مه‌مکه فه‌رامۆش(بۆ نه‌ورۆز)
Wednesday, 26/03/2014, 12:00
1936 بینراوە
نه‌ورۆز،سه‌رتۆپی هه‌موو مانگانه
جه‌ژنه کۆنه‌که‌ی باو باپیرانه
دێرین یادگاری هه‌موو کوردانه
مه‌شخه‌ڵ و چرا بۆ به‌رخۆدانه
دیسان سه‌ره‌تا بۆ سه‌رهه‌ڵدانه
چاوگه،ده‌سپێکه بۆ ئه‌م ژیانه
ئه‌ڵێ کورده‌گیان مه‌مکه فه‌رامۆش
با بڵێسه‌که‌ت قه‌ت نه‌بێ خامۆش
نه‌ورۆزی 2714
نه‌ورۆزی غوربه‌ت
ساڵی نوێیه و وا نه‌ورۆزه
غه‌ریب غه‌ریب بۆ ئه‌مساڵ
و
بۆ نه‌ورۆز و ئه‌م به‌هاره
له‌باتی کارته‌پۆستاڵێ ڕه‌نگاڵه‌یی
گوڵه‌نه‌ورۆزه‌ی نیشتمانم
ئه‌که‌مه دیاری
و
لێت ئه‌که‌م جه‌ژنه پیرۆزه.
یه‌که‌م ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای یه‌که‌مین دار
هه‌ر ئه‌به‌خشم به تۆی نازدار
ئه‌ی کوردستان،
ئه‌ی ڕووگه‌که‌ی ئاوات و گیان.
هه‌تا تیشکی یه‌که‌م به‌هار
شۆقی بگرێته تۆی گوڵزار
با هۆنراوه‌م هه‌ر بۆ تۆ بێ
یه‌که‌م دڵدار!
هه‌تا سێبه‌ری نیشتمان
سێبه‌رم بێ بۆ دڵ و گیان
هه‌ڵبه‌ستم هه‌ر بۆ تۆ ئه‌بێ
ئه‌ی قیبله‌که‌ی پیرۆزی ژیان.
هه‌موو ساڵێک یه‌کی به‌هار
یه‌کی یه‌کی خاکه‌لێوه
و
نه‌ورۆزی زۆر شیرین‌تر له
تان و پۆکه‌ی منی شه‌یدای
خاک و خۆڵ و ده‌وه‌ن و دار،
بۆت ئه‌نووسم هه‌مان شێعر
و
هۆنراوه‌که‌ی پار و پێرار.
گشت سه‌ری ساڵ و نه‌ورۆزێ
چه‌پکه شێعرێ ئه‌هۆنمه‌وه
که‌مۆڵه‌یه‌ک هه‌ست و نه‌ستی نه‌ورۆزه‌که‌ی
" پیره‌مێرد"ت پێ ببه‌خشێ
ئه‌ی نه‌خشینترین گوڵعوزار.
نه‌ورۆزی 2714