کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


واز لە حەمە سەعید بهێنن، ئەو نووسەری بنەماڵەی بارزانییە

Tuesday, 06/01/2015, 12:00


هەندێ ئەکتەر و گۆرانیبێژ هەن، بەتایبەتی ئافرەتان بۆ ئەوەی رووپەری بەردەوامی بەرگی یەکەم بن دەست بۆ هەموو کارێک دەبەن، تەنانەت سڵ لە خۆڕوتکردنەوە یان شەونووستن لەگەڵ بەرپرس و دەوڵەمەندەکانیش ناکەنەوە. ئەگەر بەشێکی بۆ پارەی یەک شەوی بە ملیۆنان بێت، ئەوا بەشەکەی تری بۆ بڵاوبونەوەی هەواڵەکەیە لەلاپەڕە گرنگەکانی میدیا جیهانیەکان، وەک ئەوەی لەوماوەیە لەسەر کارداشیان بڵاوکرایەوە.
زۆرینەی نووسەر و سیاسیەکانی کوردیش بەهۆی ئەوەی کەسایەتییەکی دۆڕاویان هەیە و خاوەنی هیچ بیروباوەڕ، چالاکی و جوانی نین کە ببنە بابەتی میدیا، هەڵدەستن وەک چیرۆکە کوردیەکە پیسایەک لەسەر رێگا دەکەن، حەمە سەعید یەکێک لەو نووسەرە دۆڕاوانەیە کە١٠ ساڵ لەمەوبەر دەمامکی راستەقینەی خۆی هەڵدایەوە کە ئەم کۆمۆنیستە کوڕی بنەماڵەی بارزانییە، بۆیە چویەوە هەولێر و لەهوتیلی شیراتون، چەندین ساڵ رایان گرت و دواتر لەگەل شیرزاد عەبدولرەحمانی هاوکاری و بووە هاوڕێی و هەریەکێک رەخنە و تاوانەکانی بنەماڵەی بارزانی هەڵبداتەوە ئەم بە شیعرە قێزەوەنەکانی تێی بەردەبێت
لە ساڵیادی پەیامبەری موسڵمانان حەمەسەعید هەڵسا بە نوسینی دیڕێک (ئەوەی لەپەیجەکەی من باسی یادی لەدایک بونی پەیامبەری موسڵمانان بەداعش ناساندبوی، ئەوا بلۆکی دەکەم) بەمەش ڕق وتوڕەیی ئیسلامییە سیاسییەکانی لەپەیجەکەی و میدیاکان لەخۆی کۆکردەوە و دوای ١٠ ساڵ ناوی هاتەوە ناو ناوان و خەونی هەرزەکارانەی هاتە دی کە دەمێک بوو بەئاواتی بوو. چونکە تەقەشی لێکرا کەس دوو دێڕی لەسەر نەنووسی. کەچی ئیستا ئیسلامیەکان بەدەستی خۆیان هەوڵ دەدەن خەونی مرۆڤیکی سوک بهێننە دی. چونکە رەخنە کار لەو ناکات ئەو لەنوسیندا ئامانجی تەنیا دەرکەوتنە
حەمە سەعید لەوەڵامی یەکێتی زانایان دەڵێت من نەپێویستم بەدەرکەوتنە نە بۆ ئیقامە.... واتا خۆی زۆر پێناسراوە بێ ئەوەی بیرلەوە بکاتەوە ئەوا ١٠ ساڵە دەمامکی خۆی هەڵدایەوە کاتێک تەسلیم بە ڕژێمی کوردی و ماڵی مەلا مستەفا بویەوە ئەو بنەماڵەی کە تاوان نەما بەرامبەر بە نەتەوەی کورد کردویانە، وەک پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا و تیرۆری سیاسیی. حەمە سەعید خۆی لەهەولێر کەڕکردبوو خەریکی رابورادنی خۆی بوو. هەموو حەمەکان ئیستا ئیرەیی بە کوڕە هەژار و گەنجەکان دەبەن چونکە ئەوا چەندین ساڵە هەر دەنگێکی گەنجی جوان ئازار دەدرێ خەڵک لەباوەشی دەگرێ و داکۆکی لێدەکات..بەلام ئەو کەڵە بەناو ئەدیب و نوسەرانە وەک حەمە تەقەی لێ دەکرێ، هەڕەشەی ئیسلامی و لەسەر داعش و لەوچرکەساتە لێی دەکرێ تەنها لە نمونەی وەک سەرۆ قادر و بەدران حەبیبەکانی پارتی بۆی هاتونەتە سەر خەت واتا کەسە سووکەکانی نێو پارتیی و نمونەی خۆی لەسەری هەڵدەدەنێ، لەکاتێکدا هەر ٢ هەفتە لەمەوبەر گەنجێکی نەناسراو لەدەربەندیخان لەسەر بابەت نوسینی فیکری کە دەڵێ بڕوام بەئاین و ئیسلام نیە کەمپینی بۆسازکرا، ئەگەر ئازاد نەکرابایە، ئەوا کاردانەوەکان توندتر دەبوو..... لەهەموو گاڵتەجارتر سەرۆ قادرە دەڵێ واز لەحەمە سەعید بهێنن ئەگەرنا جیهان دەهەژێنین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە