کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاش ٣٣ ساڵ توانی زه‌واج بکات

Thursday, 14/03/2013, 12:00





لیلیان ساڵی ١٩١٥ له‌ ویڵز له‌ خێزانێکی ئاسایی له‌ دایک بووه‌‌، بۆ یه‌که‌مین جار پێش ته‌واوبونی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له ساڵی ١٩٤٧‌ چاوی به‌ برای شای سویدله‌ له‌نده‌ن‌‌ ئه‌که‌وێت و عاشقی یه‌کتر ئه‌بن، له ‌به‌رئه‌وه‌ی لیلیان له‌ خێزانێکی شاهانه‌ نه‌بوو ڕێگا نه‌درا مێرد به‌ برای شای ئێستای سوید بکات و بێته‌ ناو خێزانی شاهانه‌وه‌، پاش ٣٣ ساڵ له‌ عیشق و دراماو ناڕه‌حه‌تی پێکه‌وه‌ ژیانی‌‌ نهێنی له‌ کۆتاییدا ساڵی ١٩٧٦ ڕێگا درا لیلیان مێرد به‌ برای شای سوید بکات، کاتێکیش مێردی به‌ بێرتیل کرد کات دره‌نگ بوو بۆ خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی شاهانه‌، بێرتیل ساڵی ١٩٩٧ ده‌مرێت و لیلیانی وه‌جاخ کوێر به‌ ته‌نها له‌ کۆشکی شاهانه‌ی سوید به‌جێ دێڵێت‌، ئه‌وه‌بوو له‌ ته‌مه‌نی ٩٧ ساڵیدا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌رواری ١٠/٣-٢٠١٣ دڵه‌ عاشق و غه‌مبارو شکاوه‌که‌ی له‌ لێدان ئه‌که‌وێت و هیچ منداڵێکی شاهانه‌ به‌ دوای خۆیدا جێ ناهێڵێت و نه‌وه‌یه‌کی شاهانه‌‌ به‌ یه‌کجاره‌کی له‌ناوئه‌چێت.‌‌‌
حه‌مه‌ گۆپاڵه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە