کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا به‌ نوسینی چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌ک ئیتر ده‌بێت به‌ نه‌وشیروانیمان له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن؟

Monday, 11/05/2009, 12:00

1695 بینراوە


کاتێک که‌ ڕه‌خنه‌ ده‌گرم یاخود زۆر کات له‌سه‌ر یه‌کێتی ده‌نوسم،زۆر کات ڕوبه‌ڕووی ئه‌وه‌ بومه‌ته‌وه‌که‌ پێم ووتراوه‌ گوایه‌ من یه‌کێتیم یاخود پشتگیری له‌ لیستی گۆڕان و له‌ کاک نه‌و‌شیروان ده‌که‌م.هه‌رچه‌ند من شه‌رم ناکه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم منیش وه‌ک و هه‌ر منداڵێکی تر له‌ خێزانه‌که‌مه‌وه‌ ڕۆژێک له‌ڕۆژان یه‌کێتی بوبێتم به‌وه‌ی که‌ بنه‌ماڵه‌که‌م ته‌نیا یه‌ک پارتیشی تێدا نییه،وه‌شه‌رم ناکه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌ر له‌ 12 ساڵییه‌وه‌ کاتێک چوومه‌ته‌ قۆناغی ناوه‌ندی له‌ کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران بوبێتم وه‌ به‌خواستی خۆشم هه‌ر زوو وازم لێهێنابن.وه‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان شه‌رم ناکه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم ئێستاش ئه‌و شیعاراتانه‌م له‌ بیره‌ که‌ هه‌ر له‌ منداڵیمه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی ئاهه‌نگه‌کانی دامه‌زراندنی یه‌کێتیدا ده‌مووتن کاتێك ده‌مووت (ئه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی تۆ پێشه‌وای، تۆ سه‌روه‌ری ،تۆ ڕابه‌ری) هه‌روه‌ها ناترسم ئه‌گه‌ر بڵێم له‌مڕۆژانه‌دا خزمێکی نزیکم ته‌له‌فونی بۆ کردم پێی ووتم یه‌کێتی بانگمان ده‌کات پێمان ده‌ڵێن ده‌نگ به‌ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن یان به‌ یه‌کێتی ؟ئه‌گه‌ر بڵێین به‌ لیستی گۆڕان یه‌کسه‌ر له‌ پۆسته‌که‌مان لامان ده‌ده‌ن و ده‌رمان ده‌که‌ن،منیش له‌وه‌ڵامدا پێم ووت ئاماده‌م ئه‌گه‌ر نانی شه‌وم نه‌خواردبێت هاوکاری تۆ بکه‌م به‌س واز بهێنه‌ لێیان،کێشه‌ نییه‌ با ده‌رت بکه‌ن به‌ مه‌رجێک سه‌ربه‌رز بیت چۆن هه‌روه‌ک و بۆ هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز بوویت،هه‌رگیز ڕۆژێک له‌ ڕۆژان سه‌رشۆڕیت قبوڵ نه‌کردووه،هه‌رگیز ڕۆژێک له‌ ڕۆژان قبوڵت نه‌کردووه ‌پاره‌ی میلله‌ت بدزیت وه‌ک و هه‌ندێک له‌ هاوڕێکانت که‌ ئێستا له‌ سایه‌ی یه‌کێتیدا نازانیت سه‌یری ڤێلاکه‌یان بکه‌یت، یان سه‌یری سه‌یاره‌وه‌ ماڵیان بکه‌یت، یان سه‌یری پۆسته‌کانیان بکه‌یت.وه‌ کاتێک ئه‌گه‌ر من شتێک بنوسم باسی گۆڕان بکه‌م یاخود باسی کاک نه‌وشیروان بکه‌م که‌واته‌ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت حکوم له‌سه‌ر من بده‌ن که‌ من ئیش له‌گه‌ڵ ڕیفۆرمه‌کان ده‌که‌م،نه‌خێر من نه‌ک ئیش له‌گه‌ڵ ڕیفۆرمه‌کان ناکه‌م په‌یوه‌ندیم پێیانه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو ته‌نها که‌سێکیشیان ناناسم ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت خوانه‌خواسته‌ من ڕیفۆرمه‌کان به‌ خراپ بزانم.نه‌خێر من له‌گه‌ڵ هه‌رچاکسازییه‌کم بکرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانێکم ئه‌گه‌ر که‌سێک بتوانێت بیکات،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که‌ خه‌ڵکی کورد فێر بن ده‌نگ به‌ لیستێک بده‌ن که‌ بتوانێت دیموکراسییه‌ت پیاده‌ بکات،بتوانێت باروگوزه‌رانی خه‌ڵک باش بکات،خواسته‌کانی میلله‌تێکی چه‌وساوه‌ بهێنێته دی جا ئه‌گه‌ر ئه‌و لیسته‌ هه‌ر که‌سێک بێت به‌رپرسی نه‌ک ته‌نها کاک نه‌وشیروان بێت‌ .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستم بوایه‌ وه‌ک و ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێک که‌س له‌ کوردستان و له‌ به‌ریتانیاوه‌ش‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ ده‌که‌ن وپێم ده‌ڵێن گوایه‌ من ئیش له‌گه‌ڵ ڕیفۆرمه‌کان ده‌که‌م و له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌وان من ڕه‌خنه‌کانم ده‌نوسم، له‌وانه‌یه‌ بمتوانیایه‌ زۆر به‌ ئاسانی ئیشیان له‌گه‌ڵدا بکه‌م.به‌ڵام من هه‌رچه‌ند حه‌زم له‌ سیاسه‌ت بووه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌روه‌ک و چۆن هه‌میشه‌ لای هاوڕێکانم ده‌یڵێم وده‌یڵێمه‌وه‌ سیاسه‌ت که‌سانێکی ده‌وێت که‌ بتوانن ملی هاوڕێکانی خۆیان بشکێنن له‌ پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا ،به‌ڵام ئه‌و سیفه‌ته‌ نه‌ك هه‌ر زۆر دووره‌ له‌ منه‌وه به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ناتوانم قسه‌یه‌کی خراپ به‌ هاوڕێیه‌کیشم بڵێم و، خیانه‌تیان لێبکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ من و سیاسه‌ت وه‌ک و ئاوو کاره‌با واین.کاتێک که‌ ڕێکخراوی چاکیشم هه‌ڵبژارد ئیشیان له‌گه‌ڵدا بکه‌م به‌و هیوایه‌ بووم به‌ ئه‌ندامێکی ئه‌و ڕێکخراوه‌ تا بتوانم له‌وێوه‌ خزمه‌تێک به‌ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و،‌ پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کان بکه‌م ،بتوانم هیچ نه‌بێت ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌مداهاتووه‌ به‌خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی بناسێنم.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت زۆر داوای لێبوردن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سوتاوه‌که‌م و گه‌رمیانه‌ بێنازه‌که‌م و سه‌رده‌شته‌ داگیرکراوه‌که‌م و دیاربه‌کره‌ سه‌ربه‌رزه‌که‌م و قامیشلۆ جه‌رگ سوتاوه‌که‌م بکه‌م که‌نمتوانیوه‌ وه‌ک و پێویست ده‌نگیان بگه‌ینم.بۆیه‌ هیوادارم هیچ که‌سێک حوکمی گوێرانه‌ به‌سه‌ر مندا نه‌دات،وه‌ باسی من نه‌کرێت من کێم و کێ نیم،وه‌ قسه‌و باس له‌باره‌ی منه‌وه‌ نه‌کرێت.جونکه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندین قسه‌م پێده‌گاته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی من ئاگام له‌ هیچ شتێک بێت،له‌ کاتێکدا که‌ من ته‌نها سه‌رقاڵی خوێندن و پراکتیزه‌ کردنی ئیمتیحاناتم،بێجگه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین کات بتوانم خه‌ونه‌کانم بهێنمه‌ دی هیچ شتێکی تر له‌ لای من بوونی نییه‌و له‌ مێشکمدا نییه.‌‌ ‌‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)