کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عیماد ئه‌حمه‌د چوار مه‌ڕی دا به‌ زه‌ویدا

Thursday, 26/02/2009, 12:00

1821 بینراوە


عیماد ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم و جاسووسی ئێران، که‌ له‌ کۆتایی ساڵانی 80 کانه‌وه‌ بۆته‌ پیاوی ئیتیلاعات، قومارچی، مێباز، دامێنپیس، پیسکه‌ و ڕژد، هه‌رچی خه‌سله‌تیی کوردبوون و دڵسۆزیی بێت تێیدا نییه‌، ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ کاتژمێری 9 و چاره‌ک بۆ کاتی کوردستان، به‌ بۆنه‌ی دانانی به‌ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران چوار مه‌ڕی دا به‌ زه‌وییدا، له‌ زمانی که‌سێکی‌ نزیک خۆیه‌وه‌، وتیی: ئه‌و مه‌ڕانه‌‌ قوربانییه‌، به‌ ده‌ر و دراوسێکاندا ده‌یبه‌خشێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجڕاکێشانه‌ له‌م هه‌واڵه‌دا، ئه‌م پیاوه‌ دوو شه‌وه‌ له‌ خۆشیدا خه‌وی لێنه‌که‌وتووه‌، وه‌ک منداڵ په‌یتا په‌یتا ته‌له‌فون بۆ ئه‌م لاو ئه‌و لا ده‌کات, مژده‌یان ده‌داتێ و په‌یوه‌ندی به‌ دۆسته‌ مێینه‌ و نێرینه‌کانیشه‌وه‌ کردووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان پێی راگه‌یاندوون، وه‌ک له‌ که‌سی دووه‌مه‌وه‌ بۆیان باسکردین، که‌ داوه‌تیان ده‌کات بۆ کوردستان. عیماد ئه‌حمه‌د، به‌ لایه‌وه‌ وایه‌ ئه‌و پۆسته‌، به‌ مانای‌ ڕه‌فتاره‌کانی عومه‌ر فه‌تاح‌، ڕژانی‌ سامان و پاره‌ی زۆر،  نه‌ک خزمه‌ت و وه‌فا و دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتیمان، ئه‌و پۆسته‌ بلیتی به‌خته‌وه‌رییه‌ بۆی ده‌رچووه‌، به‌ واتای پاره‌ و ده‌سه‌ڵاتی گیرفان و ناوگه‌ڵ.
نه‌فره‌ت له‌ عیمادی ڕه‌وشت سووتاو، له‌ کار و کرده‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی، به‌تایبه‌تیی کۆسره‌ت ره‌سوڵ، که‌ واژووی له‌ سه‌ر دانانی عیماد ئه‌حمه‌د کرد، نه‌فره‌ت و ڕووڕه‌شیش بۆ ئه‌و حیزبه‌ی  به‌و شێوه‌یه‌ ده‌یه‌وێ خه‌ڵکی چه‌واشه‌ بکات و پینه‌ و په‌ڕۆی خیانه‌ت، گه‌نده‌ڵیی، ناپاکیی و دزیی بکات، له‌ سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ جه‌لال و هێرۆ.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)