بە دەست بخاتە ناو گۆڵی بەرەی گەل و ڕیفۆرمەوە،سەرەنجام هەر چوار بەرگریکارە ماندوو نەناسەکە بەکارهێنانی فرت و فێڵیان پێ قبول نەکرا و یاریەکەیان کۆتایی پێ هێنا لە پێناوی بەدیهێنانی سەرکەوتن بۆ بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵانی خەڵک.
سەودای سێبەسەرەش کە مام خوازیاریەتی بیکات لە ناو ئۆرگانە باڵاکانی یەکێتی دا، تێگەیشتنی ئاسانە. لە ژنخوازیدا کاتێک ڕوو دەدات کە سێ لایەنی جۆراوجۆر تێیایدا بە خواستی ژن هێنان دەگەن لە سەر ڕەزامەندی قسەکەرانی بنەماڵەی هەرسێ لایەنەکە کە پیاوەکان تا ڕاددەیەک ڕەزامەند دەبن بەڵام ژنەکان هەموویان نا.چۆن مامێک کە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئەنتەرناسیۆنالە، لە توانایدایە کە دەستکاری پیرۆزی پەیڕەوو پڕۆگرامی بکات؟ و یاسایەکی نەخۆشی کۆنی کۆمەڵایەتی بسەپێنێتە سەر شێوازی کاری یەکێتی .بەلای هەمووانەوە ئاشکرایە کە جێگۆڕکێ کردن بە هەریەکە لە ئازاد علوج تەزویرە دکتۆر ئەرسەلان و مەلای دەهۆڵکووت لە پۆستە حیزبییەکانیاندا لە سەر دەستی مامە، هیچ کامیک لە برینەکانی یەکێتی تیمار ناکات ، بەڵکو وای لێ دەکات کە لە بن لافاوی گەندەڵی و ئێکسپایەری بەڕێوەبەریەتی دا خنە خنی تێبکەویت.خۆ کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە ئەو سێ مشەخۆرانە ببوونە مایەی زۆرینەی ناخۆشی و ناڕیکیەکانی ئەو دوواییانەی ناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.ئەی کەوابێ هەر لە سەر خالی یەکەمی ڕێککەوتننامە یازدە خاڵیەکە کە باس لە ئاشتەوایی گشتی ناو ڕیزەکانی یەکێتی و پێشوازیلێکردنەوەی ئەندامە تۆراو و دا‌ڕاوەکان دەکات،ڕێککەوتن بە دی ناکرێتن.
هەر ماوە کە ڕووی دەمم بکەمە مام و بپرسم:ئەی مامی پیر چەند خۆش دەبوو کە دووای مردنت ئەشکی بە پەرۆشی نەتەوەی کورد بە سەر مەزارت دا لە جێی باران بباریایە و لافاوی جۆگەلەی فرمێسک بۆت کەمێک گیای سیسی دەورووبەری مەزارگەکەتی سەوز بکردایەوەو و خەڵک هەر بیگووتایە مام بە خووڵامت بم؟ بەڵام دڵنیا بە لەوەی کە لە دوای کۆچی چاوەڕوانکراوت نەک هەر لافاوی تفی نەفرەتی کۆمەڵانی خەڵک و کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالەکان شوێن بە داروو دەستە دیکتاتۆرەکەت لێژ دەکەن بەڵکو پێم وایە کە هەر ڕێگە بە لاشەی بۆگەنیشت نەدرێت کە لەو خاکە پیرۆزەی بە هیچ شێوەیەک سەری لە بۆ دووژمنان نەچەماندۆتەوە، بنێژرێت، بۆیە لە بەپەرۆشیمەوە پێشنیارێکت لۆ دەکەم کە لە گەڵ شانازی ژن خووشکت بە بڕێک لەو پارە تازە دزراوە خەیاڵییە(800$)ملیۆن ی یەکێتی بگەیتە ڕێککەوتننامەیەک کە ڕێگات پێبدات کە لە باغچەی دوواوەی خانووەکەی لە لەندەن گۆشەیەکت لە بۆ دابین بکات بەڵام توخوا لە بیرت نەچێ پێی بڵێ کە لە بیری نەچێت با تەکس(باج) ی لێ بداتە کانسڵ هەر وەکو وافادارییەک بۆ پاسپۆرتە بەریتانیەکەت.
پێشموایە کە خەڵک لە چاوەڕوانییەکی مەزن دان بۆ ئەوەی کە بەڕێز کاک کۆسرەت هەڵوێستێکی جوامێرانەتر بنوێنێت و متمانەی خۆی لای کۆمەڵانی خەڵک هەر بە بەهێزی بهێڵێتەوە.
هەڤاڵان کاتی ئەوە هاتووە کە گەردەلول لێرەوە دەست پێبکاتەوەو بە بەکارهێنانی ڕێگەچارە دیموکر‌اتیەکان هەوڵی چاکسازی و چارەسەری کێشەی نەتەوەیی و ....هتد بدرێت و هەوڵی ناپاکی خیانەتکار و داگیرکەران بە سەر ئاسمانی کوردیەوە ڕابماڵرێت.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە