کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نێچیر . . . ببوره‌ هه‌مووی ئه‌سڵ و ئه‌ساسی هه‌یه‌!.تازه‌کراوه‌ته‌وه‌.

Monday, 02/02/2009, 12:00

2161 بینراوە


 له‌ ڕۆژی 02-02-2009 نێچیر بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌که‌ له‌ هۆڵی دیوانی په‌رله‌مان کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی گرێدا..
له‌م کۆنگره‌یه‌دا نێچیر هه‌روه‌ها سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌ کارتۆنییه‌که‌ی هه‌رێم، زۆریان ڕاستیی درکاند، بێ ئه‌وه‌ی بیانه‌ویت، به‌لگه‌ی زۆر و زه‌به‌ندیان دا به‌ده‌سته‌وه‌، به‌ڵام دیسان له‌ کاری چه‌واشه‌کاریش نه‌وه‌ستان، زۆر درۆی شاخداریان بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا وه‌ڕێخست.
زۆر قسه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی کۆنگره‌که‌ هه‌ڵده‌گرێت، به‌لام لای ئێمه‌ مه‌به‌ست ته‌نها ده‌رخستنی لایه‌کی ئه‌و قسانه‌ و خوودی کۆنگره‌که‌یه‌، که‌ نێچیر چه‌ند له‌ راگه‌یاندنه‌ ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆکان تووڕه‌یه‌ و داخ له‌ دڵه‌. چه‌نده‌ها جار دووپاتی ده‌کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ی ده‌نووسرێت له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵیی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ و حکومه‌ته‌که‌ی، هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه‌. ئه‌ویش وه‌ک جه‌لال و مه‌سعود که‌وته‌ تۆمه‌تبارکردن و لێدانه‌وه‌ی چه‌رخه‌سواوه‌که‌ی تیووری پیلانگیڕیی و دوژمنانی ده‌ره‌کی و تۆمه‌تی وابه‌سته‌بوون به‌ هێزه‌ده‌ره‌کییه‌کان و شتی له‌و بابه‌ته‌ی ده‌وت!.
له‌کاتی قسه‌کردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌‌ی‌ نێچیر،  بۆ هه‌موو ئاماده‌بوان  ده‌رده‌که‌وت، که‌ نێچیر به‌ته‌واویی هاوسه‌نگی سایکلۆژی له‌ده‌ستدا‌وه‌ و له‌ به‌رده‌م رۆژنامه‌وانان  تومت وه‌کو مناڵێکی که‌تنکه‌ر‌، بیانووی ساخته‌کاریانه‌ی ده‌هێنایه‌وه‌، وه‌ک قوتابییه‌ک له‌ به‌رده‌م مامۆستاکه‌ی که‌وتبووه‌ به‌رگری نێگه‌تیڤانه‌ له‌ خۆی و قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قی ده‌کرد.

نێچیر له‌ دوا ووته‌یدا ووتی: وه‌رن من وه‌ڵامی یه‌که‌یه‌که‌تان ده‌ده‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ، ئینجا ده‌زانن، که‌ هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه‌..

ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆست له‌ نێچیر داواکارین وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌ته‌ بداته‌وه‌، که‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یخه‌ینه‌ به‌ر ده‌می، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی گفت و به‌ڵینی خۆیه‌تی، با مه‌ردانه‌ وه‌ڵاممان بداته‌وه‌ ، ئینجا دوای ئه‌وه‌ ده‌توانێت بۆ هه‌موان باقی شته‌کانی دیکه‌ وه‌ڵام بداته‌وه.
ئێمه‌ ده‌پرسین ئه‌گه‌ر گه‌نده‌لی نییه، ئه‌ی‌ به‌ ج ده‌سه‌ڵاتێک زیاتر له‌ (291) دۆنم زه‌وی به‌ ناوی زانکۆیه‌کی وه‌همی ده‌خه‌یته‌ سه‌ر ناوی نوری شه‌نگاڵی؟!
دیاره‌ ئێمه‌ پیش "هاوڵاتی"ی، به‌ڵگه‌‌ی ئه‌و تاوانه‌مان خسته‌ روو، هیوادارین نێچیر  به‌ شه‌فافیه‌ت وه‌ڵاممان بداته‌وه‌...
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست فه‌رموون گوێ له‌ نێچیر بگرن و بزانن چه‌نده‌ له‌ ره‌خنه‌ی راگه‌یاندنه‌ ئازاده‌کان ده‌ترسێ:
http://uk.youtube.com/watch?v=98zeYc5D93g


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)