کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپۆرتێكى سه‌رۆكی ليستى كوردستانى هاولاتيانى گه‌رميان توره‌ ده‌كات

Tuesday, 12/01/2010, 12:00


دواى ئه‌وه‌ى له‌راپۆرتێكدا بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران هه‌ريه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران (سۆزانى خاله‌شه‌هاب و سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان) داوايان كردبوو زانكۆى گه‌رميان نه‌كرێته‌وه‌ ئه‌و راپۆرته‌ بوه‌ هۆى توره‌كردنى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى .

له‌م باره‌يه‌وه‌ بێستون ژاڵه‌يى چالاك له‌رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌لێدوانێكیدا به‌ سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند: ئه‌و راپۆرتانه‌ى ئه‌و دوو په‌رله‌مانتارانه‌ى به‌تايبه‌ت كه‌ يه‌كێكيان وته‌بێژى ليستى ده‌سه‌لاَته‌ ئاماژه‌يه‌كى مه‌ترسيداره‌ و دژايه‌تيه‌كى ئاشكراى خواسته‌كانى گه‌رميانيه‌كان و هه‌زاران كورو كچى ئێره‌يه‌ كه‌ ئێمه ‌ساڵه‌هايه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ين .

هه‌روه‌ها وتيشى: ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ قبوول ناكه‌ين و رێگاى جۆراوجۆر بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ده‌گرينه‌به‌ر و ده‌بێت ئه‌وپه‌رله‌مانتارانه‌ به‌ره‌سمى داواى لێبوردن له‌و هه‌ڵوێسته‌يان له‌گه‌رميانيه‌كان بكه‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە