کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ/ڕاى گشتى وئاگادارى سەرجەم ئەندازیارانى كشتوكالى بەرێز

Wednesday, 25/07/2012, 12:00



وەك دەزانن لەسەرەتاى مانگى (3)ى ئەم ساڵەوەئەندازیارانى كشتوكاڵى راِنیە, پشدەر,دوكان, دەربەندیخان ,شارباژێر, چەمچەماڵ, گەرمیان, شارەزور, هەڵەبجە,كۆیە,ناوشارى سلێمانى) لەڕوانگەى هەستكردنمان بەبەشخوراوى بەوەى كەمافەكانمان بۆ دابین نەكراوە لەچاوهاوتاپیشەییەكانى ترلەرێكخراووسەندیكاكانى تر بۆیە ئیمەش كومەلیك داواكاریەكمان پێشكەش بەلایەنەپەیوەندى دارەكان كرد لەبەروارى 7/3/ 2012 بەلام بەداخەوە گوێمان لێ نەگیرا بۆیە لەبەروارى 9/5/2012 لەپاركى ئازادى شارى سلێمانى نوێنەرى ئەوناوچانەى كەلەسەرەوەئاماژەمان پێكردووەكۆبوونەوەیەكمان ئەنجام داوجارێكى تریاداشتێكى ترمان ئاڕاستەى لایەنە پەیوەندى دارەكان كردەوە.
هەروەها لەڕۆژى 5/6/2012 بۆماوەى یەك ڕۆژ مانگرتنمان ڕاگەیاندو نەچوینە فەرمانگەكانەوە وەكوناڕەزاییەك بەرانبەر جێبەجێنەكردنى داواكاریەكانمان بەڵام بەداخەوەحكومەت هیچ وەڵامێكى ئەوهەمووداواكارى ویاداشتانەى ئێمەى نەدایەوە بێباكانە وەكو ئەوەى هیچ كارێكى بەكەرتى كشتوكاڵى نەبێت لەكوردستاندا,كەئەمەش كارەساتەوجێگەى داخە,لەلایەكى ترەوە زیاترلەدوومانگەئەندازیارانى كشتوكاڵى چاوەڕیی سەرۆكایەتى حكومەت ئەكەن تاوەكولەگەڵیانداكۆببنەوەبەڵام بەداخەوەهەرجارەى بەبیانوویەك ئەوكۆبوونەوەیەڕێكنەخراوە بۆدواجارولەبەروارى 9/7/2012 بەمەبەستى وەرگرتنى مۆڵتى خۆپیشاندان لەڕۆژى 12/7/ 2012لەبەردەم نوسنگەى جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێم لەسلێمانى داواكاریەكمان پێشكەش بەپارێزگاى سلێمانى كرد ئەوخۆپیشاندانە ئەنجام بدەین بەڵام بێ هیچ بیانووەیە پارێزگاى سلێمانى مۆڵتى پێنەداین لەهەمان كاتدائێمەزۆرنیگەرانین لە هەلوێستى سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستان كە بەداخەوەخۆى بێدەنگ كردووەلەئاست داخوازى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستان تەنانەت بەدواداچون ناكات بۆئەو یاداشتەى كەلەبەروارى 17/4/2012 لەپریس كونفراسێكدا بەئامادەبوونى نەقیبى سەندیكاوبەرپرسى سەرجەم لقەكانى سەندیكا لە هەولێر ئاڕستەى لایەنەپەیوەندى دارەكانیان كردبوو,ئێمە تێناگەین چ هۆكارێك لەپشت ئەم بێ دەنگیەى سەندیكاوەیە,لە كاتێكداڕوِژانەئەبینین سەندیكاوڕێكخراوەپیشەییەكانى ترچۆن بەرگرى لەماف وداخوازى ئەندامەكانیان ئەكەن وحكومەت ناچارئەكەن بەدەم داخوازى وداواكاریەكانیانەوەبچێت ,بۆیەئێمەلێرەوەڕاى ئەگەیەنین ئەگەر سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵى بەشێوەیە بەردەوام بێت لەبێ دەنگى ئەوا ناچارئەبین ئەندامێتى خۆمان لەو سەندیكایەكۆتایی پێ بێنین و ڕێكخراوێكى دیكە دروست بكەین كەلەئاست داخوازى ئەندازیارنى كشتوكاڵى دابێت وبەرگرى كارێكى باش بێت لەبەدەست هێنانى مافى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستان بۆیەلەم ڕووەوەچاوەڕوانى هەڵویستى جدى سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستانین .
لەكەل ریزماندا...........

24/7/2012
07701971137
 07701273360
07701433609
07701511182

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە