مستەفا چاو ڕەش چى دەكات لەڕانیە؟
Tuesday, 18/08/2009, 12:00
پهیامنیری کوردستانپۆست2:
سەرچاوە هەواڵیەكانى كوردستان پۆست لەقەزاى ڕانیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كەمستەفا چاو ڕەش ئێستا بۆ ماوەیەكى درێژ لەڕانیە دەمێنێتەوە بەمەبەستى تەسفیەكردنى ئەو كەسانەى نیشانەى پرسیان خستۆتە سەر خۆیان بۆ ئەم مەبەستە جلال تاڵابانى مستەفا چاو ڕەشى ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى هەریەكە لەقەزاى كۆیە و ڕانیە و دوكانى بۆ تەسفیەبكات لەو كەسانەى كەدەنگیان بەلیستى گۆڕان داوە،
ئەندامێكى كۆنى مەڵبەندى هەشت كەلەئێستا ئیعازى ئەوەى پێدراوە كەدەبێت لەماوەیەكى كورتدا مەڵبەند چۆل بكات بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند لەحالەتى لادانم لەم مەڵبەندە چەندین نهێنى بەدڕەوشتى ناو مەڵبەند دەخەمە سەر لاپەڕەى ڕۆژنامە و گۆڤارەكانى كوردستان لەوەڵامى ئەوەى كەئایا خۆشت پشكت بەركەوتووە لەم بابەتەى باسى دەكەیت ئەندامەكەى مەڵبەندى هەشت ووتى بێگومان منیش پشكم هەبووە بەڵام خۆ بەرپرسەكانى سەربەخەتى جلال تاڵابانى دەست پێشخەربوونە بۆ ئەم كارە،
نێردراوى كوردستان پۆست لەمەڵبەندى هەشتەوە ڕایگەیاند كەلەئێستادا بارودۆخى مەڵبەندى هەشتى یەكێتى لەڕانیە لەوپەڕى خراپیدایە و پێناچێت بەم زووانە ئەم مەڵبەندە بچێتەوە سەر سكەى خۆى و دەست بەكارەكانى بكاتەوە،
نێردراومان ئەوەشى ووت كەئێستا زۆربەى كارمەندانى مەڵبەند بەتایبەتى ئەوانەى پێیان دەوترێت بەشى قەڵەم كار بۆلیستى گۆڕان دەكەن و ڕۆژانە زانیارى ناو مەڵبەند بەئاسانى دەچێتە شوێنە گشتیەكان و باسى لێوە دەكرێت،
هەرپەیوەست بەدۆڕانى لیستى كوردستانى لەڕانیە.نێردراومان لەلقى یازدەوە تەئكید دەكاتەوە كەستافى لق براونەتە مەسیف و لەبارەگایەكى پاراستن لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە بۆ ئەوەى بزانرێت بۆچى بەمشێوەیە دۆڕاون لەڕانیە،
چونكە بەوتەى نێردراومان لەئێستا پارتى لەڕانیە بەقەدەر ئەم دەنگانەى هاتوون بۆ لیستى كوردستانى موچە خۆرى هەیە،
بۆیە پێویستە لێكۆڵینەوە بكرێت لەم كەسانەى كەلەئێستا موچەیان پێدەدرێت و دەنگیشیان بەلیستى گۆڕان داوە،
هەرپەیوەست بەم پارتى لەڕانیە سەرچاوەیەكى تایبەت بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند تائێستا مەكتەب سیاسى پارتى كەسێكى وایان بۆ ئەم سنورە نەناردووە كەلەئاست متمانەى جەماوەر بێت و ئیش بۆ خەڵك بكات و سەرنج ڕاكێش بێت،
شایانى وتنە ئەم سەرچاوەیەى كوردستان پۆست باس لەچەندین حالەتى بەدڕەوشتى دەكات و چەندین ناو دەهێنێت بەڵام پەیامنێرى كوردستان پۆست هیچ یەكێك لەم ناوانە بڵاوناكاتەوە،
لەلایەكى ترەوە ئێستا یەكێتى بەشان و باڵى حمە وەتماندا هەڵَدەڵێت كەگوایە ئەم سەركەوتنە هۆكارەكەى ئەو بووە بەڵام نێردراوى كوردستان پۆست لەقەڵادزێ ڕایگەیاند ئەم پڕوپاگەندەیەى یەكێتى هیچ ڕاست نیە و خەڵكى قەڵادزێ لەسەدا حەفتایان پارتین،
بۆیە دەنگیان بۆ لیستى كوردستانى داوە نێردراوى كوردستان پۆست چەندین هاوڵاتى دواندووە هەموویان ئاماژەیان بەوە كردووە كەئێمە هەرلەكۆنەوە پارتین بۆیە دەنگشیمان بەم لیستە داوە،
سەبارەت بەكۆبونەوەى پەرلەمانى كوردستان دیاریكردنى پۆستى سەرۆكى حكومەت پەیامنێرى كوردستان پۆست لەهەوڵى دەست كەوتنى زانیارى دایە بۆ ئەوەى ئیمڕۆ یان سبەى ڕاپۆرتێكتان لەمبارەیەوە بۆ بڵاوبكەینەوە،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست