کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەیامەکەی کوردستانپۆست - بۆ ده‌نگدان مه‌چۆ، ئه‌و ده‌نگه‌ی تۆ! ره‌وادانه‌ به‌ خیانه‌ت و فه‌سادیی و ناپاکیی - بەشی یانزە

Sunday, 09/06/2013, 12:00

1670 بینراوە







هەڵبژاردنی بێ هەڵبژاردە. لەدونیای دیموکراسیدا لانی کەم دوای خولێك وەیان دوو خول لەهەڵبژاردن، پارتێکی نوێ وەیان بەرەیەك کە لەچەند پارتێك دروست بوبن،دێنە دەسەڵات و بەرنامەی نوێ و ستراتیژی خۆیان بەیان ئەکەن. لەسەر ئاستی کەسەکان خۆشیان، چەندین دەم و چاوی نوێ و چەندین تەمەنی گەنجتر لەخۆ ئەگرن. بۆ نمونە لەهەریەك لە بەریتانیا،فەرەنسا و ئەمریکا.. کاتێ لەهەڵبژاردنەکان تەواو ئەبن، هەمان دەم و چاو نین کەلانی کەم دەیەیەك و وەیان زیاتر هەمان پلەو پۆستیان هەبێ. ئەوەتا دوای تاتچەر، تۆنی بلێر و دوای ئەویش دیڤید کامیرۆن. لەفەرەنسا دوای میتیران، شیراک و دوای ئەویش سارکۆزی. لە ئەمریکا دوای کلینتۆن جۆرج بۆش و دوای ئەویش هەنووکە ئۆباما. گەر سەیری هەریەك لەو بەراووردانە بکەین، ئەبینین کەوا تەمەنەکان ووردە ووردە بەرەو کەم بوونەوە چوون و بەکەسانی گەنجتر شوێنیان پڕ کراوەتەوە.

با بێین و لەسەر ئەو ڕێچکەیەی سەرەوە تەماشای هەڵبژاردن و کەسایەتیەکان بکەین لای خۆمان و بزانین هیچ گۆڕانکاری چ لەسەر ئاستی پارتەکان و چ لەسەر ئاستی ئەو کەسانەی پلەو پۆستەکانیان هەیە، گۆڕاوە. لەدوای هاتنەوەی بەرەی کوردستانی بۆ کوردستان و دەستپێکردنی فەرمانرەوایەتی شار، با بزانین هەریەك لەیەکیتی و پارتی و ئیسلامیەکان و حسك و کێ و کێ. چ گۆرانکاریەك هاتۆتە گۆڕێ!! ئەوە تاڵەبانیە هەروەك خۆی ماوەو سوێندی خواردوە کەوا بخرێتە گۆڕیشەوە هەر سەرۆك و سکرتێرە.. ئەوە مەسعودە سوێندی بە گۆڕی باوکی خواردوە کەوا نەك خولێك و دوو خول سەرۆکی حزب و هەرێم بێ،، هەتا ماوە بەهەر نرخ و پاساوێك بێ، ئەبێ هەر خۆی سەرۆك بێ و بڕبەنگی لێیەن کەم و زیادی نیە.. هەمان شت بۆ ئیسلامی و حسك و دوکانەکەی قادر عەزیز و ئەوانی تریش .

ئەی کەواتە ئەو هەموو هەڵبژاردنانە بۆ ئەکەین و خۆمان ئەزیەت بەین و ڕوخسارمان شین و مۆر بکەینەوەو بکەوینە شەڕە پەڕۆ و دان بەبەڵێنی زۆر زەوەندە و کەچی هیچ گۆڕانکاریەك ڕوو نەدا؟؟!! ئاخۆ، لەدوای ٢٢ ساڵ لەتەمەنی ئەم پارتانە لە شار و لەپاش دوو هەڵبژاردنی گەورە و گران هیچ گۆڕانکاریەك ڕوونەدا،، ئەی چۆن تازە بەتازە بەتەمای گۆڕانکاری و شتی لەو جۆرە بین؟؟!! داخۆ هەریەك لە سەدام و قەزافی و هاوشێوەکانیان مەگەر مردن و ئەمریکا و هاوپەیمانانیان نەبونایە، هەتا هەتابوو سەرۆکی ووڵاتی خۆیان نەئەبوون!! ئەمە کرۆکی کیشەکەکەیە، هەڵبژاردن لەم جۆرە ووڵاتانە تەنها بۆ هەڵخەڵەتان و درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵات و بنەماڵەکانیانە. لەم ڕاستیەوە ئەبێ بگەینە ئەو ڕاستیە تاڵەی کەوا پێوست بەوە ناکا بەرەو هەڵبژاردن مل بنێین و دەنگی خۆمان بەدەستی خۆمان بسووتێنین.

بۆ نمونە لەوەتەی پارتی و یەکێتی هاتونەتەوە بۆ شار، ئەبینین کەوا چەند کەسێكیان هەیە بۆ هەموو پلەو پۆستەکان بەکاریان دێنن. بۆ نمونە، نێچیرڤان بارزانی جێگری مەسعود و هەر جارێك ناجارێ سەرۆك وەزیرانەو بەوە کەمتر بەهیچی تر ڕازی نابێ. کەسێکی وەك عیماد ئەحمەد کەهەر ڕۆژەو پلەو پۆستێکی هەیە. جارێ وەزیری تەندرووستیە، جارێکی تر جێگری سەرۆك وەزیرانە، جارێکی تر و لەهەر بوارێکی تر، بەبێ گوێدانە هیچ پسپۆریەك، هەر پلەو پۆستێکی بدەنێ، دەست لەڕووی کەس دانانێ و یەکسەر بێ یەك و دوو وەری ئەگرێ. گەر سەیری پرۆفایلی هەموو بەرپرسەکان بکەین، ئەوا هەریەك لەوانە لانی کەم لەچەند شوێنێکی جیاواز و بێ هیچ بەرپرسیاریەك ، پلەو پۆستی پێدراوەو هەمان دەم و چاو ئەهێننەوە بۆ ئەو پۆستانەی کەوا لەخۆیان و بنەماڵەکانیان زیادەیە.

ئێستاش با مژدەتان بەینێ و دڵتان خۆشکەین و گەر بچن بۆ هەڵبژاردن، ئەوا دەنگەکانتان هەمان بچم و دەموچاوە قێزەوەنەکانی ماوەی ٢٣ ساڵەی ڕابردوو بەری چاوتان ئەگرن و سواری کۆڵتان ئەبنەوە. ئەم هەڵبژاردنە کەوا هیچ هەڵبژاردەیەکتان بۆ دەستەبەر ناکا، هەمان سیاسەت وهەمان پارت و هەمان کەسایەتیەکان و هەمان بنەماڵەکان چەند بارە ئەبنەوە. بڕاوا مەکەن گەر بەڵینی ترتان پێبدەن، وەیان پەیامێکی نوێتان بەرگوێ بکەوێ. ئەم هەڵبژاردنە مایەپووچە و هەمان وێڵداش وهەمان ئاکامەکانی لەوەو پێش خۆی پێیەو هیچی نوێ لەخۆ ناگرێ.

ئەوە ٢ هەڵبژاردنی گەورە کرا و بینیمان کەدەسەڵات و فەرمانڕەواکان هەر خۆیانن و هەمان دەستەو دائیرەن. جا بۆیە ، هەر هەڵبژاردنێکی تریش بکرێ، هەر هەمان تاس و حەمامەو هیچی تر. ئیتر بڕوا ناکەین کەوا باڵانسی هێز هیچ گۆڕانکاری لەخۆ بگرێ و دەسەڵات ببن بە ئۆپۆزیسیۆن و ئۆپۆزیسیۆنیش ببنە دەسەڵات.. ئاخۆ چەندین جار بیستوومانە لەزاری بەرەی ئۆپۆزیسیۆنە کەوا ئەمان تەنها ڕەخنە ئەگرن و بەتەمای کورسی و دەسەڵات نین.

هاوڵاتیانی کوردستان گەر بیانەوێ خۆیان لەو ئەنجامە بپارێزن لەوەی کەوا تووشی نەبن، وەیان گەر بیانەوێ بەدەردی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو نەچن و مامەڵە لەگەڵ هەمان دەم و چاوەکاندا نەکەن. ئەوا تاکە ڕێگا لەبەردەمیاندا ، بایکۆت کردن و بەشداری نەکردنە لەو هەڵبژاردنە بێ هەڵبژاردەیە. گەر جەماوەر ئەیانەوێ ئەم جارە بەدەستی ئەوان گۆڕانکاری بکرێ، ئەوا ئەتوانن بەمەرجێ هەڵبژاردن ڕەت بکەنەوە و نەچنە بەردەم سندووقی دەنگدان. چونکە لەڕاستیدا ، ئەوە تاکە هەڵبژاردەیەکی ڕەوایە بۆ ئەوەی ڕەوایەتی لە دەسەڵاتێکی نەگۆڕ بکرێتەوە. دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن تەنها لەخەمی ئەوەدان کەوا هانی هاوڵاتی بدەن و بەزۆر قەناعەتی پێبکەن کەوا بچن دەنگ بدەن، لێ ئەوە لەخەڵکی ئەشارنەوە کەوا هیچ گۆڕانکاری ڕوونادا و دوای هەڵبژاردنەکە تەواو بوو، هەریەکەو بەجیا کیسەی بەتاڵی خۆی ئەدا بە دەسەڵات و داوای دۆلاری بەخشیش ئەکاو دەسەڵاتیش بەو پەڕی سەخاوەتەوە ئەیان داتێ و دڵیان خۆش ئەکا.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)