فه‌رهاد پیرباڵ سه‌لماندی که نه‌ک هه‌ر شێته به‌ڵکو خراپتریشه
Thursday, 06/08/2009, 12:00
به ڕوخسه‌تی مامۆستای زۆر به‌ڕێز و خۆشه‌ویست (شێرزاد حسن) که به داخه‌وه گوایه خزمایهتیهکیان له‌گه‌ڵ پیرباڵدا هه‌یه !!
من به فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌ڵێم که ئێمه ده‌مێکه ئه‌زانین و له‌وه تێگه‌یشتوین که جه‌نابتان (حیزی و سه‌لامه‌تی) تان ، هه‌ڵبژاردووه و پشتتان له میللهتهکهتانه و هه‌زاره‌ها سوکایه‌تیتان به خوێنه‌رانی خۆتان و لاوان کردووه ، وه له هه‌مانکاتیشدا له ژێر چه‌تری ده‌سه‌ڵاتێکی پڕ له خیانه‌ت و جاشایه‌تی نیخه‌ی هه‌ناسه‌تان دێ و قه‌ڵه‌مه کولهکانتان له دژی پێشکه‌وتن و جوانی تیژ ده‌که‌نه‌وه !
من وه‌ک خۆم یه‌کێک بوم له‌وانه‌ی که به بیستنی سوتانی کتێبه‌کانی ئه‌م پیاوه شێته ، به جۆرێ له جۆره‌کان نیگه‌رانی دایگرتم ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌م کوردستانپۆسته ئازا‌و ئازاده وه بابه‌تێکم به ناونیشانی (ده‌سه‌ڵاتی کوردی سه‌ری زێرابه‌که‌ی هه‌ڵدایه‌وه) خوێنده‌وه ، که تیایدا باس له نوێترین شه‌کر شکاندنی ئه‌م فه‌رهاده کوکنه ئه‌کات که ئه‌ڵێ (گرده حیزه‌که و ئه‌و گه‌نجه که‌رانه‌ی که کتێبه‌کانیان سوتاندم)،
به بینینی ئه‌و بابه‌ته توشی شۆک بوم ، سه‌رم سوڕما له گه‌مژه‌یی خۆم و ئه‌وانه‌ی که ڕه‌خنه‌مان له سوتانی کتێبه‌کان ئه‌گرت ، چونکه ئه‌م کوکنه سه‌لماندیشی که سوتانی کتێبه‌کانی نه‌ک هه‌ر پێویست بو به‌ڵکو کارێکی پیرۆز بو ،
گه‌مژه‌یی و په‌شیمانی زۆریش بۆ ئێمه مایه‌وه !
به داوای لێبوردن له خوێنه‌ر که له حزوریاندا ئه‌ڵێم ووشه‌ی (حیز) چهندههاو جۆره‌ها پێناسه‌ی هه‌یه ، وه حیزهکانیش جۆریان زۆره ، به‌ڵام ناشیرین‌ترین و هیچترینیان ئه‌وانه‌ن که (حیزی و سه‌لامه‌تی) هه‌ڵده‌بژێرن و له عه‌قڵ و شعور و پێکهاته‌ی مرۆڤانه‌یان ئه‌چنه ده‌رێ و وه‌ک بارگینێک حازره بۆ که‌ڵدان !!
خوێنه‌ری به‌ڕێز ، گه‌نجان و لاوان ، که‌س و کاری شه‌هید و ئه‌نفال و قوربانیان و خێر له خۆ نه‌دیوی سایه‌یی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ، ئه‌ی ئێمه هه‌مومان که‌وا خوازیاری گۆڕان و ڕزگار بون له ده‌ستی جه‌رده و مافیاکان ، که هه‌ر هه‌مومان ئه‌وه‌مان لا ڕونه که یه‌که‌م ڕاپه‌ڕین و گۆڕان له کوردستانپۆست و گرده‌که‌وه سه‌ری هه‌ڵداو هاته ناو شار و دێ و ناو دڵی گه‌نج و پیر و مناڵ ، کوردستانپۆست و گرده‌که و گۆڕان بووه سه‌بوری دڵی که‌س و کاری قوربانیان و لاوان ، ئێستاکه ئه‌مڕۆ ئه‌م فه‌رهاد پیرباڵه به هه‌مومانی ووت (که‌ر و حیز) !!
من لێره‌دا وه‌ک ته‌نها تاکێک له ئێوه وه‌ڵامی خۆمم دایه‌وه ، دوایه‌مین قسه‌شم ته‌نها پرسیارێکه که ئایا ئه‌م فه‌رهاده شاعیر و نوسه‌ره به ناوبانگه کورده ، به‌و ئه‌خلاقه جوانه‌یه‌وه ئه‌بێت په‌یوه‌ندی چۆن بێت له‌گه‌ڵ مامۆستای گه‌وره‌ی هونه‌ری کوردی هه‌ڵکه‌وت زاهیر ، یان بۆ واز له قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ناهێنێ و به‌له‌ش و لاره‌که‌ی له کلیپه‌کاندا به‌شدار بێت ؟!
دوبلن ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست