بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو کورده‌کانی دانیشتوی وڵاتی سوید باش (رێبوار حه‌سه‌ن) بناسن و دڵنیابن له‌وه‌ی کوردێکی به‌تواناو دڵسۆزه.
Friday, 29/05/2009, 12:00
، حه‌مه دۆستان : بێگومان پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی یه‌کێکه له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌کانی سه‌رکه‌وتنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه‌و بێ ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری خاک و نیشتیمانی خۆی. یان نه‌بوونی تاکی کورد له‌ناووه‌ندی بریاری سیاسی نێو ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی رێکخراوه‌نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان، ئێمه‌ی کورد له‌وه‌ته‌ی هه‌ین خه‌بات ده‌که‌ین و تا ئه‌مرۆ نه‌ک خاوه‌ن ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی خۆمان نین بگره هێشتا له به‌رده‌م ترسی سڕینه‌وه‌ی دژمنه‌کانمانداین و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ئازادی و ده‌وله‌تین، هه‌موومان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بوونی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی یه‌کێک له هه‌ره گرفته گه‌وره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده، چونکه له هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م دونیایه‌دا ده‌نگێک هه‌بێت له که‌ناڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یدا داکۆکی له کورد بکات کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت بۆیه ئێمه‌ی کورد ده‌بێت شێوه‌ی خه‌باتی خۆمان بگۆڕین و بزانین چۆن ده‌توانین ببینه خاوه‌ن ده‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆمان و چی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگمان بگاته که‌ناڵه زیندووه‌کانی دونیا ده‌بێت هه‌وڵده‌ین له رێگای ده‌نگدانه‌وه کاندیده کورده‌کان بگه‌یه‌نینه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تا ئه‌وانیش بتوانن داکۆکی له مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردبکه‌ن و ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌کانی کورد به به‌هه‌موو دونیا بناسێنن . بۆیه لێره‌دا به‌هه‌لی ده‌زانم داوا له هه‌موو کورده‌کانی دانیشتوی ئه‌وروپا بکه‌م تایبه‌ت کورده‌کانی دانیشتوی وڵاتی(سوید) بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کوردیش بتوانین وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌م لێکراو له رێگای کاندیده کورده‌کانه‌وه ده‌نگی خۆمان بگه‌یه‌نینه ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئێستا ئه‌و هه‌له‌مان بۆ دروست بوو با هه‌موومان پێکه‌وه ده‌نگی به‌ده‌ین به (رێبوار حه‌سه‌ن) که کوردێکی به‌تواناو دڵسۆزه له‌ووڵاتی سوید له‌شاری ستۆکهۆلم ده‌ژێ، له‌لیستی ناوه‌کان ژماره12 یه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو کورده‌کانی دانیشتوی وڵاتی سوید باش (رێبوار حه‌سه‌ن) بناسن و دڵنیابن له‌وه‌ی کوردێکی به‌تواناو دڵسۆزه.
(رێبوار حه‌سه‌ن) ته‌مه‌نی 49 ساڵه، له‌ساڵی 1980 که‌قوتابی بوو له‌زانکۆی سلێمانی به‌هۆی ناهه‌مواری باروودۆخی و نه‌چوونه‌ژێر رکێفی (به‌عسیه‌کان) ناچار ووڵات به‌جێد‌ێڵێ به‌ره‌وهه‌نده‌ران، تا خۆی له(مۆسکۆ) ده‌بینێته‌وه، وه‌له‌وێ دووباره ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌خۆیندن تا بروانامه‌ی ماسته‌ر له‌بوواری ته‌کنولوجیا به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
پاشان له‌ساڵی 1991 رووده‌کاته ووڵاتی (سوید) . رێبوار حه‌سه‌ن له‌ساڵی 1997
ده‌بێته‌ئه‌ندامی پارتی سه‌ووز له(سوید) له‌کاره‌کانی زۆر سه‌رکه‌وتو ده‌بێ بۆیه له‌ساڵی 1998 ده‌بێته‌ئه‌ندامی شاره‌وانی شاری (ستۆکهۆلم) . پاشان ده‌بێته‌به‌رپرسی ئاو و ئاوه‌رۆی گشتی شاری ستۆکهۆلم. ئێستا رێبوار حه‌سه‌ن وه‌کوو کورێک له‌سه‌ر لیستی
پارتی سه‌ووز خۆی کاندید کردوه‌بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، پێویستی به7400
ده‌نگ هه‌یه‌تابتوانێ ببێته‌یه‌کێک له‌و 736 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ئه‌وروپا.
رێبوار حه‌سه‌ن به‌رده‌وام سه‌ردانی کوردستانی کردووه هه‌موو ساڵێ یه‌کێک بووه‌له
دامه‌زرێنه‌رانی پارکی (هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)، زۆر کۆر و سیمیناری له‌کوردستان گێراوه
رێبوار حه‌سه‌ن ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌نگم بده‌نێ و ده‌رچم هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ (کێشه‌ی سیاسی کورد جارێکی دی ببه‌مه‌سه‌ر مێزی ئه‌وروپا به‌بیروو و بۆجوونێکی سه‌رده‌میانه) وه
هه‌روها رێبوار حه‌سه‌ن ده‌ڵێ (ئێمه‌داوای مافی خۆمان ده‌که‌ین مافی ده‌وڵه‌تی کوردی)
رێبوار حه‌سه‌ن (پرسی کورد له‌هه‌رچوار پارچه‌که یه‌ک پرسه.) هاونیشتیمانیانی به‌رێز بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کورێک بگه‌یه‌نینه‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا با ده‌نگ بده‌ین به‌رێبوار حه‌سه‌ن که‌ژماره(12) ه‌له‌لیستی ناوه‌کان. به راستی کوردێکی به‌تواناو دڵسۆزه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست