ده‌زگای پاراستن ده‌یه‌وێت به تۆمه‌تی جاسووسی بۆ ده‌وله‌تی ئێران کارزان که‌ریم سزا بدات
Saturday, 11/08/2012, 12:00
وێنه‌ی سه‌ره‌وه كارزان كەریم لەگەڵ نوێنەرى كۆمارى ئێران لەكاتى دیمانەیەكى ڕۆژنامەوانییدا
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئاسایشی گشتی، که نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرابکرێت لەسەر كەیسى ڕۆژنامەنووس كارزان كەریم، به کوردستانپۆستی ڕادەگەیەناند، که دواى ئەوەى رۆژی سێشه‌ممه 7 / 8 / 2012 نوێنەرى ئاسایش و فرۆكەخانەى هەولێر ئامادەی دادگا نەبوون، به‌و هۆیه‌وه دادگاییکردنه‌که دواخرا، ئیستا ئاسایشى پارتى دوو ڕێگاى داناوە بۆ ئەوەى كارزان كەریم تێوه‌گلێنێت و ئازاد نه‌کرێت:
ئیستا بۆیان ده‌رکه‌وتووه له‌به‌ر رای گشتیی ناتوانن کارزان که‌ریم به‌وه تاوانبار بکه‌ن، که نووسینه‌کانی مه‌ترستی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم هه‌بووه، جگە لە دروست كردنى مەترسى بۆ سەر دز و چەتەكانى ناو فرۆكەخانەى هەولێر، ئیستا دەیەوێ سیناریۆیه‌کی دیکه بۆ كارزان دروست بكات، گوایه کارزان جاسوسى بۆ ده‌وڵه‌تیی ئێران کردووه، ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیاندایه ئه‌م وێنه‌یه‌یه، گوایه‌كارزانى ڕۆژنامەنووس زانیاریى و هەواڵى نهێنى به ئیتلاعات داوه.
سه‌رچاوه‌که وتی ئەگەر بە پێی یاساى تیرۆر نەتوانرا كارزان تۆمەتبار بكرێ و فشاری زۆر خرایه سه‌ر دادگا و سه‌ر ئاسایش، ئەوا ئاسایش پەنا دەباتە بەر یاساى سزادانى عێراقى ژمارە 111 ى ساڵى 1969 ماددەى 21 ، كەتێیدا یاساكە، باس له تاوانى سیاسیی دەكات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش له خواره‌وه ده‌قی بڕگه‌ی یاساکه‌یه:
ماددەى (21) فەقەرە (أ) تاوانى سیاسى: بریتیە لە هەر تاوانێك كە بەهۆى پاڵنەرێكى سیاسى ئەنجام بدرێت یان دژى مافە سیاسییە گشتیەكان، یان تاكە كەسەكان ئەنجام دەدرێت، جگە لەمانە بەتاوانى ئاسایى دادەنرێت.
لێرەدا ئاسایش دەیەوێ پەنا بباتە بەر بەشى دووەمى ئەم ماددەیە، كە دەڵێ:
هەرچەندە هەندێ تاوان بە پاڵنەرى سیاسى ئەنجام دەدرێن، بەڵام بەتاوانى سیاسى دانانرێنن كە بریتێن لەم تاوانانە:
1/ ......
2/ ئەو تاوانانەى زیان بە ئاسایشى دەرەوەى دەوڵەت دەگەیەنن.
ده‌زگای پاراستن ده‌زانێت، که تێوه‌گلانی هه‌ر که‌سێک به‌م تاوانه به‌تایبه‌تیی له‌مه‌ی کارزان که‌ریمدا دوو لایه‌نی مه‌ترسییداری هه‌یه، بۆ نمونه ئەگەر هاتوو كارزان بەم یاسایە مامەڵەى لەگەڵدا كرا ئەوا ئاسایش دوو بەهانەى بەدەستەوە ده‌بێ:
یه‌که‌م: تا بەڕاى گشتى بڵین، ئەوە ئێمە بە یاساى بەرەنگار بوونەوەى تیرۆر مامەڵەمان لەگەڵ كارزاندا نه‌کردووه، به‌ڵکو بە پێى یاساى سزادانى عێراقى حوکم دراوه.
دووه‌م: به ڕای گشتیی ده‌ڵێن بەتاوانى سیاسیى مامەڵەى لەگەڵدا نەكراوە، به‌ڵکو وەك هەر هاوڵاتییه‌کی ئاسایى تاوانێكى كردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست