کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باڵنده‌ی... برسێتی

Wednesday, 15/06/2011, 12:00


هاتف به‌شبوش و......له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ باوکی دوین
بۆ ڕۆحی ئه‌و کوڕه‌ گه‌نجه‌ حه‌ماڵه‌ی به‌ ناو ... کاک عه‌باس سه‌عید فه‌ره ج که‌ له‌ ڕۆژی 14/5/ 2011 به‌ هۆێ باری گرانی ژیان و برسێتی له‌ پایته‌ختی کوردستان له‌ هه‌ولێر خۆی کوشت

عاره‌بانه‌ ته‌خته‌که‌ت
که‌ ده‌سمایه‌ی خێزانی هه‌ژارێکی
پێوه‌ ....... .گرێ به‌ست بوو
هێشتا له‌ جێگای خۆیه‌تی
له‌ چوار گۆشه‌یه‌کی ووندا
له‌ لای ....حه‌ماڵێکی هه‌ژاری تر
کێ رێگا ئاڵۆزه‌کان ده‌گرێته‌ به‌ر
له‌ کاتێکدا
سیاسه‌ه‌ت مه‌داره‌کان
ده‌ست له‌ قۆڵی ژنه‌کانیان
له‌ ئاهه‌نگه‌ تایبه‌ته‌کاندا
یان لای کۆگای عه‌ترو
زه‌ڕنگه‌ر ده‌یانبینی
کاکه‌ عه‌باس
ده‌زانئ؟
ده‌ڵێن رژێم
ماڵ بۆ هه‌ژار دروست ده‌کات
ئێوه‌ش بلێن ئامین
به‌ڵام ................به‌ڵام
هه‌ر وه‌ک پێشوو
به‌ بێ کولانه‌ی مریشک و
به‌ بی که‌پر و
به‌ بێ چه‌رداغ
ده‌ڵێن خۆ کوشتن حه‌رامه‌
به‌ڵام .....بیر ناکه‌نه‌وه‌!
چۆن......................!
پارویه‌ک نان درێژ ده‌بێت
تا .............................!
هه‌موو قوڕگ ده‌گرێته‌وه‌
هه‌ولێر له‌ هه‌ولێردا کوژرا
ده‌شیت دایکێک
مه‌مکه‌کانی هه‌ڵدڕێت
له‌ کۆشتنی ڕۆڵه‌که‌یدا
من له‌ گه‌ل ئه‌وه‌دا نیم
قه‌ده‌ر تۆی کوشتبێت
تۆ کوڕی غه‌فاریت
تۆکوڕی نان فرۆشیت
تۆ سیمبولێکی بێ گه‌ردیت
له‌ ئیمان و له‌ ڕه‌وشته‌
تۆی..... باری قورسی وڵاتت
هه‌ڵگرتووه‌
تۆی....... کڵۆ شه‌کریت
له‌ ناو ............سپڵی تاڵی
ئه‌م گه‌ردوونه‌ ناهه‌مواره‌دا
خه‌ریکه‌ ئه‌توێته‌وه
ڕۆژێک دێت
له‌ ناو قه‌بری بێ ده‌نگته‌وه‌
هاواری به‌یانییه‌ک
ده‌شت و ده‌ر بگرێته‌وه‌
گیرفانی هه‌ژار پر ده‌بێت
له‌ دراوی ...................
هه‌مه‌ جۆرو هه‌مه‌ ڕه‌نگ
ئه‌وساکه‌ ده‌توانن
جوانترین مۆدێلی جل و به‌رگ
له‌ به‌ر که‌ن
قۆلی کیژه‌ جوانه‌کان
له‌ ئاهه‌نگه‌کاندا بگرن
پیاسه‌که‌ن
له‌ نێو ....بۆنی گوڵه‌کاندا
ئاوازی کۆتره‌ یاخییه‌کان
له‌ چیا به‌رزه‌کانه‌وه‌
بتان دۆێنن
دانیمارک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە