کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیران: هەڵبژاردنی ئازاد یان شانۆگەری گاڵته‌ تەئامێز...

Friday, 31/05/2013, 12:00





وا بریارە لەبیست وچوارەمی مانگی حوزەیران، یانی دوای چەند هەفتەی تر یانزە هەمین خولی بەناو هەلبژاردنی سەرۆک کۆمار ونوینەرانی شورا ئیسلامییەکانی شارو لادیکان بۆ بەریوەبردنی کۆمەلگای ئیران بۆ چوار سالی ئاییندەی تر دەست پی بکات.
بۆ ئەم مەبەستە سەرانی رژیمی ئیسلامی لەسەر هەمویانەوە شورای نیگابان و وەلی فەقیه، کەلە گەورەترین ئاخوندە جەللادەکان لەسەر و هەموویانەوە خامەنەئی پیک هاتووە، خەریکی خۆ ئامادە کردنن بۆ سازدانی ئەم بەناو هەلبژاردنە تا بتوانن بی دەردی سەرو نارەزایەتی باڵەکانی تری ئیسلامی وخەلکەوە بەریوەبچی. هەلبەت تائەو جێگەیەی دەگەرێتەوە بە شورای نیگابانەوە، دارو دەستەیەکی هەلبژێردراوی جەماوەری نییەو بەڵکو راستوخۆ لەلایەن دەزگای تری ئاخوندی وخودی وەلی فەقی یەوە دادەنرنێت.
جا بەدوای دەرگای خۆ پالاوتنەوە بۆ خۆ کاندیدکردن نزیک بە ٧٠٠ کەس لە بالە جۆراوجۆرەکانی سەرانی ئیسلامی خۆیان کاندید کرد . لە نیویاندا هاشمی رەفسەنجانی کەسەرۆکی مەجمەعی تەشخیسی مەسلەحەتی رژیمە و بەبربرە پشتی رژیم و نزیکترین لە یارانی خومەینی دامەزرینەری کۆماری ئیسلامی دادەنریت بەلام لەلایەن شورای نیگابان و وەلی فەقی رەتکرایەوە بەبەهانی لایەنگری لەرەوتی ریفۆرمخواز.ئەوەش روونو ئاشکرایە کە رەفسەنجانی لە دەیان سالی رابردوودا لەپلەو پایەیەدا بە یەکیک لە جەللادەکانی رژیم دادەنریت و دەستی هەبووە لە کوشت‌و برو تیرۆرو سەرکوتی خەلکی ئیران وهەموو ئۆپۆزیسون. وەلەم سەدان کەسە ئەوانەی بریاری مافی خۆ پالاوتنیان پیدرا لە ژمارەی پەنجەکانی هەردوو دەست تیپەر نابن، کە هەموویان لە سەرانی نزیکی بالی موحافەزەکاری خەتی خامەنەئین.
هەروەها خاڵی پر سەیرو سەمەرە لەم هەلبژاردنە بەناو ئازادە بریاری ریگانەدانە بە خۆ هەلبژاردنی ژنان کە نیوەی کۆمەلن. ژنان مافی ئەوەیان نییە خۆیان هەلبژیرن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار لەبەرئەوەی بەپیی ئایەت‌و عەقیدەی ئیسلام الرجال قوامون علی النساو.
ئەمە جگەلە لەوەی لەسایەی ئەم رژیمەدا دەیان ساڵە پیکهینانی حزبی سیاسی وریکخراوەی جەماوەری وئازادی سیاسی و راگەیاندن و رەخنەگرتن ماف‌و ئازادی یە فەردی ومەدەنی یەکانی بەهەمو شیوازیک قەدەغەیەو خەلکی ئازادیخوازی ئیران لەسەر سەرەتاییترین پیادەکردنی ئەم مافانەیان رووبەرووی دەسگیرکردن و زیندانی و ئازارو ئەشکەنجەو لەسیدارە دەبنەوەو لەم ٣ دەیەیەدا دەیان هەزار کەس لە سیدارە دراون وکوژراون و سەدان هەزاریش خزێنراونەتە زیندانە رەش‌و تاریکەکانەوە
هەروەها لە سایەی ئەم رژێمەدا ئابووری ئیران و بە قولترین قەیرانیدا تیپەر دەبیت و خەلکی ئیران لەوپەری کاری سەخت و بیکاری و هەژاری و نەبونی ژیان بەسەر دەبەن . دیاردەکانی لەشفرۆشی و گورچیلەو خوین فرۆشی و دزی‌و بازرگانی بە ژنان و ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان بۆتە دیاردەیەکی کۆمەلایەتی ترسناک و ئەمانەو سەرەرای دیاردەی ئاوارەیی و پەنابەری ئالەم باردودۆخەدا ئەم رژیمە پروپاگەندەی هەلبژاردنی ئازاد دەکات بۆ ئەوەی تەمەنی رەشی خۆی دریژ تر بکاتەوە.
تا ئەو جێگەیەش دەگەرێتەوە بەبارودۆخی سیاسی و پەیوەندی رژێم لەئاستی دەرەوەدا ئەوە بەوپەری قەیراندا تێپەر دەبیێت بە تایبەتی بەهۆی ململانیی سیاسی وئابوری یەکانی لەگەل ئەمریکاو وولاتانی رۆژئاواو کێشە و قەیرانی چەکی ناوەکی و ئاکامی فشارو ئابلوقە ئابوری و سیاسی یەکانی وولاتان لەسەری. بەم هۆیەوەو هاوکات هاوکاری رژیم بە دەستەوتەقم و رژیمە ئیسلامی یەکانی ناوچەکە ئەمانەش هەموویان بونەتە هۆکاریک بۆ زیاتر قولبوونەوەی قەیرانەکان و بارگرانی بو خەلکی ئیران
هەموا ئەمانە وایان کردوە نارەزایەتی یەکانی جەماوەری ئێران لەکرێکاران و زەحمەتکێشان و ژنان و لاوان و قوتابیان ..هتد سەراسەری ئێران و هەروەها لە کوردستان پەرە بگریت و ببێتە داخوازی روخاندنی ئەم رژێمە لە جەندین ساڵی رابردوودا.
وە هەر ئەم بارودۆخەش بۆتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ سەرهەڵدانی قەیرانی ناوخۆیی رژێم و قەوارەگرتنی رەوتێک بەناوی باڵی ریفۆرم و جولانەوەی سەوز لە چەند سالی رابردوودا. بە تایبەتی لە ماوەی هەڵبژاردنەکانی چوار ساڵ لەمەوە بەرەوە کە ئاکامەکەی تەقینەوەی نارەزایەتی خەڵک بوو لە چوارچیوەی سیاسەتەکانی جولانەوەی سەوز بەرابەری موسەوی‌و کەروبی‌و رەفسەنجانی.
دیارە ئەوەی گومانی تیادا نی یە ئەوەیە کە هەردوو باڵی موحافزو ریفۆرمخواز ئامانج و هەوڵیان بۆ پاراستنی خودی رژیمی ئیسلامی یە بەرامبەر نارەزایەتی خەلک . لەم بارەیەوە ئەم دوو باڵە هەر یەکەیان بە پیی رۆڵی خۆیان توانیویانە لەم چەند ساڵە جەماوەری خۆش باوەر بکەن .بە تایبەتی جولانەوەی سەوز بەهۆی لایەنگری زۆریک لە رەوتو لایەن سیاسی یەکانی ئۆپۆزیسیون لە سەلتەنەت تەڵەبەکانەوە تا مەشروتەیی و تودەیی و لیبرال و تەنانەت هەندێک لە رەوتە چەپ و کۆمۆنیستەکانەوە کەوتنە ژیر ئاسوی سیاسی جولانەوەی سەوزە.
بەلام جەماوەر بە ئەزمون وەرگرتن لە تاقی کردنەوەکانی رابردوویان باشتر بۆیان روون بۆتەوە کە ئەم هەلبژاردنانە جگە لە شانۆگەری یەکی گەلتەجاری هیچی تر نی یەو هیچ ئومیدیک بە ریفۆرم نابەستنەوە هەر بۆیە ئەگەری بەشداری خەلک زۆر دەگمەن دەبێت لە بەراورد لەگەل هەلبژاردنەکەی سالی ٢٠٠٩.
ئەوەی دەبێت بۆ جەماوەر زیاتر رۆشن بێت ئەوەیە کە ئەم رژێمە پایەکانی لە یەکەمین رۆژی دامەزراندنی یەوە لەسەر سەرکوتی رەها دامەزراوە .بۆیە هەر کرانەوەو ریفۆرم و ئالوگۆریک هەرگیز مومکن نی یەو خودی سەرانی رژیم و سەرجەم بۆرژوازی ئەوە باش دەزانن کە کەمترین دەرفەتی ئازادی یانی کردنەوەی دەرگای نارەزایەتی و راپەرینی خەلک و روخانی رژیم.
وە بێگومانە روخانی ئەم رژێمە بەهیزی شۆرشگیرانەی جەماوەری کریکاران و خەلکی ستەمدیدەو هیزی ئازادیخوازو یەکسانیخواز دەرگا دەکاتەوە بەرویی ئالۆگۆر لە ناوچەکەو تەنانەت هێزی هاوسەنگی لە ئاستی جهانیشدا .لەم بارەشدا ئەمە نە بە قازانجی سەرجەم باڵە بۆرژوازی یەکانی ئیران و ناوچەکەیە نە بە قازانجی خودی دەوڵەتەکانی ئەمریکاو رۆژئاواو زۆریک دەوڵەتەکانی جیهانە. هەر بۆیە خودی ئەمریکاو رۆژئاواش لە چەند ساڵی رابردو هەمیشە هەمو کارو هەوڵیکیان بۆ ئەوە بووە کە ئەم رژێمە دەستەمۆ بکەن بۆ بەرژەوەندی یە سیاسی و ئابوری یەکانیان یان ئەوەتە بە هێزی خۆیان سەرنگونی بکەن یان ئەوەی ریفۆرمو ئالوگۆریک لەناوخۆ پیک بینن کە ئەمانەش هیچیان نە لە توانادا بوە تا ئیستا نە لە داهاتوشدا لە توانادا دەبن.
کۆتای مەی ٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە