گیڤارای کورد
Thursday, 07/03/2013, 12:00
ناتوانم چی گیڤارا به جلی کوردی و چلوتێک به‌ده‌مه‌وه بێنمه به‌رچاوم، چونکه هه‌مان ئه‌م گیڤارا کورده دوای خه‌باتی سه‌ختی شاخ ده‌کرا به لێپرسراوێکی گه‌نده‌ڵ و کوڕه‌کانی ده‌بوون به تاجیر و خۆشی له‌بنه‌وه خۆی بۆ ژنیهێنان ساز ده‌کرد و سمێڵی قنجه‌ی ده‌هات که بیکا به دوو یان سێ ژن وه‌ک زه‌مانی ئه‌سحابه‌کان، کۆمه‌ڵێک ماستاوچی چڵکاوخۆری ده‌ورو خولیان ده‌دا و ئه‌رزی واقعیان له‌ژێر پێی... ده‌رده‌هێناو ورده ودره ده‌بوو به که‌سێکی مه‌سئولی وه‌ک ڕه‌فیقه حیزبیه‌کانی زه‌مانی به‌عس.
نا نابێ گیڤارا وای لێ بێ، نا بێ سیمبۆلی خۆبه‌ختکردن بۆ چهووساوه ڕیسوا بکرێ، ئه‌م وێنه جوانه‌ی گیڤارا هه‌ر ده‌بێ به پیرۆزی له مێشکمان بمێنێته‌وه، نامانه‌وێ، به‌ڵێ نامانه‌وێ و لێشمان ناوه‌شێته‌وه گیڤارامان هه‌بێ،
به‌ڵام ده‌یه‌ها فیدڵ کاسترۆمان هه‌یه.
باشه خۆ گیڤاراش هه‌ر ئینسان بوو، کێ بوو وه چی کرد که ئاوا کراوه به ئه‌فسانه.
دوای کاره‌ساتی شۆڕشی ئه‌یلول باو باوی خوێندنه‌وه‌ی کتابه‌کانی گیڤارا و به‌سه‌رهاتی ژیان و مردنی بوو، میله‌تی کورد له‌زۆر میله‌تی تر به گیڤارا ئاشناین، به‌ڵام که‌م که‌س دازانێ که دوای سه‌رکه‌ووتنی شۆڕشی کوبا وه که وه‌زیری پیشه‌سازی کوبا بوو، له عه‌قدێک له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی سۆڤێت که ده‌بووایه کارگه‌یه‌کی چاککردنی قه‌میشی شه‌کر، فێڵی لێ‌کرا و پاش وێژه کردنی به‌ڵگه‌نامه‌که سۆڤێتیه‌کان کارگه‌یه‌کی کۆنی خۆیان له‌بریتی دانه‌یه‌کی نوێ بۆ کوبا نارد، جا لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ گیڤارا بۆ گیڤارا بوو
وه‌ک وه‌زیرێک زۆر دڵته‌نگ بوو به‌م فرتوفێڵه‌ی برا گه‌وره - سۆڤیێت - به‌ڵام نه‌هه‌وڵی دا له هیچ شوێنک به‌خراپ باسی کۆمه‌نیست بکا، وه دواییش که کاسترۆ ڕه‌خنه‌ی زۆر توندی لێگرت، ئه‌گه‌ر گیڤارا کورد بووبا، یه‌کسر حزبێکی بۆخۆی درووست ده‌کرد و ئینشیقاقی ده‌کرد، به‌ڵام چی مه‌سه‌له‌که‌ی خۆی و بیروباوه‌ڕی به گه‌وره‌تر ده‌دیت له هه‌ڵه‌ی که‌سانی سهربهکۆمهنیست، وه که‌سێک بوو که له‌سه‌رووی نه‌ته‌وه‌وه بیری ده‌کرده‌وه، وه ئێمه‌ش تا ئیمڕۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان پێشێل ده‌که‌ین.
ئه‌گه‌ر گیڤارا کورد با دوای ئازادی کوردستانی خوارو نه‌ده‌بوو به مه‌سئولێکی تاجیر، به‌ڵکو به‌هانای کورده چه‌وساوه‌کانی به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستانی گه‌وره ده‌هات، خۆی به‌خت ده‌کرد له‌ڕێگای کوردستانێکی ئازاد.
پێش چه‌ند ڕۆژێک هه‌ر له‌م مه‌جلیسه ئه‌لکترۆنیه خوێندمه‌وه که گوایا یه‌کێک له کچه‌کانی گیڤارا گووتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر باوکم نه‌کوژرابا ئێستا بۆ کوردستان پشمه‌رگایه‌تی ده‌کرد، هه‌رچه‌ند گوومانم هه‌یه که کچی گیڤارا وای گووتبێ، وه ئومێده‌وارم ئه‌و براده‌ره بینووسێ که‌ی وه له‌کوێ کچه‌که‌ی وایگووتوه،
به‌رهه‌می ژیانی گیڤارا نیشان ده‌دا،جا کچه‌که‌ی بڵێ یان نه‌ڵێ، ئه‌گه‌ر گیڤارا نه‌کوژرابا ئه‌وا هه‌روه‌ک دالی لاما و نیلسۆن ماندێلا، پشتیوانی له مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کرد،
به‌ڵام فیدڵ کاسترۆ به کورته‌ک و شهڕواڵهوه یان به چه‌فیه و عه‌گاله‌وه زۆر شیاوه، چونکه هه‌مان ئه‌وکاته‌ی که ڕژێمی به‌عس چه‌نده‌ها نه‌وه‌ی به‌جه‌رگی چه‌پڕه‌و وه کۆمه‌نیستی له زیندانه‌کانی ئاخنی بوو وه یه‌ک به‌دوای یه‌ک له‌سێداره ده‌دران، فیدڵ کاسترۆ له‌به‌ر خاتری چه‌ند دلۆپێک نه‌ووت هه‌موو بیروباوه‌ڕی خسته ژێر پێی
وه ڕۆژنامه‌کانی به‌عس له‌ده‌می ئه‌وه‌وه نووسیان که کاسترۆ ده‌ڵێ
ان سدام حسين سديقي و رفيقي في النچال
جا بۆیه ئه‌گه‌ر پێی مابێ، لێی ده‌وه‌شێته‌وه که ژن به ژنه‌ش بکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست