کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ێكخراوه‌كانى پارتى به‌رده‌وامن له‌ دڕاندنى پۆسته‌ره‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى

Saturday, 18/07/2009, 12:00


ڕێكخراوه‌كانى پارتى به‌رده‌وامن له‌ دڕاندنى پۆسته‌ره‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و لایه‌نگرانى لیستى خزمه‌تگوزاریش بۆ پاراستنى پۆسته‌ره‌كانیان شه‌ونخونى به‌دیاریانه‌وه‌ ده‌كه‌ن .

له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا لایه‌نگرانى لیستى كوردستانى هه‌ڵمه‌تێكى نوێی ڕێكخراویان بۆ لێ كردنه‌وه‌ى پۆسته‌ره‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ژماره‌ 59 ده‌ست پێ كردووه‌ و له‌ به‌رامبه‌رشیدا لایه‌نگرانى لیستى 59 له‌شه‌وه‌وه‌ تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان به‌ ناچارى به‌دیار پۆسته‌ره‌كانیانه‌وه‌ شه‌ونخونى ده‌كێشن .

له‌وباره‌وه‌ په‌یامنێرى سایتى یه‌كگرتوو له‌ زاخۆ پێى ڕاگه‌یاندین له‌ ناحیه‌ى باتوفه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكى زه‌ردى بارهه‌ڵگرى زه‌رد هاتووه‌ بۆ ناحیه‌ى هیزاوا و فلێكسه‌كانى لیستى 59ى لێ كردۆته‌ و به‌هۆى شه‌ونخون كه‌رانه‌وه‌ ڕێگه‌ى لێگیراوه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى .

هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێك له‌ ناحیه‌ى هیزاوا كه‌ ڕۆژى هه‌ینى توانراوه‌ له‌ لایه‌ن پاسه‌وانان و شه‌ونخون كارانه‌وه‌ بناسرێنه‌ وه‌ و ناوه‌كانیان بزانرێت كه‌ جگه‌ له‌ دڕاندنى پۆسته‌ره‌كان هه‌ندێكیان به‌ بۆیاغى ڕه‌ش دا ده‌پۆشن كه‌ دووان له‌و كه‌سانه‌ ناوه‌كانیان بریتین له‌ (شیمال على حسێن سه‌ندى و ره‌زوان عه‌لى عیزه‌ت سه‌ندى) و دوو كادیرى پارتى دیموكراتى كوردستانن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە