کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مژده‌ و بانگ له‌ کۆمه‌ڵه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تییه‌وه‌ (K H K)

Sunday, 24/11/2013, 12:00


ئیمه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تی که‌ له‌ رووی بیروباوه‌ره‌وه‌ .دریژ‌کراوه‌ی
دیدو‌ بۆچوونه‌ فه‌لسه‌فی وهزرییه‌کانی کاژیک وپاسۆکین و خاوه‌نی خه‌باتیکی نه‌ته‌وه‌ییانه‌و شۆرشگێرانه‌ی زیاتر له‌په‌نجا ساڵین له‌شارو 
شاخه‌کانی کوردستانداو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکیشه‌ چالاکییه‌کانمان له‌ رێی پێنووسه‌کانمانه‌وه‌،به‌زۆری،له‌ بواری هزریدا چرکردۆته‌وه‌ بۆ گه‌شه‌دان به‌هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و بۆ ئه‌وه‌ی بواریش بخه‌ینه‌ به‌رده‌م حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان و ئاراسته‌کردنی قه‌واره‌ سیاسییه‌که‌ی باشوور به‌ره‌و سه‌ره‌بخۆیی. ‌به‌ڵام به‌داخه‌وه‌،ئه‌و دوو مه‌به‌سته‌ هیچ هه‌نگاوێکی کرده‌ییان بۆ نه‌نراوه‌ به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆو ململانێی حیزبایه‌تییه‌وه‌ که ‌تائێستا ئه‌و ململانێیه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌و رێگره‌ له‌به‌رده‌م به ‌ئامنجگه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌که‌مان،به‌ڵکو مه‌ترسییه‌کیشه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌ سیاسییه‌مان که‌به‌ خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی نه‌ته‌وه‌که‌مان هاته‌دی .له‌وانه‌ش خراپتر ،ئێستا کار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی په‌لی هه‌ندێک له‌و حیزبانه‌ به‌ده‌ستی یه‌کێک یا دوان له‌ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وه‌یه‌، وه‌ک سه‌رده‌می میرنشینیه‌ کوردییه‌کان ،که‌ ئه‌وه‌ بوه‌ هۆی له ‌ناوچوونیان! هه‌ندێ ئاماژه‌ش ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نن که‌ئێستا چه‌ند لایه‌نێکی ده‌ره‌کی ،به‌هاوکارێی نۆکه‌ره‌کانیان له‌ناو خۆی کوردستاندا ، خه‌ریکی پیلانێکن بۆ که‌رتکردنی قه‌واره‌ سیاسییه‌که‌ی باشوری کوردستان ،پشتبه‌ست به‌یاسای پاریزگاکانی عێراق وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م و ده‌ستبه‌ردان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان وه‌ک هه‌نگاوی دوه‌م و کۆتییهێنان به‌قه‌واره‌که‌ی هه‌رێم وه‌ک هه‌نگاوی سێیه‌م!سه‌رباری کاره‌ تیرۆرستییه‌کانی ئیسلامی سیاسی که‌ پریشکیان گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختیش!!
حیزبه‌ گه‌نده‌ڵه‌کانیش،به‌هۆی شه‌ڕه‌ کورسیی په‌رله‌مان وپاراستنی تاڵانییه‌کانی خۆیانه‌وه‌ ،که‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ترسی وپیلانانه‌و ئه‌وانیش کاری کرده‌یی بۆ گیرانه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان ناکه‌ن ودوورن له‌ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه‌!
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی نه‌ته‌وه‌قاره‌مانه‌که‌مان :هه‌موو ئه‌و راستییه‌ تاڵانه‌و پێویستیی ته‌واوکردنی نامه‌ی پیرۆزی هه‌ردوو رێکخراوی (کاژیک و پاسۆک)ی خاوه‌ن شانازی به‌رابوردوه‌ پڕله‌تێکۆشان وپاکه‌که‌یانه‌وه‌، بوونه‌ هانده‌رمان بۆئه‌وه‌ی ده‌سکه‌ینه‌وه‌ به‌خه‌باتی رێکخراوه‌ییمان له‌ کۆمه‌له‌یه‌کدا ،نه‌ک حیزب. له‌و باوه‌ره‌مانه‌وه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراوو به‌شبه‌شکراوی وه‌ک کورد ،بۆحیزبایه‌تی ناشێ،به‌تایبه‌تی ئه‌م شیوه‌ حیزبایه‌تییه‌ ستالینییه‌ی حیزبه‌کانی سه‌رتاسه‌ری کوردستان په‌یڕه‌ویئه‌که‌ن و بۆته‌ مایه‌ی که‌رتکردنی نه‌ته‌وه‌و گه‌نده‌ڵی و ئه‌بێته‌ هۆی نائومێدی و به‌ئامنج‌نه‌گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌که‌مان!!
بۆیه‌ له‌ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ک دانیشتنی هاوبیرانه‌دا ،دواهه‌مینیان ،له‌ گوندی سیته‌ک به‌ به‌رواری 25/10/2013به‌ ئامداه‌بوونی نوێنه‌رانی هاوبیرانی دهۆک وهه‌ولیرو که‌رکوک وسنه‌و سلێمانی وتاراوگه‌ ،بریاری کاراکردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانمان له‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌داداو ئه‌مڕۆش 21/11/2013کاره‌که‌مان ئاشکرا ئه‌که‌ین ومژده‌ی هه‌ڵهاتنی خۆری ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌ده‌ین وبانگی هه‌موو تاک وکۆمه‌ڵێکی سه‌ربه‌خۆیی خوازو هه‌م‌وو پێنووسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌که‌ین بۆ به‌شداری له‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی پیرۆز .
سه‌رکه‌وتووبێ خه‌باتی له‌پساننه‌هاتوومان له‌پیناوی ئازادی و یه‌کسانیی کورد وسه‌به‌خۆیی کوردستاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە