کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حه‌ڤده‌ی شوبات بووه‌ته‌ ترسێك بۆ ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ كه‌له‌ترسناكترین فلمی خه‌وفی جیهانیدا نایبینم

Friday, 17/02/2012, 12:00




 
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌ ده‌گوزه‌رێت كت و مت به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی قه‌زافی و مسعودی ئه‌سه‌دی دایه‌،ئه‌و كوشتار و تاوانانه‌ی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ كردوویانه‌ له‌مێژووی هیچ دیكتاتۆرێكی جیهانیدا نایببینین و نایبیستین.

 ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ جیاوازیان له‌قه‌زافی و ئه‌سه‌د ته‌نها له‌وه‌ دایه‌ هه‌ردوو رژێمی ئه‌سه‌د و قه‌زافی له‌ژێر ناوی به‌عسیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت ئه‌م تاوانانه‌ ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌كه‌یان ده‌كرد،به‌ڵام ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ژێر ناوی دیموكراسیه‌ت گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆیی دژی هاوڵاتیانی خۆیان ده‌كه‌ن.
 بۆیه‌ ده‌كرێت بڵێین ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ خه‌ته‌رترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جیهانن چونكه‌ به‌ناوی دیموكراسیه‌ت خۆیان كردۆته‌ دوو بازرگانی خوێنمژی مرۆڤی كوردی، بۆیه‌ ئه‌و دووبنه‌ماڵه‌یه‌ ته‌نها دوومونافقی سیاسین له‌سایه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی كۆمه‌ڵێك یاسایان ده‌ركردووه‌ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان كه‌مێك یاسای تریان ده‌ركردووه‌ ته‌نها به‌ گوفتار ده‌نا هیچیان كرداری نین ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ماكیاژی تاوانه‌كانی خۆیان بكه‌ن له‌به‌رچاوی سیاسیه‌ دیموكراسیه‌كانی جیهان.
رۆژی حه‌ڤده‌ی شوبات ئه‌و رووه‌ درۆینه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی تاڵه‌بانی و بارزانی نیشانی جیهانیان دابوو ره‌شتر بوو له‌چاو جاران،كۆتایی پێهاتنی ئه‌م شۆرشه‌ گه‌وریه‌ش له‌ئه‌ستۆی خودی گۆران دابوو .
 راسته‌ ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ هیچ نه‌ما نه‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ،به‌ڵام ئاشكرابوو گۆران ته‌نها چاره‌بوو بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ،كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كه‌ی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ به‌حزووری گۆران و ستایشه‌كه‌ی گۆران بۆ چوار بریاره‌كه‌ی مسعود ئه‌م راستیه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ گۆران ته‌نها به‌ڵایه‌كه‌ بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی له‌پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌ .
،ئه‌مرۆ كه‌یادی قه‌تل و عامه‌كه‌ی مسعود و جلال بوو راسته‌ مسعود و جلال نه‌وه‌ك خاڵه‌كانی خه‌ڵكی وئۆپۆزسییۆن داوای كردبوو جێبه‌جێ نه‌كرا بگره‌ درۆكانی خۆشیان كه‌مسعود بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كرد كه‌له‌بریاره‌ چوارخاڵیه‌كه‌ی خۆشی هیچی جێ به‌جێ نه‌كرد ،راسته‌ له‌م هه‌رێمه‌ ئه‌م رۆژه‌ هیچ گۆرانكاریه‌ك له‌پرۆسه‌ی سیاسی نه‌كرا ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بوو لام هه‌موو رۆژێك له‌ساڵیادی ئه‌م شۆرشه‌ ترسێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌وێته‌ دڵی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ سه‌رجه‌م كوچه‌و كۆڵان و شاره‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌ سه‌بازگه‌ بۆیه‌ من ئه‌وه‌ به‌خاڵێكی گرنگ داده‌نێم كه‌وا له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵك ئه‌یبینێت چۆن ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ترسی ئیراده‌ی خه‌ڵكیه‌وه‌ هه‌موو كوچه‌و كۆڵانێك ئه‌كه‌ن به‌ سه‌ربازگه‌،بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین رۆژی حه‌ڤده‌ی شوباتی هه‌رساڵێك فلمێكی خه‌وفی ده‌بینین كه‌ده‌سه‌ڵات لێێ ئه‌ترسێت و لێی تۆقیوه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌شی خه‌ڵكی ئازاو قاره‌مانی حه‌ڤده‌ی شوباته‌.................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە