کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە22 هه‌مین ساڵیادی ئەنفال .... نەتەوەیەکی بێ کەڕامەت ، تاڵەبانی و بارزانیەکی ناپاک... قادر نادر ... بەشی دووەم

Thursday, 15/04/2010, 12:00


قەدەر وڕێکەوت گەیاندمیە ولاتی بەفرو جوانی یاسای مرۆڤایەتیەوە) ،سوێد(. سالی ٢٠٠٣ کچێکم بوو ،، تایەک سال دکتۆرەکان نەیانزانی چیەتی ، وەک ئارەزوو ی کۆچ کردوو ، زیاتر لە ١٠ کاتژمیر ڕۆژانە دەگریا ، بەلام ئەو بۆ دوایین مالئاوایی دو کەسی خۆشەویست نا لەپرۆسەی ئەنفال ، بەلکوو لەتاو ئازارێک کە تاتەواویش بوو ، چارسەرو هۆکارەکەیان نەزانی . سەرباری چەندین نەشتەرگەری بچوک وکۆنترۆلی لەشی ، سەدان شەوە پڕ لەئازارەکانی نەخۆشخانە ، هزرم بۆ ئەوە دەڕۆی و دەموت ، چا نەبوو لەژێر دەسەلاتی نێچیر و عومەر فەتاح نەژیام . کە چۆن دەمتوانی خزمەت وئازاری ئەم مناڵەکەم بکەمەوە ، ئاخر لێرە نەترست هەیە لەبێ پارەیی گیانی مناڵێکت دەربچێت نە جیاوازیەکی چینایەتیش ، لەنێوان منالەکەت و بەرپرسێک دەبینی ، هەر ئەوکات بیرم لە جوانیەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سۆسیالزم دەکردەوە . هاوکات هزرم لەبەرپرسە باڵاکانی باشوریش تێ نەدەپەڕی ، کە چ تاوانبار و ناپاکێکی گەروەری کوردن ، کە سالانە زیاتر لە ٨ ملیارەها دۆلار لەبودجەی مناڵ و ژنانی ئەنفالکراو دێت و بەشی زۆری لەئارەزوە شەخسی و حزبیەکان ،نەوەک لە بڕی خزمەتگوزاری بۆ مناڵ و ژنی و پیرو پەککەوتە تەرخان بکەن ؟
. .هەر ئەو منالەم کەتەمەنی گەیشتە ١٨ مانگ پێیان راگەیاندین کە ئاوتیزمی هەیە (گەشەی عەقلی بەپێی تەمەن نابێت یان نۆرمال نین وەک منالی ئاسایی) لەم رۆژ بەدواوە هەرچواردورمان بە خزمەتگوزاری دەور دراوە ، تەنیا کاتی نوستنەکانی کارمەندی نیە ، هەرچی بۆ باشترکردنی یەک هەنگاوی بێت بەبودجەی کراوە بۆی ئەنجام دەدەن ، کە ئەگەرلە یەک نمونەی زۆر بچوک باس بکەم کورسی دانیشتنەکە ی لە ئۆتۆمۆمیل بەئاستی پارەی دانی دەسەلاتە بۆیەک برینداری هەلەبجە بۆ چونە ئێران ٢٠٠٠ دۆلار . هەموو ئەو پارانەی دەسەلات بۆ سەدان برینداری هەلەبجە کەلەسەر لێواری مەرگن تەرخان کراوە ، کە بەپێی وتەی جێگری سەرۆکی کۆمەلەی قوربانیان (ئاراس عابد) نزیک بە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلارە ، کەچی کچەکەم تەمەنی ٦ سالە ، ئەو بودجەیەی بۆی دابین کراوە لە باخچەی ساوایانی تایبەت و ٥ کارمەند و چەندین شێوازی یارمەتی دانی کەرەسەی باشترکردنی ژیانی و دەیان کۆڕش بۆ من وخێزانم و کورەکەم .زۆر زیاترە لەهەموو بریندارانی هەلەبجە . کەچی ئێمە پەناهەندەین لەم ولاتە . قوربانیانی کۆمەلکوژیش بە خوین و ئیسک وپروسک و دابرانی بە سەدان خۆشەویستیان ، ئەم دەسەلاتەیان دروست کردوە . کەچی ئەوان دۆزەخ ئاسا ، توێژێک لەبەرپرس و منالەکانیشیان فەرعون ئاسا دەژین !؟

٢. ئەوەی دڵتەنگم دەکات ، سەدان مناڵی چاوگەشی کورد لەنوگرە سەلمان بونە تێرکردنی ژەمێکی خواردنی سەگەرەشەکانی حەجاج و هەتک کردنی کەرامەتی ژنانی ئەنفال وبارزان و فرۆشتنی نزیک بە ٧٠٠ کچی کورد بە دەولەمەندە کانی عەرەب و شەهیدکردنی بە دەیان هەزاران پیرو پەککەوتە و گەنجی یەک دەڤەری باشوری کوردستان ...کە بەپێی ئاخافتنێکی گەورە جەلادی کورد نزارخەزرەجی لەرۆژنامەیەکی دانیمارکی نزیک بە ٢٥٠ هەزار کورد بووە ، کە بەشی گرنگی لە ناپاکی سەدان سەرۆک جاش بووە . کەبەناوی ئەوەی ڕزگاریان دەکەن کەچی پێشكەش بە سوپای مەرگ وجەلادانی وەک سولتان هاشم و خەزرەجی و وەفیق سامەرائیی کردوون ، بەڵام بەبەرچاوی بنەمالەی قوربانیان ئەو جاشا ناپاکانە بارزانی بە قارەمان و لەسالیادی ئەنفال پێشوازیان لێ دەکات ، بەکورو شێری بارزانی بەخەلک دەناسێنێ . تاڵەبانیش پارێزەربونەکەی لەبەغدا لەبڕی ئەوەی بۆ کورد تەرخان بکات لەداکۆکی لە گەورە جەلادانی ئەنفال خەرجی کرد (خەزرەجی وسولتان هاشم و وەفیق سامەرائی و سەدان فرۆکەوان.... . کەچی بەچەواشەی پۆلێ ویژدان فرۆشی سیاسی وقەلەم بەدەست ، دەنگتان داوە بەو بەرپرس و حزبانە !!؟ کە ئەگەر مام عەلی ودادەرەعنەکان لە بەر هۆکاری هەژاری ونەبونی تێگەیشتن و بەرنامەیەکی ڕونی گۆران ویەکگرتوو کۆمەل کەئازارەکانی ئێوەی تیا بێت ، بەڵام چ تاوانێکە پۆلێ قەلەم بەدەستی گەرمیان ، داکۆکی کەری هەموو ئەو جەلادانەتان لێ کردبووە ڕزگەرکەر!؟ . ئەم قەلەم بەدەستە ناپاکانە ، لەمێژووی کورد و لای نەوەکانی داهاتوو ، لەسەر ئەم کەیسە لەتەک تاڵەبانی وبارزانی  بەناپاک لەمێژوو و تف بارانی گۆرەکانیان دەکرێت .

به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە